لە رێگای حەمکۆوە پارتی کەتنێکی تر بە کورد دەکات
Monday, 28/09/2020, 13:38
پیشەی پارتیی و یەکێتیی و سەرجەم دەسەڵاتی کوردی ئەوەیە، کە بەردەوام دوژمن بۆ کورد زیاد و رق ئەستور دەکەن. کورد بە کورد بە کوشت دەدەن، دۆستی کورد بە دوژمن و دوژمن بەهێز دەکەن، ئەمە بەرماوەی سیاسەتی دەسەڵاتی پارتەکانە کە دەیانەوێت کورد ریسوا و پاش خۆیان نیشتیمان تاڵان و کورد سەرگەردان بکەن.
ئەمجارەیان لە رێگای حەمکۆی بەناو هەزەلیی هەزیلەوە، کەتنێکی تریان بە کورد گێڕا، لە کورتە ڤیدیۆیەکدا گاڵتە بە شیعە و ئیمامی عەلی و حسێن دەکات، بە ترسنۆک و فشەکەر و گاڵتەجاڕیان لە قەڵەم دەدات، لەبەرامبەرەوە وا پیشان دەدات گوایە پێشمەرگە لەبەرەی شەڕەکاندا بەرگری لە کەرکوک و ناوچە وازلێهێنراو و داگیرکراوەکان کردووە، شەڕی قارەمانانەیان کردووە، کە ئەمەش پێچەوانەی رووداوەکانی دوای ریفراندۆم و 16ی ئۆکتۆبەرە. ئەم سیاسەتە پلانی داڕێژراوی میت و حکومەتی تورکیایە، لە رێگای پارتییەوە ئەنجامی دەدات، چونکە ئاشکرایە ئەمڕۆ ئەو ناوچە داگیرکراوانەی دوای 16ی ئۆکتۆبەر، کە ئیستا کەوتۆتە دەست حەشدی شەعبی و داعش تەراتێنی تێدا دەکات، کوردەکانی ئەو ناوچانە دەسەڵاتیان تێدا نەماوە و دەردەکرێن و ماڵیان دەستوێنرێت، لە رێگای حەمکۆوە دەیانەوێت وا بکات جارێکی تر کوردە بێدەسەڵاتەکانی ئەو ناوچانە قەتل و عام بکرێت، ئەو هەموو کۆمێنتە عەرەبیانە بیخوێنەرەوە تێدەگەیت مەترسییەکە لە کوێدایە، کە بە عەرەبی دژی کورد نووسراوە، لە پلانەکەش تێ دەگەیت کە دەسەڵاتی پارتیی و تورکیا دەیانەوێت چ کەتنێک و ئەنفالێکی تر بۆ کورد داڕێژن،... تەماشای بیچمی حەمکۆش بکە، کە لە بری ئەوەی بە قسەکانی زەردەخەنە بخاتە سەر لێوان، چ ترس و لەرزێک بۆ پاشەڕۆژ بۆ نەوەکان و کوردی ئەو ناوچانە جێ دەهێڵێت.
نەفرەت لە هونەرمەند و لەو هونەرەی، کە لەجیاتی فرمێسکی خۆشی، فرمێسکی خوێناوی بخاتە سەر چاوان.
کورتە ڤیدیۆکە:
بە کورتە فلیمێکی تەنز و ئیھانە بۆسەر ئیمامی عەلی و حوسێن.
شەبەکەی راصدی ئەخباری بابەتێکی تەنز ئامێزی لەسەر پێشمەرگە بڵاو کردۆتەوە و بە میلیشیا و ھەڵاتوی ناوزەد دەکات کە بەرگەی دوو سەعاتی پارێزگاری شاری کەرکوکی پێ نەکراوە و بە نەجمەدین کەریمی موحافیزەوە رایان کردوە و بارزانی و بەرھەم ساڵحی تێدا بەھۆکار زانیوە.
جگە لەوە جێی گومان نییە ئێستا لە ھەموو عێراق و کوردستان چەک شوێنی بیرکردنەوەی گرتۆتەوە. لێرەش لە نەبونی ئاسایش و پاراستنی کورد بەتایبەت لە کەرکوک و دەور و بەری ھەر کوردی بێ وەیە، کە دەبێتە ئامانجی گروپە توندڕەوەکان و شیعە بە وێنەی داعش.
لە خوێندنەوەی کۆمێنتەکان تێدەگەی کە چۆن ڕقی تۆڵە کردنەوە لە کورد و پێشمەرگەی بێ موچە چەندە و ئەگەری بوونی ئەو تۆڵە و کوشت و بڕە لە ئەستۆی دەسەڵات و بەناو وەزارەتی پێشمەرگە و ئەو ئەکتەرە ھەزەلیانەیە بۆ پارە ڕقی ناحەزانی کورد ھاندەدەن بۆ کوشت و بڕین و جینۆسایدی میللەتەکەمان لە ناو ڕق و قینەی عێراقی سەرگەرمی تایفی.
*
بالفديو مخرج كردي وفنانون اكراد تابعون لمليشيات اللا دولة ال بيش مركه التي تعيش من ميزانية عبد الزهره والذين منافذهم خارج سيطرة الدولة ، ينتجون فلماً قصيراً ضد الحشد الشعبي، ويظهرون الحشد بموقف الجبان و الغبي ، وبطريقة كوميدية ولا سيما المتحدث بأسم كتائب الامام علي "ابو عزرائيل" يذكر أن مليشيات البارزاني و برهم صالح سلموا المساحة التي احتلوها من كركوك خلال ١٥ سنه بساعتين ونصف الى الحشد الشعبي وسط هروب محافظ كركوك آنذاك نجم الدين .
لینکی بەناو فیلم و کۆمێنتەکانیان ببینن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست