کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌ ژێر هه‌ر پاساوێك بێت ، قێزه‌وه‌نترین تاوانه‌ ده‌رهه‌ق به‌ مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان

Thursday, 07/01/2016, 22:21


ژن له‌ كۆمه‌ڵگای داخراو و ژێر كاریگه‌ری هه‌ژموونی ئایینزایی كورده‌واری ده‌مێكه‌  وه‌ك  گه‌ڵای دار به‌ بێ ده‌نگی ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر زه‌وی . له‌ ئان و ساتێك ده‌بێته‌ به‌ شێك له‌ ڕابردووێكی له‌ بیر كراو و له‌ ئه‌ندێشه‌مان ده‌سڕدرێته‌وه‌ .
ده‌سته‌واژه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی په‌یوه‌ند به‌ ئه‌تك كردنی ژن له‌ كوره‌ده‌واری هێنده‌ ناشیرنن ، هه‌موو ئه‌و پیاهه‌ڵدانانه‌ی بۆ ئه‌گریجه‌ی خاوو لێوی قه‌یتان و‌ به‌ژنی زراڤ به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ جه‌سته‌ی پیرۆزی ژن گوتراوه‌ .
وه‌ك كه‌پوت یا لووتت به‌ بڕین بچێت ، سه‌رت تاشێ ، ڕووت ڕه‌ش بێ ، زۆر زیاتر له‌مانه‌  بڕینی  لووت و بڕینی ئه‌ندامی مێیینه‌و له‌ مل كردنی وه‌ك خه‌ناوكه‌ و ملوانكه‌ سه‌ر هه‌ڵگرتن و مه‌فته‌ن جێ هێشتن ، كه‌ به‌ داخه‌وه‌ كولتوری میلله‌تێكه‌ سه‌دان ساڵه‌ عه‌و‌داڵی ئازادیه‌ بۆ ژیان .
بیست و پێنج ساڵه‌ پیاوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ له‌ ڕاوو ڕووتی به‌ ده‌ست هێنانی پاره‌یه‌ هه‌ر له‌ سیاسی و بزنس و دكتۆر و ئاوقات و ... تا ده‌گاته‌ كه‌سێكی ساده‌ی سه‌ر جاده‌ له‌ خه‌می په‌یداكردنی گوژمه‌یه‌ك  دۆلار بووه‌ له‌ گیرفان بڕینی هاوزمانه‌كانی بۆ شه‌و نخونی شه‌وه‌ سووره‌كانی له‌ كه‌ناره‌كانی قه‌زوین و جۆرجیا و ئه‌نتالیا و هۆتێله‌ گرانبه‌هاكان و یانه‌ پڕ ئه‌ستێره‌كانی دوبه‌ی و به‌یروت .
كه‌چی له‌به‌ر ده‌می ، له‌ پێش چاوی ، ساتێك نیه‌ شه‌ره‌فی وڵاته‌كه‌ی له‌ سه‌ر ده‌ستی داگیركه‌ران ئه‌تك نه‌كرێت وه‌ك سه‌بایه‌ كچ و ژنی كورد شاره‌ و شاری پێ نه‌كرێت ، كه‌چی مێش مێوانی نیه‌ . 
مه‌حمود ده‌رویش شاعیری فه‌له‌ستینی ... ده‌مێكه‌ گووتویه‌تی
( ما هو الانسان دونما العينوان ) 
پیاوی كورد با عه‌وداڵی كڕینه‌وه‌ی شه‌ره‌فی نه‌بێت ، چونكه‌ ده‌مێكه‌ شه‌ره‌فی ژێر پۆستاڵی داگیركه‌ران كه‌وتیه‌ .
پرسی ژن خۆی له‌ خۆی دا قوربانیه‌كه‌یه‌ ، بیست و پێنج ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كوردی نه‌ك  پارێزه‌ری ژنه‌ ، به‌ڵكو ئه‌و ژماره‌ بێ شوماره‌ی  جه‌سته‌ی كوژراو شێواندراوی ژن خۆی گه‌واهی ده‌ری تاوانه‌كانی ئه‌نفال كردنی ژنه‌ له‌ لایه‌ن بێباكی ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی باشور له‌ سه‌ره‌نگوم بوون و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌كردنی دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی ژن ، خودی ڕێكخراوه‌كانی ژنان له‌ عه‌لمانی و ئیسلامی به‌شێكن له‌ به‌رده‌وامی ڕه‌شه‌ كوژی ژنان ، بۆ ده‌مێك هیچ كه‌سمان له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وی ژنه‌كانمان كچه‌كانمان دڵنیانین ، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ سه‌لامه‌تی ...
به‌ڵام كاتی خۆیه‌تی ئه‌و پرسیاره‌ ئاراسته‌ی سیاسیه‌كان و خودی ڕێكخراوه‌كانی ژنان بكه‌ین ، بۆ له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی ژنانی گه‌ریلا و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن هیچ حاڵه‌تێكی كوشتن و ڕفاندنی ژن تۆمار نه‌كراوه‌ ؟  
مه‌دحه‌ت بێخه‌و له‌ كۆپله‌یه‌ك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌كه‌ی ده‌ڵێت ...
ئافره‌تان ئه‌ی گرنگی گه‌لان 
باخچه‌ی ئاده‌میزاده‌ له‌ جیهان
ئافره‌ت دارێكه‌ بۆ به‌رزی ژیان
دێنێته‌ به‌رهه‌م ڕۆڵه‌ی پاڵه‌وان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە