مێژووی چه‌واشه‌كاری، (میلله‌تانی سه‌ر ده‌ست)! ده‌ینووسنه‌وه‌

Friday, 01/01/2016, 20:57


هه‌واری بومدیه‌ن بۆ عاره‌ب و نه‌ته‌وه‌كانی جیهانی سێ ڕزگار كه‌ر و شۆڕشگێڕێكی خه‌باتكار و بۆ ئێمه‌ی كورد خائینێكی تاوانباربوو له‌ مێژووی گه‌له‌كه‌مان ، هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی بۆ كورد مایه‌ی خۆشحاڵی بوو .
هه‌واری بومدیه‌ن دووه‌م سه‌رۆكی دوای ئازاد بوونی جه‌زائیره‌ 
له‌ نێوان ساڵه‌كانی ١٩٦٥ تا ١٩٧٨ .
ئیتفاقیه‌ی جه‌زائیر ، 
بۆ نه‌وه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌واری بو مدیه‌ن ناوێكی قێزه‌ون بوو ، به‌ هۆی سه‌ره‌كی ئاش به‌تاڵ كردنی شۆڕش ده‌زانرا .
له‌ ده‌می سه‌رۆكایه‌تی هه‌واری بو مدیه‌ن  به‌ تایبه‌ت له‌ حه‌فتاكان به‌ دواوه‌ ، له‌ دروست بوونی ده‌وڵه‌تانی عدم انحیاز له‌ به‌ینی بلۆكی سوسیالیستی و سه‌رمایه‌داری له‌ پاڵ تیتۆ و ئه‌ندێرا گاندی و جه‌مال عبدوالناسر دوای دروست بوونی بۆ جیهانی سێ یا وڵاته تازه‌ گه‌شه‌ سه‌ندوه‌كان ( الدول 
النامیه ) و فیدل كاسترۆ و سه‌دام حوسه‌ین و حافز ئه‌سه‌د و یاسر عه‌ره‌فات
بومدیه‌ن ، ڕۆڵێكی كاریگه‌ر و سه‌ره‌كی هه‌بوو 
بۆ نمونه‌ كردنه‌وه‌ی په‌خشی ڕادیۆی فه‌له‌ستین و دانانی ده‌یان نووسینگه‌ و باره‌گای شۆڕشگێڕه‌ كانی ئه‌مه‌ریكای لاتین و پێ دانی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌ر كه‌سایه‌تیه‌كی شۆڕشگێڕی له‌ دونیاو پاراستنی ، له‌ هه‌موویان گرنگتر وه‌ك یاسرعه‌ره‌فات ده‌یگێڕێته‌وه‌ ، ده‌ڵێ یه‌كه‌م جار بوو به‌ ته‌یاره‌ بڕێكی زۆر له‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداوستی جه‌نگی بۆ شۆڕشگێڕه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی فه‌له‌ستینی بگاته‌ دیمه‌شقی پێته‌ختی سوریا دژی ئیسرائیل .
بۆ ناوه‌خۆی جه‌زائیریش له‌ سه‌ره‌تای حه‌فتاكان له‌ خۆمالی كردنی نه‌وت و به‌ ده‌نگ وه‌هاتنی هاوڵاتیانی جه‌زائیری له‌ دژی فه‌ره‌نسا ، هه‌مووی مایه‌ی شانازی بوون بۆ گه‌لی جه‌زائیری و نه‌ته‌وه‌ی عاره‌ب و فه‌له‌ستینیه‌كان به‌ تایبه‌ت و شۆڕشگێڕانی دونیاو ، له‌ ده‌ستپێكی ئه‌وانه‌ بوو كه‌ چه‌كی نه‌وتی له‌ شه‌ڕی حوزه‌یرانی ساڵی ١٩٧٣ به‌كار هێنا وشوێنی تایبه‌تی هه‌بوو له‌ كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و جامیعه‌ی عاره‌بی .
به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی كورد ، ناوێكی قێزه‌وه‌ن و خائین به‌ دۆزی میلله‌تێكی مه‌زلومی وه‌ك كورد بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی .
ئه‌گه‌رچی سه‌ركردایه‌تی كورد له‌ ده‌ست پێ كردنه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد و عاره‌ب له‌ دوای ساڵی ١٩٧٤ به‌ ڕێبه‌ری مه‌لامسته‌فای بارزانی و هاوكاری سه‌ره‌كی ئێرانی شاهه‌نشاهی ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانی گه‌وره‌ترین داستانی خۆڕاگری له‌ شه‌ڕگه‌كانی گه‌روی عومه‌راغه‌ وگه‌لی عه‌لی به‌گ و سپیلك و گه‌لی زاخۆ بخولقێنێ به‌سه‌دان كه‌ س له‌ له‌شكری به‌عس بكوژێ و نزیكه‌ی پێنج ته‌یاره‌ی ئێراقی به‌ زدی جه‌و بخاته‌ خوارێ .
ده‌یان كۆمه‌ڵ كوژی له‌و چه‌ند مانگه‌ی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌ ده‌ستی به‌عسیه‌كان له‌ قه‌لادزێ و گه‌ڵاڵه‌ و زاخۆ كرا و سه‌دان قوتابی زانكۆی سوله‌یمانی له‌ قه‌ڵادزێ شه‌هید و نزیكه‌ی ٨٠٠ كاس بریندار كرا ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی ئێراقی كوژرا سه‌دام حوسێن به‌ فه‌رمی دانی نا به‌وه‌ی كه‌ جبه‌خانه‌كانیان ته‌قه‌مه‌نی تیا نه‌ما ، به‌ ناچاری عه‌قڵی شۆڤێنی عاره‌بی ئیسلامی كه‌وته گه‌ڕو ناپاكیه‌كی بێ وێنه‌یان له‌ مێژووی خۆیان تۆمار كرد دژ به‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه‌ به‌ ئیتیفاقیه‌ی شومی جه‌زائیر ناو زه‌د ده‌كرێت .
دوای ئه‌وی له‌ ڕێگای هه‌واری بومدیه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر به‌خشینی نیوه‌ی شه‌تول عه‌ره‌ب (ئیتفاقیه‌ی تالوك ی ئاوی ) درا به‌ ئێران له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ست هه‌ڵگرتنی ئێران له‌ پشتگیری  كورده‌كان ...
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی بۆ به‌عس ڕوون بۆوه‌ ...
١- كورد له ناوه‌ خۆ یه‌كتری گر نینه‌‌
٢- حیزبی شیوعی عیراقی هاته‌ ناو به‌ره‌یه‌ك به‌ سه‌ركردایه‌تی به‌عس 
٣- كورد چه‌كی قورس و ته‌یاره‌ شكێن و تۆپی نیه‌
٤- له‌و چه‌ند ساڵه‌ی مفاوه‌زاته‌ شل و شۆقه‌كه‌  ، به‌عس توانی ده‌یان سه‌ركرده‌ و كادیر و پێشمه‌رگه‌ بكاته‌ جاسوس و به‌عسی و بۆخۆیانی ڕاكێشی ، دواتر زۆر له‌و خائینانه‌ بوونه‌ وه‌زیر و به‌رپرس و مقاول و جاش ، 
ئه‌مه‌ كوڕه‌كانی خودی مه‌لامسته‌فاشی گرته‌وه‌ وه‌ك عوبه‌یدوڵا و سابیر و لوقمان بارزانی
٥- دوای ئه‌وی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بانگهێشتی سه‌دام ده‌كه‌ن بۆ مۆسكۆ پێی ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌ ده‌ست به‌ شه‌ڕ نه‌كه‌نه‌وه‌ ، به‌ڵام دیاره‌ سه‌دام كه‌ جێگری ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن به‌كر بوو ده‌یزانی مۆسكۆ پشتگیری له‌ كورد ناكات و به‌ شه‌ڕی سارد گیری خواردوه‌ له‌ گه‌ڵ ڕۆژاوا و به‌ ده‌رفه‌تی زانی كه‌ شه‌ڕ ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ .
٦- سه‌ركردایه‌تی كورد وشۆڕشه‌كه‌ی ، وه‌ك دواتر له‌ كتێبه‌كه‌ی دكتۆر مه‌حمود عوسمان و سه‌یدا سالح یوسڤی و سامی عه‌بدولره‌حمان كه‌ باس له‌ حه‌ره‌كه‌ی ته‌حه‌روری ده‌كه‌ن له‌ نووسینه‌كانیان ونامیلكه‌كه‌ی مام جه‌لال  لماذا  اتحاد   الوطنى الكردستانى كه‌ باس له‌  كه‌م و كوڕیه‌كانی شۆڕش و 
سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن .
٧- ڕۆڵی هێنری كیسینجه‌ر شاڵیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مێریكا كه‌ به‌ ئه‌ندازیاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ند ناسرابوو، له‌ هه‌ره‌س پێهینانی شۆڕش ، هه‌رچه‌نده‌ له‌ په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێر بوو له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد چ ڕاسته‌وخۆ یان له‌ ڕێگای جووه‌ كورده‌كانی ئیسرائیل و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌ركردایه‌تی وشۆڕش و ئاستی هۆشیاری میلله‌ته‌كه‌مان گه‌یشتبوو .
٨- دۆخی كورد له‌ ناوچه‌كه‌و دابه‌ش بوونی به‌ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی پڕ كێشه‌و به‌هێزی ناوچه‌كه‌ .
دواتر سه‌لمانرا ته‌نها چیاكان تاقه‌ دۆستی كوردن
لێره‌وه‌ ژانێكی نوێ له‌ نێو هه‌ناوی حه‌زی نه‌ته‌وه‌ی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی له‌ دایك بوو ، دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بێ پشت و په‌نا بێ ڕابه‌ر و سه‌ركرده‌ ماوه‌ ، كه‌وته‌ به‌ر ڕه‌حمه‌تی ئاواره‌ بوونی به‌ كۆمه‌ڵ بۆ بیابانه‌كانی عه‌رعه‌ر ونوگره‌سه‌لمان له‌ شاره‌كانی سه‌ماوه‌ و ناسریه‌ له‌ باشوری ئێراق مه‌گه‌ر زامی ئه‌نفاله‌كان و سه‌گه‌ ڕه‌شه‌ گۆشت خۆره‌كه‌ی مرۆڤی كورد له‌وه‌ زیاتر بێت ، سه‌دانیان له‌ قه‌سابخانه‌كه‌ی موسل له‌ سێداره‌ دران و هه‌زاران خێزانی كورد ئاواره‌ی شاره‌كانی ئێران و دونیا بوون ، له‌ حه‌ژمه‌تان سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی نه‌ به‌ زیو وه‌ك شێت له‌ بابه‌ڕۆی داو لووله‌ی دۆشكاكانیان ته‌قانده‌وه‌ دوای لێ عاسێ كردنی فیشه‌ك و شاردنه‌وه‌ی ده‌یان پارچه‌ چه‌كی بڕنه‌و سندوقی فیشه‌ك دوای چه‌ور كردن و له‌ نایلۆن پێچانه‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و ئیتیفاقیه‌ سه‌دان كانی سازگاری ئاو كۆنكرێت و داینه‌مێت ڕێژ كرا و پێنج هه‌زار گوند به‌ مزگه‌وت و قوتابخانه‌ له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌خت كرا و شریتێكی فراوانی سنوور ژیانی تێدا نه‌ما و سێكوچكه‌ی به‌عس به‌ فراوانی جێ به‌جێ كرا كه‌ بریتی بوون له‌ ته‌رحیل وته‌عریب و ته‌بعیس ...
به‌ڵام كۆتا ژیانی هه‌ر زاڵمێك هه‌ر نه‌مان و زبڵ دانی مێژووه‌ بۆیه‌ وه‌ك چۆن ئه‌ندێرا گاندی له‌ ناردنی بۆمبی ناپاڵم هاوكاری به‌عس بوو ، چونكه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و بۆمبه‌ ناپاڵمانه‌ و پارچه‌كانی كه‌ نه‌ده‌ته‌قینه‌وه‌ و ده‌كه‌وتنه‌ ده‌ست پێشمه‌رگه‌ و خه‌ڵك و دواتر به‌ منشار ده‌یان بڕینه‌وه‌ وباروته‌كه‌یان ده‌رده‌هێنا نووسرا بوو made in india و دواتر ئه‌ندێرا گاندی به‌ دستی پاسه‌وانه‌كانی خۆی كوژرا و هه‌واری بو مدیه‌ن له‌ ساڵی ١٩٧٨ به‌ سه‌ره‌تانی مه‌سانه‌ی گۆڕبه‌ گۆڕ بوو ، دوای ئه‌وه‌ی پێشكه‌وتو ترین پزیشك و خه‌سته‌خانه‌ی شۆره‌وی نه‌یتوانی له‌ مردنی حه‌تمی و نزاو جه‌رگ سووتانی دایك و منداڵی كورد ڕزگاری بكات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە