کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نوری سنجاری، مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕيسوا ده‌كات! (بۆچی نوری سنجاری ده‌رکرا)

Monday, 16/05/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌يه‌كی نزيك له‌ نووسينگه‌ی نهينی مه‌سعود بارزانی له‌ (سه‌ری سوور) به‌م شێوه‌يه‌ باسی له‌ بوێری نوری عوسمان سنجاری كردووه‌، كه‌ مه‌سعود بارزانی له‌ دوای ئه‌وه‌ی نووسراويكی نهێنی له‌لايه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زيران و ئازاد به‌رواری جێگره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ لابردنی دكتۆر نوری عوسمان سنجاری سه‌رۆكی ديوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران وبرازای سامی عه‌بدوڵڕه‌حمان به‌ده‌ست گه‌يشتووه‌!
مه‌سعوديش بۆ ئه‌وه‌ی زياتر له‌ هۆكاره‌كانی لادانی نوری عوسمان بگات، ئيواره‌ی دوينێ يه‌كشه‌مه‌ به‌رامبه‌ر به‌ 15 ی ئاياری 2011، له‌ باره‌گای تايبه‌تی خۆی له‌ سه‌ری سوور بۆ ماوه‌ی يه‌ك كاتژمێر له‌گه‌ڵ نوری سه‌نجاری كۆبۆته‌وه‌.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ باسی كردووه‌، مه‌سعود به‌ نوری ووتوه‌: كه‌ خه‌ڵكی و به‌رپرسانی حكومه‌ت بۆژی گله‌يی و ڕه‌خنه‌يان له‌ تۆ هه‌يه‌؟!
نوری سه‌نجاری له‌وه‌ڵامدا ووتويه‌تی: ئه‌زبه‌نی من 3 جار داوای ده‌ست له‌كاركيشانه‌وه‌م كردووه‌، به‌لام سه‌رۆك وه‌زيران و جيگره‌كه‌ی قبۆڵيان نه‌كردووه‌!
دوای ئه‌وه‌ش هه‌ردووكيان به‌رهه‌م و ئازاد خۆيان هه‌موو ده‌سته‌ڵاتێكيان داوه‌مه‌تي، منيش هه‌رچيم كردووه‌ بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی كردووه‌مه‌!
من هه‌زاران كه‌س دامه‌زراندووه‌، يا پاره‌م داوه‌ته‌ خه‌ڵك له‌ كابينه‌ی پينجه‌م له‌لايه‌ن نيچيره‌ڤانه‌وه‌ ده‌سته‌لاتم پێدراوه‌و، له‌ كابينه‌ی شه‌شه‌ميش به‌ هه‌مان شێوه‌ دكتۆر به‌رهه‌م و ئازاد به‌رواری ده‌سته‌لاتيان پێداوم، من هيچ شتێكم بێ پرسی ئه‌وانه‌ نه‌كردووه‌!
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ ووتويه‌تی: مه‌سعود ووتويه‌تی تۆ گه‌نده‌ڵيت كردووه‌، تۆ سه‌دان مساته‌حه‌ت وه‌رگرتووه‌، تۆ سه‌دان پرۆژه‌ت وه‌رگرتووه‌، تۆ زۆر شتی ديكه‌ت كردووه‌؟!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری شيڤا بارزانی سكرتێری مه‌سعود و ‌ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌، كه‌ نوری سنجاری زۆر به‌ بويریيه‌وه‌ وه‌ڵامی مه‌سعودی داوه‌ته‌وه‌!
نوری سنجاری ووتويه‌تی: ئه‌زبه‌نی ڕاسته‌ من هه‌موو ده‌سته‌لاته‌كانم به‌كار هێناوه‌، به‌لام له‌سه‌دا نه‌وه‌دی بۆ جه‌نابتان و كورو برازاو ئامۆزاو خزم و بارزانيه‌كان كردووه‌مه‌، يه‌كسه‌ر مه‌سعود پێی گووتووه‌ تۆ درۆ ده‌كه‌ی ، كوڕو مناڵ و برازاو ئامۆزا و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی يه‌ك مساته‌حه‌و يه‌ك پڕۆژه‌و يه‌ك گه‌نده‌ڵيان نه‌كردووه‌!
سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری شيڤا بارزانی يه‌وه‌ ئه‌وه‌ی باسكردووه‌كه‌ مه‌سعود به‌وشێوه‌يه‌ به‌رگری له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی كردووه‌ من شه‌رمم كردووه‌، چونكه‌ هه‌ر من 12 پارچه‌ زه‌وه‌ی پرۆژه‌م وه‌رگرتووه‌ له‌لايه‌ن دكتۆر نوریيه‌وه‌ بۆم وه‌رگيراوه‌!
كاتێ مه‌سعود به‌ نوری سنجاری گوتووه‌ تۆ درۆده‌كه‌ی، يه‌كسه‌ر نوری ووتويه‌تی : ئه‌زبه‌نی من درۆ ناكه‌م !
فه‌رموو به‌ ئامارم بۆت هێناوه‌:
1. مه‌سرۆر بارزانی كورت 45 پرۆژه‌ی به‌ بێ مساته‌حه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌!
2. مه‌نسرۆ بارزانی 34 پرۆژه‌ی به‌ بێ مساته‌حه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌و خاوه‌نی تارينيشه‌
3. وه‌يس بارزانی كورت 24 پرۆژه‌ی به‌ بێ مساته‌حه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌!
4. بابۆ بارزانی مه‌لامسته‌فای كورت 40 پرۆژه‌ی به‌ بێ مساته‌حه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ تا ئه‌وه‌ی تونيله‌كه‌ی سه‌لاحه‌دينی به‌ 150 ملێۆن دۆلار وه‌رگرتوه‌و به‌ توركه‌كانی به‌ 125مليۆن دۆلار فرۆشتۆته‌وه‌!
5. سيروان بارزانی برازات60 پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ خاوه‌نی كۆره‌كه‌!
6. سامان بارزانی برازات 30 پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ خاوه‌نی گروپی كۆمپانياكانی زاگرۆسه‌
7. شيروان بارزانی برازات 23 پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌
8. سيداد بارزانی برای سه‌رۆك 150٠ پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ بايی 3400 سێ مليارو 400 مليۆن خاوه‌نی كۆمپانيای شه‌رق و ئه‌وسه‌ته‌
9. نيهاد بارزانی برای سه‌رۆك 200 پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ بايی 3مليار دۆلار ، خاوه‌نی كۆمپانيای 77
10. سوهاد بارزانی 160برای سه‌رۆك پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ بايی 2مليار دۆلار
11. دڵشاد بارزانی برای سه‌رۆك90 پرۆژه‌ی وه‌رگرتووه‌ بايی زياتر له‌ يه‌ك مليار
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی باسكردوه‌ ،كه‌ مه‌سعود ئه‌وه‌نده‌ توره‌ بووه‌ نه‌يهيشتووه‌ نوری سنجاری ليسته‌كه‌ ته‌واو بكات و هه‌موو بخوينێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ له‌ زاری شيڤا بارزانی يه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئاشراكردووه‌ كه‌ ليسته‌كه‌ ناوی 158 كه‌سی له‌ كورو براو برزاو ئامۆزا مه‌سعود بارزانی له‌ خۆگرتووه‌!
هه‌روه‌ها باسی ليستی دووه‌می كردووه‌ كه‌تايبه‌ت بووه‌ به‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی نيچير بارزانی و دڵۆڤان و عه‌باس و بارز و ڕه‌وای براكانی نيچيره‌ڤان، كه‌ زياتر له‌ 500 پرۆژه‌يان به‌بێ مساته‌حه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌،!!
ليستی 3 هه‌م تايبه‌ت بووه‌ به‌و پرۆژانه‌ی كه‌ پاراستن سه‌رپه‌رشتی كردووه‌ كه‌ 1200 پرۆژه‌ بووه‌، بايی 7 مليار دۆلار بووه‌، مه‌سرۆر بارزانی تيرۆرست تاكه‌ بريكاری كۆمپانيای فرۆكه‌وانی ڤانكنيگی نيوده‌وله‌تیيه‌..كه‌ ڵاوه‌ند جه‌مالی هه‌ولێرو سه‌روه‌ری ساڵح پيداوی و سه‌رپه‌رشتی ده‌كات
ليستی ٤ هه‌م تايبه‌تبووه‌ به‌ عه‌بدولموهه‌يمه‌ن بارزانی كه‌ كاتێ وه‌زيری شاروانی بووه‌ ٤٠٠ پرۆژه‌ی بۆ خۆی و كوڕه‌كانی و كچ و ژنه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌!
ليستی٥هه‌م تايبه‌ت بووه‌ به‌ ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌ مه‌كته‌بی سياسی و سه‌ركردايه‌تی و به‌رپرسانی حكومی و حزبی كه‌ پرۆژه‌يان وه‌رگرتووه‌..
خوێنه‌رانی ئازيز ..بروانن له‌ زاری شيڤا بارزانی كوڕی نيهادی برای مه‌سعودوه‌، كه‌ چۆن مه‌سعود شێت بووه‌ كه‌ به‌و جۆره‌ باسی كوڕو بنه‌ماڵه‌كه‌ی كراوه‌، كه‌ دزو گه‌نده‌ڵ و تاڵانچی و ڕاوه‌ڕووت كه‌رو قاچاخچی و ماڤياو عه‌سابه‌ی نێو بارزارو ده‌زگا حكوميه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوون، ئه‌مه‌ له‌ زاری نوری سنجاريه‌وه‌ ، ئه‌مه‌ ئاشكرابووه‌، ده‌بێ له‌ زاری خۆيانه‌وه‌ چيان كردبێ؟!
شيڤا بارزانی كۆتايی ديداره‌كه‌ی مه‌سعود و نوری سنجاری به‌م شێوه‌يه‌ قفڵ كردووه‌، كه‌ مه‌سعود ووتويه‌تی: زمانت ده‌برم و سه‌رت ده‌بڕم لاشه‌كه‌ت له‌ سنجار فرێ ده‌ده‌م، باسی كوڕه‌كانی من بكه‌ی ؟!
تۆ له‌م ده‌قه‌وه‌ پارتی نيت و بۆت نيه‌ سه‌ردانی هيچ باره‌گايه‌كی حزبی بكه‌ی؟!!!
با نيچير له‌ نووسينگه‌ی خۆی داتبني، ببيستم و بزانم چويته‌ناو باره‌گايه‌كی پارتی ده‌تكوژم...!
هه‌رله‌وێدا به‌ نوری گووتووه‌: به‌ سه‌رباز هه‌ورامی يش بليێ ئه‌ويش له‌ پارتی ده‌رمان كردووه‌، نابێ سه‌ردانی هيچ باره‌گايه‌ك بكات، تا ئه‌وه‌ی مه‌سعود ووتيه‌تی: له‌ماوه‌ی رابردوو كه‌ دايكی سه‌رباز مرد نه‌من و نه‌ كوڕه‌كانم نه‌چووينه‌ پرسه‌كه‌ی، تا تێبگات له‌لای ئيمه‌ ته‌واو بووه‌!
با ئه‌ويش له‌ نووسينگه‌ی نێچير بمێنيته‌وه‌..وه‌ك سه‌گ....
به‌م جۆره‌ نوری سه‌نجاری نێردراوه‌ته‌وه‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی و، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردووش له‌لايه‌ن دكتۆر به‌ره م و به‌ واژی خودی خۆی هه‌موو ئه‌و دامه‌زراندنانه‌ی ناو ديوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زيرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، كه‌ به‌ واژووی نوری عوسمان سنجاری كردبووی!!
تا كارێكی باش كه‌ دكتۆر نوری كردوويه‌تی ئه‌وه‌بووه‌، به‌ ئاره‌زووی خۆی سوكايه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌لا مسته‌فا و مه‌سعود و نوه‌كانی كردووه‌، به‌وه‌ی ئاشكراكردنی ليستی پرۆژه‌كان باشترين به‌ڵگه‌يه‌...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە