ئەگەر ئێوە بڕواتان بە خۆتانە بۆچى پۆستەرى حیزبەكانى تر دەدڕێنن ؟
Thursday, 18/02/2010, 12:00
هەر لەیەكەم ڕۆژى دەست پێكردنى دیعایەى هەڵبژاردن لەشارەكانى كوردستان ، بەكرێ گیراوەكانى لیستى هاوپەیمانى دەستیان كرد بە دڕاندو شێواندنى زۆربەى ئەو پۆستەرو نوسراوانەى كە لەلایەن حیزبەكانى ترەوە هەڵواسرابوون. ئەگەر سەیرى هەر دیوارو ستوونێكى كارەبا بكەیت ، جێ و شوێنى ئەو تاوانانە زۆر بە زەقى دیارە ، زۆر بە ئاشكرا دەبینین وێنەو پۆستەرى حیزبەكانى غەیرى هاوپەیمانى كوردستان دڕاون و هەر لەسەر ئەوانیشەوە پۆستەرى كاندیدەكانى خۆیان هەڵواسیوە. لەگەڵ هەموو ئەو بەد ڕەفتارانەیان بەرپرسەكان كە دەمیان ئەكەنەوە وانیشان ئەدەن كە گوایە میللەت هەر ئەوان هەڵدەبژێرێت و هەر ئەوان جێگاى متمانەو بڕواى میللەتن ، باشە ئەگەر ئێوە هێندە بڕواتان بەخۆتانە بۆچى كەوتوونەتە پەلە قاژەو بەڕاست و چەپ دژایەتى لیستەكانى تر دەكەن ، ئەگەر ئێوە گومانتان لەخۆتان نى یە لە گەندەڵى و دزى و داگیركردنى سامان و سەروەتى میللەت ڕێگا بدەن با میللەت نوێنەرى ڕاستەقینەى خۆى ئازادانە هەڵبژێرێت ، با میللەت بڕیار بدات كێ شایانى خزمەت كردنە ، بەسە چى تر خۆتان بەزۆر بەسەر میللەت مەسەپێنن چى تر بە تۆقاندن و ترساندن و كڕینى دەنگ خۆتان فەرز مەكەن ، مەگەر ئێوە ناڵێن بڕواتان بەدیموكراتیەت و ڕاى ئازادە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست