دەڵاڵەكەى پشتیوان سادق و گۆڵەكانى لە نەوزاد هادى، دزینى 300 دەفتەر دۆلاریش لە هەڵمەتى هەڵبژاردن و تەسفیە نەكردنى
Sunday, 27/09/2009, 12:00
پشتیوان سادق مەسولى لقى دووى پارتى، وەك عادەتى هەمیشەیى بەرپرسەكانى ترى پارتى چەند كەسێكى لەخۆى كۆكردووەتەوە، ئەمەش بۆ پتەوكردنى سەنگى خۆى لە ناو كایەى سیاسیى و ناو شارى هەولێر، تا ئەویش هیچ نەبێت بتوانێت وەك تەواوى بەرپرسە هاوپیشەكانى ترى هەر لە كەسانى دەڵاڵ و چەرچى و ....... بكاتە كۆیلەى خۆى تا لە رێى ئەو جۆرە كەسانەوە بتوانێت مەرامەكانى خۆى فەراهەم بكات.
ماوەى چەند ساڵێكە سەفین حەسەن ناوێك، كە لیك بە دەمى دێتەخوارێ خۆى لە پشتیوان سادق نزیككردوەتەوە و خۆى كردوەتە دەڵاڵى ناوبراو. ئەم دەڵاڵە كە ناوى سەفینە بەرپرسى تەلەفزیۆنێكى لۆكاڵی ناوخۆییە و پەخشەكەشى سنوورێكى كەم دەگرێتەوە، ئەویش تەنها بۆ مەبەستى كڕینى ئەو شەخسە دانراوە تا لە رێیەوە سودمەند بێت، چونكە ئەویش ناوگەڵى هەندێك لە بەرپرسەكانى تێر كردووە، وەك خۆى لە كاتى سەرخۆشیدا بە كارمەندێكى تەلەفزیۆنەكەى گوتبوو، دەزانى نانى گەواددى چەند خۆشە! ، كارمەندەكەشمان كە ئەویش ئێستا وازى هێناوە و چیتر نانى گەواددى قبوڵنەكردووە و منیش كە بە نیازم لەو ماوەدا واز بێنم، دەڵێ لەوكاتەوە پشتیوانیش و دەڵاڵەكەییم لەبەرچاو كەوتووە!
لەبەر دەڵاڵى و لەگامى سەفین تا ئێستا 16 كارمەند لەو تەلەفزیۆنە وازى لەكاركردن هێناوە، كە بە منیشەوە دەبێتە 17، ئەو دەڵاڵە شەرعیە كەناڵەكەى كردوەتە ئەلبومى رەسم و هەرچى رەسمى پشتیوان سادقە لە مناڵیەوە تا ئێستاى هەڵواسیووە، هەموجارەكیش دەڵێ پارتى یەعنى پشتیوان سادق نەك بارزانى، من جگە لە پشتیوان سادق كەسى تر بە پیاو نازانم، بەڵام كە سەرخۆش دەبێ دەڵێ گەر گەواددى بۆ نەكەم و ئاگرى ناوگەڵى دانەمركێنمەوە ئەویش هیچم بۆ ناكات.
هەركاتێك پشتیوان بێتە تەلەفزیۆن دەبێ ئێمە وەكو عەسكەرى هەر لە بەردەرگاوە تا ژوورەوە بە پێوە بوەستین، تا ئەمە جەنابى وەیخڕ پاشا تەشریفى دێنێت بۆلاى دەڵاڵەكەى! ئێمە ئافرەتێكمان لابوو بەس لەبەر ئەوەى نەناسرێتەوە ناوى نابەم سەفین دەیویست رازى بكات بۆ خۆى و دواتر بەرماوەكەى ببات بۆ وەیخڕ پاشاكەى، ئەو كچەش كەسێكى بەڕەوشت بوو، زۆر جیاواز بوو لە رەوشتى سەفین و ئاغاكەى، بۆیە دەستى لەكار كێشایەوە و وازى هێنا.
سەفینى دەڵاڵ باشى وەیخڕپاشاى لقى 2 هونەرێكى هەیە كە هەردەم ئەو بەرپرسانە بۆلاى خۆى رادەكێشێت، ئەوەتا نەوزاد هادى كە لەگەڵ وەیخڕپاشەكەى ئەمدا واتە پشتیوان سادق سیراعیان هەیە و خۆشیان بە چاوى یەكتردا نایەت هەڵیخەڵەتاندووە و قسەكانى نەوزاد هادى بۆ ئاغاكەى بە ئەمانەتەوە دەباتەوە، ئەوەتا مۆلیدەیەكى لە نەوزاد هادى وەرگرتووە كە بە مەبلەغى 55 وەرقە دەخەمڵێنرێت و پشتەش لێى بێ ئاگایە و نەوزادیش بە هەمان شێوە (لە بێخەبەران كەشكەك سڵاوات). وەكخۆى هەموو جار دەیگوت دەبێت بەهەموو شێوەیەك زەربە لە نەوزاد هادى بدەم، من بە پشتیوانەوە پارتیم نەك بارزانى باوك و كوڕ، ئەوانە جگە لە كورد فرۆشى چیتریان كردووە! كەسێكى وەك نەوزاد هادى چۆن دەتوانێت دژایەتى كاك پشتیوان بكات، ئەمن زەربەى لێ دەدەم.
پشتیوان سادق ئەوەى لە توانایدا بێت بۆ سەفینى دەكات وەك وەرگرتنى مەبلەغە پارە بۆ دەڵاڵەكەى و بۆ براى دەڵالەكەشى گەرنا خێرە و چۆن لە پڕێ دەبیە كوڕێ چن بێنیت و خانووش بكەیتەوە، كە هەموو كەس دەزانێ زروفى ماڵى دەڵاڵەكەى پشتیوان چۆنە و چۆن نییە؟! لەم ماوەى رابردوودا وەیخڕپاشا بڕى 30 ملیۆن دینارى بۆ دەڵاڵە مولتەزیمەكەى وەرگرتووە و دەڵاڵەكەشى بە سەرخۆشى لاى من و كارمەندێكى تردا دەیگوت كێتان وەك منى پێ دەكرێت ئەوها پارەى دێتە دەست!!
لە ژمارە 561ى هاوڵاتى لە لاپەڕە سێدا هەواڵێك لەسەر لقى دوو بڵاو كرایتەوە، لەسەر پارە گرژى دەكەوێتە ناو كارگێڕەكانى لقى 2ى پارتیەوە، باس لەوە دەكات ئەو بڕە كە بۆ هەڵمەتەكانى هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆكایەتى دابینكرابوو، ئێستا لە لایەن لقى 2ەوە خوراوە و لەگەڵ مەكتەبى دارایى مەتبە سیاسی تەسفیە نەكراوە، بەم پێیە بێت دەبێت هەر یەك لە كارگێڕ لقەكان پشكیان لەو بڕە پارەیە وەرگرتبێت و دواجار پشكى شێریش بەر پتیوان سادق، مەلا هەندرێن كە تا ئێستاش نازێت لە سوژدەى نوێژدا چى دەگوترێت و نازناوى مەلاى بەسەری خۆیدا شكاندووە، ئەوە رەتدەكاتەوە و دەڵێت هەر ئەوكات ئەو پارەیە تەسفیە كراوەتەوە، مەلا دوانزە فعل ببورن هەندرێن، پێى شەرمە دان بە راستیەكاندا بنێ و بڵێ من ئەوەندەم بۆ فەقێكانم (كوتلەكانم) بردووە و وەیخڕپاشاشمان بۆ كوتلەكەى ئەوەندەى بردووە و لەو بڕە پارەیەش چەند ملیۆنی بە دەڵاڵەكەى دابى.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست