کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەردانەكەى مەسعود و سەرانى بنەماڵە مەسجێكى جدیە بۆ نەوشیروان و گردەكە

Wednesday, 26/12/2012, 12:00


 
هزرى خێڵەكى هیچ ساتێك دەست بەردارى خۆ سەپاندنى ویستەكانى نابێت ئەگەر لە گوندێكیش بێت و لە سەر لەوەڕگا و پەرێزیش بێت ، چ جاى ئەگەر ئیدعاى دەوڵەت داریش بكەن .
یەكێتى لەوەتەى دروست بووە و،جەلال تاڵەبانى بڕیاربەدەستى یەكەمى هەموو نوشستیەكانى یەكێتى و بەشێكى كوردستان بووە ، یەكێتى بەوەى بەناوبانگە چۆن گۆچانەكەى دەسرەواندە سەرو پۆتاڵى پێشمەرگە كۆیلەكانى لە نۆكان و توژەلە ، بە هەمان عەقڵى گۆچان ، سیاسەت و دەوڵەت دارى كردوەو هیچ كاتێك گوێڕایەڵى ئامۆژگارى هیچ كەسێك نەبووە ،ئەو سەركردانەى كە بە درێژایى مێژووى یەكێتى تەنها سەریان لەبەرخۆدەنا و پاڵەوانى كوشتنى كوڕى كوردى نەفام بوون ولە تەقدیس كردنى سكرتێرە خەڵەفاوەكەیان نەكەوتوون ، دواى هاوارى ئەو هەموو فریاد ڕەسە پەردەى گوێیان نەلەریەوەو تەنانەت مادلین ئۆلبرایتیش نەیتوانى چۆك بە دەمارگیریە عاشایرەكەى مەسعود بێنێ ، ناچار مام جەلال كونجى قەناعەتى گرت وەك برایمى زێندینان لە ڕۆژێكى چلەى زستانێ خۆى لە سەرى ڕەش كردو دەستم دامێنم ئەوەى كردم ئێوە مەیكەن ، هەموو ئەو كەسانە شایەدن لە گوندى پیرەر مەوكبى شەرمەزارى جەلال گەڕایەوە و لە لایەن كۆسرەت و عیماد پێشوازى لێكرا ئەو دەم باران دایكردو , مام جەلال گوتى ئەوە بارانیشم بۆ هێنان بەڵام بارانێك سەراپاى غەزەب بوو لە بەرۆكى ئەو میللەتە ،ئیتر كڕوزانەوەى سەر گۆڕى مەلا مستەفاو بەسەفتە دابەش كردنى دۆلار وگەوج كردنى كورد ئەگەر لە خەویش خەون بە دەوڵەتى كوردى ببینن .
دە ئەوا ڕۆیشتى هێرۆ وەك سوها عەرەفات بێوەژن دەكەوێ بەڵام بە ناشرینى هەر بینە ئەویش ڕووى دەمى دەكاتە كۆسرەت و جەماعەتەكەى دەڵێ بە زیندویى دەینێژن ؟ دواى ئەوەى هیچیان لە دەست نەما , تازە بە تازە نزاو پاڕنەوەیان دەگەیننەمیحرابى مزگەوت وزەنگوڵەى كلێساو تەنانەت كۆڕى زیكرى دەروێشانەو لالشیش نەما هاناى بۆنەبەن .
ئاخر ئەگەر ئەوە لۆژیك و بیركردنەوەى حزبێكى عەلمانى بێت ، ڕەحمەت لە كفن دزەكە ئەگەر پارتیش بێت , حوجرەى پێگەیاندنى یەكێتى نەك هەر گەلەكەى دەست خەرۆى خورافاتى دوعاو نزا كرد بەڵكو كەسێكى وەك نەوشیروانیشى بەهەمان دەرد بردووە ، خەڵك و خوا چایخانەكەى كەمال كەركوكى كە ئەرسەلان بایز بە سەر قوفلانەى گرتۆتەوە ،لە مەجلس تەشریعیەكەى بەعس پێ باشتر نە بوو ، ئەو دەیگوت نا كۆمەڵێك گەنج دەنێرم شەڕى پەرلەمانتاریان پێ دەكەم ، گوتیان مەچۆرە سەرى رش ,گوتیان مەچۆرە تەعزێ گوتى ئەركى خۆمە گوتیان هەڵبژاردن مەكە ، گوتى دەنگ نەهینانیش هەر بردنەوەیە .
كەللە ڕەقێكى دەمارگیرى وەك مەسعود ، چۆن دەتوانێ قەبولى ئەوە بكات كەسێك ڕەفزى خوان و كۆبوونەوەى بكات یان جەلالێكى تەمەن گەنجى لە فۆرمێكى تر ببێتە مووى لووت ، ئەو دەیەوێ هەموویان وەك بەڵێن و كاكە حەمە و مەلا بەختیارو محەمەد فەرەج و على باپیر هەموو ئەو كەسە توركمان و كارتۆنیانەى كە ئیشیان كولیچە خواردن بوو لە بازاڕى قەیسەرى هەولێر غولام و دەست لەسەر سنگ بن .
عەقڵى بنەماڵەیى وایە چۆن ساڵى 1996 لە بیردەكات كە بەدرێژایى چەند مەتر لە دیوارى سلێمانى پالاس نووسرا بوو 31 ى ئاب لەبیر مەكەن ، سلێمانى بۆ ئەوان ڕەبایەكى سەخت بوو چەند گرتنى مەحاڵ بوو چونكە تەنها یەك كوێرە ڕیگا دەچۆوە سەرى ، بەڵام جەلالۆكە هەموو توولە ڕیِگاكانى بۆ تەخت كرد ، ئەوەنیە هەر بۆ باى هەوەس بۆ بیست دقیقە كۆبونەوە گەیشتە سلێمانى ، ئەمە تەنها چاو سوركردنەوەیە كەو بەس , مەسجێكە بۆ گردەكەو نەوشیروان ، لە پایدۆست كردنێكى بێ تەقە كەمتر ڕازى نینە





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە