کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژیان لە ژێر سایەى هەیمەنەتى مەملەكەتى بارزانیدا

Saturday, 16/03/2013, 12:00









گوزەر كردنى ژیان و كاروچالاكیەكانى مرۆیى خەڵكى كوردستان وخەون بینین بە داهاتوویێكى پڕ بەها بۆ جگەر گۆشەكانمان بە ئاراستەیەكى دروستى ژیانى سەردەمیانەى دوور لە دڵە ڕاوكێ وپڕ لە ڕێزگرتن وەك تاك وەك ئینسان ،زۆر دوورە و بگرە ئەستەمیشە لە ژێر هەژموونى دەستەڵاتێكى خۆ سەپێنى باوك و كوڕ و برازا و عێل و عەشرەتێك كە جگەلە شكست و شەرمەزارى هێنان و پاشكۆیى بۆ دوژمنانى تا ئەو پەڕ تێنوو بە خوێنى كچ و كوڕانمان .
لە مێژووى ئایینى ئیسلام لە ئەبوو سوفیانى باوكى معاویە دەگێڕنەوە ، دواى ئەوەى تا توانى ڕكەبەرایەتى پەیام بەرى موسڵمانان و عێل و عەشرەتى قورەیشى كرد ، لە دوا دواى ڕۆژەكانى كۆتایى ژیانى كە هەردوو چاوەكانى لە دەست دابوو بە ناچارى دەبێتە موسڵمان و دەگێڕنەوە ، دەڵێن لە دانیشتنێكى تایبەت بە خانوادەو ئەندامانى خێزانەكەى بە معاویە دەڵێ ، كەسى بێگانەمان تیا نیە ؟ دەڵێن نەخێر هەر خۆمانین ، دەڵێ كەواتە ئەگەر ڕۆژێك دەسەڵاتى حوكمى موسڵمانانتان كەوتە دەست بە ددان بیگرن بەرى مەدەن ، ئەوە بوو دەرەنجامى ئەم وتەیە مێژووى حوكمى ئەمەویەكان لە شام جێگیر دەكات و دواى ڕووخانیان لە لایەن عەباسیەكان جارێكى تر بۆ چەند سەدەیەكى تر لە ئەندەلوس سەرهەڵدەداتەوە .
ئاخۆ لە وڵاتى كوردەوارى دەبێت چەند جار مەلا موستەفا لە واشەنتۆن سەرى ناَبێتە بنا گوێى مەسعود و مەسعودیش چەندجار لە سەرى ڕەش بابۆ و مەسرور و مەنسور و سیهاد و نیهاد و چەندان ئامۆزاى وەك ئەدهەمى لە ژوور نەنابێ و ئەو دەستەواژەیەى ئەبو سوفیانى بە گۆێ نەچرپاندبن دیارە نەخشە ڕێگاى كارى ڕۆژانەو ئاییندەى فكرى بارزانى بە تەواوى بۆ خەڵكى كوردستان ڕوون بوەتەوە ، لە تێك و پێكدانى هێزى جەماوەرى سەر گۆڕەپانى باشوورى وڵات و بە تایبەت یەكێتى نیشتمانى كوردستان و فریودانى سەرۆكە فریو خواردوەكە بۆ دەسەڵات وخۆ دەرخستن لە نمایشێكى سەرۆك كۆمارێكى بێمانا ، كە بۆ جەماوەرى یەكێتى چى كەمتر نە بوو لە ئاش بەتاڵیەكەى حەفتاو پێنج .
ڕوون و ئاشكرایە كوردستان لەبەردەم ساتە وەختى سایكس پیكۆیەكى ترە و تەجروبەى سەدەى ڕابردوو لە پێكەوەنانى دوەیلاتى عەرەبى لەسەر بنەماى عەشیرەتەكان لەنیمچە دوڕگەى عەرە ب و كەنداو ئێراق و شام ،نزیكەى وا پێ دەنێتە سەدەیەك و پەرژەوەندیەكانى دونیاى ڕۆژئاواى تیا پارێزراوە و سەركەوت و بوون لە ڕایى كردنى ئەو جۆرە حوكم ڕانیەلە ڕۆژهەڵاتى ناوەند، كە هیچ بنەمایەكى دەوڵەتدارى لە ڕێزگرتنى یاساكانى مافى مرۆڤ و ژن و ژینگە تیا دەستەبەر نابێ جگە لە پابەند بوون نەبوون بە شیرازە خێڵەكیەكەى بیابان و جەزیرەى عەرەبى .
بە هەمان شێوە ئەگەر سەرنج بدەیتە خێڵى دەسەڵاتدارى بارزانى هەمان كلتورى ناوچەكە وەك ئەكتەرێكى بە توانا لە سەر دەستى مەسعود و كوڕو برازاكانى بە پاڵپشتى ئەمەریكا و توركیا و بگرە سعودیە و كەندا و جارێكى تر دووبارە دەكەنەوە خەونى میللەتێك بۆ هەتایە لە بار دەچوێنن .
دیارە ئەم ڕێگایەش هەروا بە ئاسانى بۆیان فەراهەم نابێت و كۆمەڵێك ئاستەنگى ڕاستەقینە لە بەردەمیان قووت بوەتەوە چ لە ناوەخۆى خێزانەكەیان ، چە لەدەرەوەى عەشیرەتى بارزانى .
دیارە گەورەترین مەترسى بۆ هەیمەنەتى مەسعود و كوڕەكانى بۆنزیك بوونەوە لە خەونى شاى سعودیە و ئیمارات ،كۆمەڵێك وابەستەو وێك چوونیان هەیە بە تایبەت لە كۆیلە كردنى میلەت گەلێكى نەخویندەوار و نەزان و تەمەڵ بە پارەو بەرژەوەندیە كاتیەكان .
سەر هەڵدان و بەرز بوونەوەى پایەكانى نێچیرى برازا وەك كەسێكى كاریزماى خێڵەكەو دەست بڵاوى و دەست ڕۆیشتویى و بە هەدەردانى سەروەت و سامانی نەوتى ووڵاتێك هەرزان فرۆشتنى بۆ بە هێزكردنى پێگەكانى خۆى ، بەڵگە نەویستە چەندان جار شەڕە چەقەو بگرە شەڕە تەقەى تیا دروست بووە .لەولاتریش منداڵەكانى سابیر و لوقمان و عوبەیدوڵا ، بە كۆڕەك تیلیكۆم و پڕۆژەى وەبەرهێنان دڵیان ئاو ناخواتەوەو مادام لە نەسلى مەلاموستەفاى باوكن، دەبێت تا ئەزەل لە خێرو بێرى بە تایبەت سامانى نەوتى كوردستان بەشە شەریك بن .
دیارە مەترسى نەهاتنە ڕایى بەشێكى ترى بارزانیەكانى تیرەى خورشیدى و ئامۆزا و بنعامە هەڵگەڕاوەكان وەك ئەیوب بارزانى عەبدولمێەوەر بارزانیش مەترسیەكى ڕاستەقینەن .
بە ڵام تەخت كردنى ئەو ڕێگایە لە مێژووى سەپاندنى هەژموونى بارزانیەكان دەبینین هەندێك جار بە ئاسانى تێدەپەڕێت ، لەوانە لەناو بردنى نزیكەى هەشت هەوار بارزانى قوشتەپە و بەحركە لە سەرەتاى هەشتاكان لە لایەن سەدام ، تەنها دڵۆپە فرمێسكێكى تیمساحى بوون لە چاوى مەسعود .
لە ناو بردن و لەت لەت كردن و بەجاش كردنى عەشیرەتە گەورەكانى بادینان لەوانە ڕێكانى و مزیرى و زیبار ى لە دواى دواوش كوشتنى حوسێناغە و تێك و پێدان و لە بەر یەك هەڵتەكاندنى یەكجارەكى عەشیرەتى سوورچیەكانى كەلەكین و سەرچیا .
مەترسێكى ترى بنەماڵە لە وەبائاگا هاتنەوەى گەنجەكانى بادینان و زەق بوونەوەیان بە تایبەت بینینەوەیان لە ناو هێزە ئیسلامیەكانى وەك یەگرتو و دوا جاریش سەرهەڵدانى بزووتنەوەى گۆڕان بوونى دەنگى ناڕەزایى ئاشكرا لە مێدیاكانى دژ بە بنەماڵە.
بزووتنەوەى گۆڕان ل ناوچەى ژێر نفوزى یەكێتى و هەولێر و پەیوەندى كردنى فەرمى بزووتنەوەكە لە گەڵ كونسولیەكانى هەولێر و عیراق و دروست كردن و فراوان كردنى بەرەى موعارەزە لەگەل هێزە ئیسلامیەكان ، هەموو ئاستەنگى ڕاستەقینەن لە بەردەمیان و بوونەتە ئەمرى واقیع .
عەلمامنیەت و میدیاى ئازادو بوونى گاریگەرى تواناى لەبن نەهاتووى گەنج و چالاكوانان هەموو مەترسى ڕاستەقینەى ترن و دە مێكە خوێنى بە ناحەق ڕژاوى شەهید سەردەشت و سۆرانى مامە حەمە بۆیانى سەلماندوە كوشتنى نهێنى یا ئاشكراى ئەوانە واتە خۆ كوشتنى دەسەڵاتى بارزانى ، خودى دەسەڵاتى پارتیش لەوە گەیشتوون بوونى ڕێكخراوێكى پیرى بێ بەرهەمى لەكار كەوتووى وەك پارتى ،ئەگەر بەرژەوەندى پارە و سەكسى تیا نەبێت ،شوێنێك نابێت بۆ بەسەر كردنەوەش دەست بدات .
بەڵام عەقلى كاڵفام و پێ نەگەیشتووى بنەماڵە لەوەوە دەست پێ دەگات جێ نزرگەى مەلا موستەفا و ئیدریس بكەنە ڕووگەى گەنجان لە دونیاى تەكنەلۆژیا ، هە موو ئەوانە دوور نیە دەمێك ڕێ بكەن ، بەڵام ڕوون و ئاشكرایە لە باكورو لە هەموو كوردستانى گەورە و بە تایبەت ئوروپاى ڕۆژاوا بوونى هێزى لە بن نەهاتووى پێكەكەیەكە تەنگى بە بنەماڵە هەڵهیناوە ، كە شتێك نرخى نیە لایان پەیوەندى عەشیرەتگەریە ، ئەوەش بە لاى بنەماڵە هەڵتەكاندن و لێپرسینەوایەنە ڕۆژێك لە دزین و خیانەتكارى كورد .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە