كورد ... ئەو میللەتەى قەت لە هەڵپەڕین هیلاك نابێ و نابێ
Monday, 19/11/2012, 12:00
بە درێژایى وەرزى بەهار, بەتایبەتى سەرەتاى مانگى سێ لە پێش و پاشى ڕۆژى نەورۆز , ئەگەر چى زۆرترین نەهامەتیەكانى كوردیش لەم مانگەدا بووە .ئەگەر یەك لەو كەشتیە ئاسمانیانەى لە دەورى زەوى خوول دەخۆنەوە , لە ئاست ئاسمانى كوردستان لەنگەر بگرێت , تێدەگەین چ شایى و لۆغانێكە چ هەیدۆ هەیدۆیەكە , لەو سەرى ووڵاتى فرۆشراومان سەرچۆپیەو لەئەو سەرى تر قریوەى گاوانیە .
بە تایبەت لەو بەشەى كە ناوى شیمال حەبیب و یان حوكمى زاتى و هەرێمى فدرال و زەرد و كەسك و ناوچە ى دابڕاو و دەیان ناوى قۆڕ قۆڕى تر , ئەو خەڵكە یەك پارچە لە هەڵپەڕینە , كچمان خوا خوایەتى بنى مەمكى توند بێت و كوڕمان لە یەكەمین شەیتان پێ پێكەنین و سمێڵ گوگرە بوندا خۆى لەسەر شایى ڕادەینى , هەتا لۆتى پۆتیەكان هەبوون , لە هەشتاكانەوە زانكۆكانیان كردبووە مەرقەس و یانە , ناوەكان هێندە زۆرن نایەنە ژماردن , هەموو ئەوانەن دیارى سەیارەى بەرازیلى و لە گەرمەى شەڕى عێراق و ئێران جرت و فرتى ووڵاتانى دەرەوە بوون .
ئێستاش دەیان شەلاتى و سۆزانیمان لێ قووت بویتەوە بگرە سووراو سپیاوەكەو ڕووتبوونەوەكەشیان لە پایتەختەكانى ئەنقەرەو تارانن , كەناڵەكانى KNN وMCC نەبێت تۆز قاڵێك حەیاى تیاماوە , دەنا كەناڵەكانى تر هێندە گرتەو دیمەنى ورژێنەرى تیایە پیاو شەرم دەكا بە دیار تەلەڤزیۆنەوە بێت ئەگەر كوڕو كچى هەرزەكارى هەبێت ,دەبێت میللەتە بەش مەینەتەكانى لە مەڕ خۆمان بە دیمەنى تیڤیەكانى لاى خۆمان هەڵنەخەڵەتێن و جەزبى قوون بادانمان نەبن؟
فەرمانبەرى دەوڵەت بیت , دەبێ لە یادى پەرستاران و خوێندكاران و مامۆستایان و ژنان و ڕۆژى مورافەعەى گەورەو ڕۆژى لەدایك بوون و مردن و بگرە دانوستان و نسكۆو ئاشبەتاڵ و خۆ فرۆشتن بە داگیر كران و هێنانى داگیركەران و خەساندنى ووڵات و تەنها و تەنها هەر سوسكەیى و سێ پێى و چۆپەیى بێت .
خەریكە مەرجى وەرگیرانى زانكۆكانیشمان پێچە شاییەكى لە گەڵدابێت , ئەگەر سولەیمانى ئەو شارەى وەك پیرەمێردى نەمر فەرموویەتى , سینگى كچان قەڵغانى ووڵات بووە و عەولەسیس و ئاسۆى دەلاكى هەژارو هەزارانى تر ئەو شارەیان كرد بە شارى هەڵمەت و قوربانى , كەچى كاسە لێسەكانى دەسەڵات كردویانە بە شارى هەڵپەڕكێ و گۆرانى , شارى كۆیە شارى بەرەنگار بوونەوەى دەستەو یەخە , خوا پشت و پەناى ئەو كەسە بێت چەند ساڵێك بەر لە ئێستا بەشى موزیكى ڕاگرت دەنا هەموو كۆیە دە بوو بە دمبك لێدەر , چونكە كچ و كوڕ نەمابوو تەمبورێك یا تەپڵێكى پێ نەبێ , كە بە نمرەى پەنجا لە ئامادەیى دەرچووبون , لە هەولێرى گوایە پڕمزگەوت ئێستا لە ڕێكخراوەكانى حزبى ئەو شارە كچان و كوڕانمان لە سەر لووشكە وەشاندن ڕادەینن , بادینانى بێ خەم , دووور لە پرسى نیشتمان ڕۆژ نیە باڵە فڕەكانى دۆستى دەسەڵات دەڤەرى بەروارى باڵا سووتمك نەكات , هەر ئەوەندە مانگى نەورۆز مانگى ژێركەوتنى كورد هات ئیتر , دەست بە گۆرانیە بێ سەر بەرەكەیان دەكەنەوە , نەوروز هات ...حزبى دیموكرات و سەرەڕاى مشەخۆریان لە سەر كۆبۆنى خوراك لە تۆپزاوە و بەڵام قەت دەرفەتى پێچە شاییەكى ڕۆهەڵاتى لە دەست نادەن و دەیان تیپى شایی و سەماى هەڵپەڕكێیان هەیە ئامادەى هەموو مەراسیمێكى حزبى و , بە قەولى خۆیان تێڤى دەبنەوە , بەڵام قالب گرانن بۆ ئەوەى كۆرسێكى بەرەنگار بوونەوەى سمكۆى شكاك و قازى و سولێمان موعینى بخەنە گوێچكەى كچ و كوڕە هەرزەكارەكانیان تا نەبنە مەزەى شەوانى سوورى دەسەڵاتدارە ناوگەڵ برسیەكانى پارتى و یەكێتى .
میللەتى مردوو , میللەتێكە لە دەرەوەى جوگرافیاو مێژوو بژى , میللەتێكە هە موو دەمارە هەستەكانى لە دەست دابێت , ئەو میللەتەیە تەنها لە دواى هەوەس بازیە , دەنا زۆرمان ماوە بۆ سەیرانى دەستە جەمعى و سووڕ خواردن , دەبێ ئێمە ئەو ڕاستیە بزانین , سووكتر لە فەلەستینیەكان ئێمەى كوردین .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست