گۆڕان و شکست دوای شکست
Friday, 28/09/2012, 12:00
گۆڕان , بەو جرت و فرتەى قەت ناكرێ , بە لایكێكى مام جەلال قەڵەم بازێك بدەى
ئەگەر بەناو ڕیفۆرم لە ناو لێپرسراوە باڵاكانى ئەو دەمى یەكێتى كرا , لە سەرویانەوە نەوشێروان موستەفا و مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى و كەسانى عەسكەرى و دەبێ ئەوەش لە یاد نەكەین كۆمەڵێك و دزو تڕۆكراو و زەلام كوژیشى تێكەوت ,بەم شێوەیە نزیكەى دووساڵێكى خایاند و بە هیچ شێوەیەك جورئەتى كودەتایەكى دەكرێ بڵێین سپیان نەبوو , ئەگەر گۆڕانێكى لەو جۆرە بكرایە , بە دڵنیای هاوكێشەكانى سیاسى بە تایبەت لە گەڵ بنەماڵەى بارزانى بە ئیجابى و خێرو خۆشى بۆ خەڵك دەگەڕایەوە .
بەڵام ئەو بیرۆكەیە دیارە هەر لەسەرەتا لە هزرى خودى نەوشیروان نەبو , چ جاى ئەو لێپرسراوانەى لە ئەنجامى نەزانیان لە مامەڵە كردن لە گەڵ بنەماڵەى تاڵەبانى كەمیان بەركەوتبوو.
دواى ئەوەى ڕیفۆرم خەریك بوو تەنها وەك چەمكێك دەمایەوە , ناچار بیر لەوە كرایەوە لەسەر هەستیار ترین وەتەر یارى بكرێت و پەیژە ئاسا ناڕەزایەكانى هاوڵاتیان بكرێتە مەبەست بۆ ئەو ئامانجانەى هەوڵیان بۆ دەدا لە ناو خەتە گشتیەكەى تاڵەبانى و لە دەرەوەى ئەو بازنەیەش بنەماڵەى بارزانى بۆ مەرامێكى تایبەتى كە هیچ ڕەهەندێكى نەتەوی و نیشتمانى لێ وەدى نەدەكرا .ئەوە بوو, پشت گوێ خستنى خزمەت گوزارى و بێكارى و بەلانانى خەباتى پێشمەرگەو كەس و كارى شەهید و نایاسای و دوا كەوتوویى خزموتگوزاریەكان لە هەموو ئاستەكان.
لە فۆرمێكى كەم وێنەو دەگمەن كرا نەریت و چالاكوانانیان لە هەموو ئاستەكان بە تایبەت ڕاگەیاندنێكى ڕاهێنراو لە خودى نەوشیروان موستەفا و بە بەردەوامى لە ژێر سەرپەرشتیارى خۆى كرا بە بزوێنەرى ئەم ورژانە جەماوەریە .
دوو سەیر و سەمەرەى كەم وێنەى گۆڕان
یەكەم : لە ووڵاتێكى بێ تەجروبەى وەك كوردستان , ئەگەر لە منداڵێكى سەر جادە بپرسى دەزانى بێ نرخ ترین و بێ بایەخ ترین دام و دەزگاى فەرمانڕەوایى بە ناو پەرلەمانى كوردستانە ,شتێك نیە جیاى بكاتەوە لە مەجلیس تەشریعیەكەى بەعس .
نەوشیروان موستەفا بە هەموو تەجرەبەو عەقلى تەواو فامى خۆى گوایە كۆمەڵێك گەنجى شەڕانى دەنێرێتە ناو پەرلەمان , بۆ داكۆكى كردن لە دەستكەوتەكانى گەل , لێرە پرسیارێك دێتە پێش , توخوا ئەتەكێت و هەڵس و كەوت و هۆشیارى كەمال كەركوكى هى ئەوەیە پیاو بە گاوانیش ڕایبگرى , ئاخر دانانى ئەو كەسە ئەگەر لە بۆ بێ ڕێز كردن نەبێ بۆهیچ شتێكى تر بوو كە لە لایەن پارتى كرا ؟؟
مودەو مودەكارى بۆ كڕینى سەیارە لە هەولێر پەیدابوو , بوون بە ئەندام پەرلەمانى فراكسیۆنى گۆڕان وەك ئەو وابوو , ئەمیان تەنها پارەى پسوولەى پێشەنگاكەى پێویست بوو بۆ ئەوەى ببیە خاوەن سەیارە ئەمەیان تەنها تەزكیەك و ناو نوس كردنێكى زوو بوو لە گردەكە , دەنا ئەندام پەرلەمان گۆڕانى وا هەبووە دواى سێ چوار حیزب كردن جا خۆى لەسەر كورسى پەرلەمان بینیتەوە , ئەو دووسێ ئەندام پەرلەمانە لە هەموویان ڕاستگۆتر بوون كە دواى بەرژەوەندیە تایبەتیەكانى خۆیان كەوتن لە ناوگۆڕان.
دووەم : كلك گرێدان لە گەڵ حیزبە ئیسلامیەكان . لە كاتى فەرمانڕەوایى شێخ مەحمود لە سلێمانى دەبوا هەموو وەزیرەكانیش بەشدارى لە دائیرەى زیكرى كۆڕى دەروێشانە بكەن كەشێخ بەخۆى ئامادە دەبوو , دەگێڕنەوە لە هەموو سووڕێك لە بازنەى زیكرەكە وەزیرێك لە جێى اللە دەیگوت یا شێخ تا چەند جارێك و شێخ وەڕەس دەبێ دەڵێ كەران باو گاو چیتە , وەزیر دەڵێ جا یاشێخ تۆ بە دووسێ جار بێزار بووى باشە ئەو هەموو اللە اڵایە ناڵێ چیتان دەوێ , لە گەرمە گەرمى هەڵچوونەكانى كارەساتى 17 ى شوبات بوو گۆڕەپان و حەوشى زۆر لە مەكۆكان كرابووە شوێنى نوێژى هەینیان , گۆڕان خوازان بە پرچى پڕ لە جەڵەوە لە بەردەم ڕاگەیاندنەكان سەفیان دەبەستاو دەستەو نزا دەپاڕانەوە ئێ بەڵكو خوایە گەندەڵى نەهێڵێ .
لە بەهارى عارەبى بە تەواوى پەردە لەسەر ئەجێندا شاراوەكانى ئیخوان و حیزبە ئیسلامیەكان هەڵدراوە , خۆ شتێكى بەڵگە نەویستە ئەجێنداى ئیسلامیەكانى لاى خۆمان لەوان زیاتر نەبێ كەمتر نیە .
دواتر ئەو هەموو سەفەرە مەكوكیانەى ڕێكخەرى بزووتنەوەكە بۆئێران و سەرى ڕەش و مام جەلال و ئاخر دەبێت گۆڕان چى زیاترى لە هەستى خەڵك تێبینى كردبێ لە مام جەلال پەیوەستى كردبێ دۆخى سیاسى بخرێتە بەر باس .
توانەوەى یەك لە دواى یەكى ڕاپەرٍینەكان و شەهیدكردنى قازى و ئاشبەتاڵ و ئەنفال ئەگەر هەر دەرئەنجامێكیان هە بووبێ , شكستى گۆڕان بۆ هەتا هەتایە بێ ئومێدى كردین چونكە بەرە بەرە هێوركردنەوەى ئەو كەمە هەستە نەتەوەییەى هەبوو نەزانانە وەك كاى بەر جۆخین لە بەر دەم دوژمنان بەباكرا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست