دەستم دامێنتان , شێخ جەعفەر مەكەنە وەفدى موفاوز دەنا دەبابەى لێ دبێتە ناقیلەى ئەشخاس
Wednesday, 28/11/2012, 12:00
لەبەر ئەوەى لاى خۆمان پلە سەربازیەكان لە لایەن پارتى و یەكێتى لە ڕقى یەك و لە سەر مەحسوبیەت و مەنسوبیەت و دڵ ڕازى كردن و خزم خزمێنە نراوەتە سەر شانى ئەفسەرەكانى بەناو سوپاو لەشكرى كورد , نەك لەسەر بناعەى زانست وسیاقى عەسكەرى لە بەر ئەوەیە هەر ئەوەى لێ چاوەڕوان دەكرێ كە لە وەفدى كوردیمان دیت و ڕاوێژكارى سیاسى ئەمەریكاى لە عێراق ڕۆبەرت كارلنى هێنایە قسەو , دانى بەوە نا كە لاوازى ئەداى وەفدى كوردى لە بەرامبەر حكومەتى ناوەندى , جێگاى سەرنجى ئەوان بووە.ئەگەر سەرنجى بە پڕتاو ڕێگا ڕۆیشتن و جانتا دپلوماسیەكانى وەفدى كوردیتان دابێت لە تیڤیەكان وات دەزانى هەر لەسەر مێزى گفتۆگۆ مەسەلەى كەركوك یەكلادەكەنەوە , ڕێك وەك ئەوە بوو لە ئەبو شەهاب داوەت كرابن , زۆر بە گورجو گۆڵى چوون و زۆر بە خاوو خلیسكى لێهاتنە دەر, وەك تەلەبەى تەمبەڵ بەتەماى خوا دەفتەرى تاقى كردنەوەكانیان دایەوە دەست مامۆستاكانیان , دیارە هەر زوو مالكى دركى بەوە كرد هیچیان لە بار نیەو دەسەڵاتى هیچیشیان نیە.
لێرەوە دەكرێت بڵێین ئاخر جەنابى سەرۆك , ئەو هەموو مێردمنداڵەتان كە تەمەنى هەندێكیان هى ئەوەى نیە 31ى ئابیشیان لە یاد بێت , تۆیەك وەك برێشكە ئەو هەموو دانە داڵ و ئەستێرەو شمشێرەت لە سەر شان و یەخەداناون , ئاخر مەنسورو ڕەوەند بارزانى بەو تاس و لووسیە دەڵێى لە فلیمى هندى دان بەرەو دیسكۆدەچن . ناحەقتان ناگرم ئێوە لێرە نەبوون نازانن سیاقى جەیشى عیراقى چۆن بووە , هەر لە دەرگاى باب ول نیزام , دەبوا عدل قیافەى بكەى دەنا بە كما كون دەیانگەڕاندیەوە شوێنى خۆت,ئاخر ئەو بەستەزمانانە نازانن بەڕێگادا بڕۆن , چۆن دەتوانن بارتەقاى ئەبو خەلیلەك ببنەوە كە لەدەروازەى كەركوك دان .
ئەو شێرانە كە بە وەفد نێردران ئەوانە وەك عەلى شیش هەر بە جووجەڵەى خۆیان فێرن ئەوە نەبوو یا شێخ لەحەڤەى شوبات دەیگوت زیڕەش بكەن لاى نابەین و دەبابەش نیەو ناقیلەى ئەشخاسەو چیتان نەكردوە بیكەن , ئاخر ئەو حەشاماتەى ئەو دەم لە مەیدانى ئازادى خۆ جگە لە خۆشەویستى خاك هیچیان نەبوو, دە فەرموون ئەوە ئەرزو ئەوەش گەز , كێ كفتەى خواردیە با ئەو بچیتە نك بووكێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست