کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەكتەب سیاسی حیزب ... یان مجلس وگني عيراق.... یان پەرلەمان....

Monday, 07/03/2011, 12:00




لە دوای ڕاپەڕین بەرەی كوردستانی مڵۆزمی سەر گۆرەپانە كەبوو ، دوای ئەوەی هەندێك لە سەركردەكانیان بە ئاودیو كردنی زۆرێك لە چەك و شتومەكی ئەم وڵاتە دەمیان چەوربوو، هەموو ئەو كەسانەی كە پێشتر دەڵاڵ و خزمەت كاری بەعسیەكانیان ئەكرد لە دەوریان كۆ بونەوە، زۆرێكیش لەو پێشمەرگەو شۆڕش گێڕانەی كە ڕێگریان دەكرد هەریەك بە شێوەو پلانێك لەناو برد و دوور خستەوە. جا بۆئەوەی زیاتر شەرعیەت بدەن بەدەسەڵات دارێتی خۆیان ، بەزمی هەڵبژاردن و پەرلەمانیان هێنایە كایەوە .

ساڵێكی ڕە بەق منیش وەك زۆری خەڵكی ئەم وڵاتە بەو باڵۆرەیە هەڵ خڵەتام ، تا لە ساڵیادی دامەزراندنی بەناو پەرلەماندا چومە هەوڵێر . دیاریەكم بەو بۆنەیەوە بۆ بردن لە گەڵ نامەیەك كە هەندێك تێبینیم تیا نوسی بوو كە چۆن ئەندام پەرلەمانەكان لە كەسیان نە پرسیبوووە وە .

لەنوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان  (فرانسوا حەریری) لێبوو .... پێی ووتم مامۆستا ئەونامەیە ناونیشانەكەی هەڵەیە ...منیش وتم چۆن ؟ ... وتی ئێرە مجلس وگني یە نەك پەرلەمان ...بۆ ئیسپاتیش هەندێك نوسراوو نامەی فەرمی پیشان دام ...هەستم بە گێلی خۆم دەكرد....چۆن ئاخۆ من هاتبم بۆ دوكانی بازرگانێك بۆ سەوزەكڕین ... نا پێم ووت چۆن من هەڵەم ..ئەی ئەوەنیە هەموو سەركردەكان هەموو خەڵك ئەڵێن پەرلەمان ...ئەی ئەو هەمووخەڵكە بۆ ئەوە ڕیز نەبوون ....لەوەڵامدا بەڕێوە بەری نوسینگەكە ووتی جا خەڵك بابڵێ كە ڕۆیشتیت تەماشایەكی قگعەی سەر بیناكە بكە جادەزانیت ڕۆشنبیرانی سلێمانی هەڵەن یان ئێمە برا ئەو پەرلەمان وتنە نازناوە ..

لێرەدا بەبیرم هاتەوەكە كاتی خۆی كە زۆریان بۆ سه‌دام حسین هێنا كە دەبێت دیموكراتی بێت ، ووتی من لاسای كەس ناكەمەوە ،دیموكراتی تایبەتی خۆم دا ئەڕێژم . نە ئەنجومەنی پیران درووست دەكەم نە ئەنجومەنی گەل ، بەڵكو شتێكی نوێ دادەهێنم . ئەوە بوو مجلس وگني درووست كرد ، كەوەك زاراوەیەك جێگەی مشت و مڕە . جا تێگەیشم ئەشێ ئەمانیش یان مۆڵتیان لە بەغدا وەر گرتبێت . یان نەیان وێرابێت لەو قاوغەی ئەوێ دەرچن . لە ڕاستیا مجلس وگنی ئێرەو ئەوێ، فەرقیان تەنها ئەوە بوو ، كە لەوێ كەس نەی ئەتوانی غایب بێت، بەڵام لێرە خۆیان ووتەنی وەك مەكتەبی شەو وابوو غیابات نەئەنوسرا ، هیوا هەبوو تەنها ناوەكەی لەوێ بوو .ئەوەی جێگەی سەرنجە تاێەدام لە حكومدا بوو پەرلەمان مەجلس وگنی بوو . بەڵام كە ئەو ڕوخا و نەما بەقودرەتی هەردولا بەبێقەراری مەحكەمە ناوەكەیان كردە نازناوەكەی .

پەرلەمانی كوردستان كە ئەندامەكانی هەریەكدوویەكیان نوێنەرو مڕەشەحی ئەندام مەكتەب سیاسی وسەركردایەتیەكە ، هیچ كات ئەو هەستەیان بە خۆیان نەكردوە كە نوێنەری خەڵك بن، بە ڵكو نوێنەر و چاو بەرەژێری ئەوانەن كە تەعینیان كردوون بەو موچە قەڵەوە . ڕۆژێكیان یەكێ لەوانەم دووان وو هەندێك گلەیم دا بە ڕویدا لەوەڵامدا پێی ووتم برا تۆ چی ئەڵێی بە خوا دەبێت پێش چونە ناو هۆڵەكەوەكەسایەتی خۆت لە بیركەیت ..تەنها قاوغەكەت بچێتە ژورەوە ئێمە وەك مانیكانین دەڵێن دەست بەرز كەنەوە بەرزی ئەكەینەوە بەرزی مەكەنەوە بەرزی ناكەینەوە . ئەوەتا تا ئێستاش كە گەر ئەوئەندام پەرلەمانانەی كە هەردووحیزب تەعینی كردوون خۆشیان دابڕاو بن لە خەڵك و تەلە فزیۆنەكانیان لە سەر قەناتی حیزبەكەیان جام بوبێت . ئەوەتا ئۆپۆزسیۆن هەموو شتێكیان بۆ ڕون دەكاتەوە كەچی ئەو موچەیەی وەری ئەگرن چاوگوێی لە كار خستون بۆ یەوەك توتی هەر ئەوە دەڵێن كە بۆیان نوسراوەتەوە وائەزانن هەتا هەتایە لەویا دەبن نازانن ڕۆژان ڕۆژی لە دوایە .......


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە