کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەگەرەكانى , ئەگەر شەڕ ڕووبدات , خوێندنەوەیەك بۆ گەلە كۆمەكەى بەناو پێشمەرگە دێرینەكان لە بەرەكانى جەنگ ...

Saturday, 24/11/2012, 12:00







1ـ سەدا نەوەدیان تەسبیعى قەزوانیان لە دەست و مستیان ئاڵاندبوو.
2ـ سەدا نەوەوپێنجیان قەڵەو و وورگن وسوور و سپى و خڕو خەپان بوون , كۆلسترۆل و شەكرەو زەخت و فەقەراتیان هەیە .
3ـ هەر هەموویان پۆشتەو سبوغ عام و تاس و لووس , پاك ڕیش تاشراوبوون.
4ـ سەدا نەوەو نۆیان ئامادەى شوختێكیش نین چ جاى برینداربوون و كەم ئەندام بوون.
5ـ سەدا سەدى هەموویان بە دوڕودانگن لە لایەنەكەى بەرامبەرى بەتایبەت ینك و پدك و لایەنەكانى ترى وەك زەحمەتكێشان و سۆشیالست دیموكرات عەشایەرى كاكەحەمەو شیوعى لە لە پەرلەمان چەند حسێبیان بۆ كراوە لێرە ئەوەندەشیان بۆناكراێت.
6ـ گۆڕان وجودى نیە , لەبەر ئەوەى باوەڕیان بە خەباتى مەدەنى هەیەو , دواتر بونیان لە بەرەكانى جەنگى بەرەنگاربوونەوە, سەرئێشەیەو ڕەخنە لە شێوازى دابەشكردنى قسعەش دەگرن , نەوەڵا ئیتر هەرلە گردەكە نەیەنە خوارەوە باشترە ,
هەرچى هێزى برا موسڵمانەكانیشە , ئەوا كوشتنى براى دینى بە قەتلولعەمد دا دەنێن و شەڕى بەعسیان نەكردوە چۆن شەڕى براى شیعەى موسڵمان بكەن,
برا توركمانەكان و مەسیحیەكان ئەگەر بە چەكداری پاسەوانى دەرگاى بارەگاكانیان بەشدارى بكەن , دەنا چۆن لە دیوەخانەكەى ئەرسەلانى مام بایز, كولیچەى ماڵانیان لە بن كورسیەكان دابەش دەكرد , هەر ئاواش بە كولیچەو هێلكەى ڕەنگاو ڕەنگ لە پێشوازى زەیدى دۆستى دێرینیان دەبن.
7ـ ئەگەر ئەو هێزانە بتوانن چەند كاتژمێرێك خۆیان ڕابگرن ئەوا هەموو دیمەنەكان و گرتەكان بە كامێراى فوول HDو دیجیتال تۆمار دەكرێت , بەتایبەت برایانى پارتى لەبەر ئەوەى ئەرشیفى ڕابردووى شەست ساڵەیان لە دووسەعات تێپەڕ ناكات.
8ـ ئەگەر خوا نەخواستە شەڕبێت , لە ڕۆژى یەكەمى شەڕەكە كە ئەوەندەش ناخایەنێ , ئەوا زیاتر لە یەك ملیۆن سەیارەى فوول مواسەفات و مۆدێل بەرزى شارەكانى كوردستان دەكەوێتە دەستى عەشایرەكانى حەویجەو گەیارەو دیالە و جەزیرەى نەینەوا .
9ـ هەناوى پێشمەرگە بەوەى پسایە , لە گەڵ هەر سەرە سەعاتێك تیڤیەكانى لاى خۆمان هەواڵى ئەوەیان پێ ڕادەگەیەن كە چەند لیواو فەوج گەیشتونە تە دەورى كەركوك,
10ـ بە هەموو حیسابێك و لێكدانەوەى عەسكەرى بێت , ئەو جارە بە دەرجەى یەكەم لە برایانى پارتى دەقەومێ و ..... كوردى و كرمانجیش مووچەو بایەعیمان فت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە