بانگەوازێك لە (ئەنستتیوتى كوردستان بۆ مافەكانى مرۆڤ(KIHR))ەوە
Saturday, 06/03/2010, 12:00
هاوڵاتیانى دیموكراسى خوازى عێراق
پارت ولایەن سیاسیەكان
دام و دەزگاكانى كۆمەڵگاى مەدەنى
رۆژنامەنووسان و میدیاكان
كارمەندانى كۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەكان
داكۆكیكاران لەماف و ئازادى ...
وەك بەرێزتان ئاگادارى دواى چەند كاتژمێرێكى تر گەلانى عێراق تاقیكردنەوەیەكى دیموكراسى چارەنووساز ئەنجام دەدەن و دەست بەپرۆسەى دەنگدانى گشتى دەكەن بۆ ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، لێڕە شەوە لە پێناو سود بینین لە هەڵە وكەموكوڕیەكانى ئەزموونەكانى پێشوو و رێگە گرتن لە دووبارە بونەوەیان و ئەنجامدانى پرۆسەكە بە سەركەوتوویى , بەپێى پێوەرە نێودەوڵەتیەكانى هەڵبژاردنى دیموكراسى ,ئەم بانگەوازەتان ئاراستە دەكەین:-
1- داواكارین لە سەرجەم هاوڵاتیانى خۆشەویست لە شار و گوند و ناوچە جیاجیاكان كە بەهەست كردن بەلێپرسراوێتەوە بەشدارى لە پرۆساى دەنگدا بكەن و هۆشیارانە و ئازادانە ئەو كەسانە هەڵبژێرن كە كارا و لێهاتوو وبە ئەزمونن و جێى متمانەو رەزامەندیتانن .
2- داواكارین لە هەموو لایەنە سیاسیەكان بەرۆحێكى دیموكراسى و یاسا سەروەریەوە بەشداربن و ئەوراستیە لە بیر نەكەن كە سەركەوتنى پرۆسەى هەڵبژاردن بە ناوەرۆكە دیموكراسیەكەیەوە سەركەوتنى هەموانە لێرەوە جەماوەرى خۆیان هاندبدەن بۆ خۆدوورگرتن لە ئەنجامدانى سەرجەم پێشێلكارى و تاوانەكانى هەڵبژاردن.
3-داواكارین لە چاودێرانى دام و دەزگا مەدنیەكان و میدیاكان كەوێنەى واقیەكە وەك خۆى بگرن و و نەبنە بەشێك لە ململانێ لە ناو هەڵبژاردن . بەوویژدانەوە بەپێى یاسا و ئەخلاقى مەدەنى و یژدانیان چاودێریەكى ووردى پرۆسەى دەنگدان بكەن تابتوانن وێنەى راستەقینەى هەڵبژاردنەكە وەك خۆى بۆ كۆمەلگە و بۆ هەموو دنیاش بگوازنەوە.
4-داواكارین لە هەموو ئەو برا و خوشكە بەرێزانەش كە كارمەندى كۆمیسیونن پابەندى بڕیارو یاسا و رێنمونیەكانى كۆمسیۆن بن و لەبیریان بێت كە ئەوان بەرپرسن بەرانبەر خوا و خەڵك و یاسا و ویژدانى خۆیان. لێرەشەوە ببنە پێشگیریكى بەهێز بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ شێواندنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكە و لەكداركردنى یان بەتاك كردنەوەى لە ناوەرۆكە دیمۆكراسیەكەی.
دەبێت هەموومان بەرپرس بین بەرانبەر ئەنجامدانى هەڵبژاردنێك كە رەنگدانەوەى خواستى راستەقینەى خەڵكەو هەر ئەمەش زەمینەى پەرەپێدان و خۆ شگو زەرانى و بیناكردنى دەوڵەتى هاوڵاتى بونە لە عیراق
پێكەوە بەرەو دەنگدانێكى ئازاد و هۆشیاریانە
پێكەوە بەرەو بیناكردنى ئایندەیەكى گەش
ئەنستتیوتى كوردستان بۆ مافەكانى مرۆڤ (KIHR)
هەولێر
6/3/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست