که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و چه‌مکی (کوردی باش و کوردی خراپ)
Friday, 06/02/2009, 12:00
پیاده‌کردنی چه‌مکی کوردی باش و کوردی خراپ له مێژه له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی په‌یڕه‌و ده‌کرێت،له دوای ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 ه‌وه زیاتر په‌ره‌ی پێدرا.ده‌کرێت بڵێین دوژمنان تا ڕاده‌یه‌کی باش سه‌رکه‌وتووبون له پیاده‌کردنی ئه‌م چه‌مکه ناشرینه‌دا،ئه‌م چه‌مکه چیه؟ کێ پاڵنه‌رو داینه‌مۆیه؟کێ لێی سودمه‌ند ده‌بێت؟
ئه‌م چه‌مکه بریتیه له جیاکردنه‌وه‌ی کورد بۆ دوو به‌ش. یه‌که‌میان کوردی باشه،کوردی باش بریتیه له‌و کورده‌ی به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ته‌سلیمی سیاسه‌تی دژبه‌ره‌که‌ی ئه‌بێت به‌شێوه‌یه‌ک ناتوانێت بڵێت(نا)،ئاماده‌یه هه‌موو داواکاریه‌کانی دوژمنانی کورد جێ به‌جێ بکات.بۆ نمونه (ی.ن.ک)و(پ.د.ک)له‌سه‌ر داوای تورکیا شه‌ڕی (PKK)یان کرد به‌هه‌موو جۆرێک،هه‌روه‌ها (ح.د.ک)یان نیمچه تهسفیهیهک کرد له‌سه‌ر داوای ئێران.ئه‌مێستاش له‌ترس یان له‌سه‌ر داوای هه‌رچوار وڵاته داگیرکه‌ره‌که‌ی کورد ته‌نانه‌ت باسی (کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ)وجودی نیه.یان به (خه‌ونێکی شاعیرانه)ی ده‌زانن.
پاڵنه‌رو داینه‌مۆی ئه‌م چه‌مکه دزێوه ته‌نها (ی.ن.ک)و(پ.د.ک)ن،ئه‌وان هه‌میشه له خزمه‌تی سیاسه‌تی دوژمنکارانه‌ی تورکیا و ئێراندان.ئه‌وان تاکه پاڵنه‌رن بۆ پیاده‌کردنی چه‌مکی کوردی باش و کوردی خراپ چونکه هه‌ست به لاوازی زۆر ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی خۆیان و هێزه ئیقلیمیه‌کان ،ته‌نها له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌موو سازشێک ده‌که‌ن ته‌نانه‌ت که‌رامه‌تی خۆشیان هه‌ڕاج ده‌که‌ن.ئه‌مه‌ش وا له‌دوژمنان ده‌کات ئه‌مان به کوردی باش بزانن (PKK)ش به کوردی خراپ.
خراپی په‌که‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که بۆ سه‌ربه‌خۆیی و دیموکراسی ڕاسته‌قینه خه‌بات ده‌کات،خه‌باتی په‌که‌که‌ش له سودی دوژمنان‌دا نیه بۆیه ئاساییه ئه‌گه‌ر به (کوردی خراپ) ناو ببه‌ن،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه بۆ ئێمه‌ی کورد خیانه‌تی (ی.ن.ک)و(پ.د.ک)ه که ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه‌یان دروست کردووه بۆ دوژمن که به ئاره‌زوی خۆی یاری به که‌رامه‌تی میلله‌تی کورد ئه‌که‌ن،دوایین ڕه‌نگدانه‌وه‌ی پیاده‌کردنی ئه‌م چه‌مکه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه بوو که وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌و وڵاته بڕیاریدا سه‌رجه‌م داراییه‌کانی (پارتی ژیانی ئازادی کوردستان)پژاک له ئه‌مریکادا بلۆک بکات.پیاده کردنی ئه‌م چه‌مکه ته‌نها له سودی دوژمندایه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست