دەردە كورد !
Saturday, 15/12/2012, 12:00
*دەساڵى شەڕوشڕەخۆرى و یانزەساڵى گەندەخۆرى ،شازى ئەزمونى حوكومڕانى خۆكردیە ،خۆ كوردیە لە سەدەى بیست ویەكدا . حەپۆل لایكى كردم : ئاخر بۆیە كەناڵى ئەلعەرەبیە لەژێر نووسەكەیدا بەفۆنتى گەورە نووسى: بەپەلەو زۆریش بە پەلە ((الكوردی العاقل : تشكیل دولە الكوردیە ، فی زماننا غیر معقول)).
*عەرەبى بەغا ،بەجارێك روخا ،خۆمان كردماننەوە بە ئاغا ، دوایى بوینە ئەندازیارى دروستكردنى كورسیەكەى مالیكى و كردمانە كەڵگا ،ئێستا دوور لە خۆمان برادەران دەرێن : دیكتاتۆرە ،ئەها كلیپەكەى سەیر كەن .
*نوسەروئەدیبە هەست و بیر و هزرو یۆتۆپیا ناسكۆڵكانمان ، زۆربەیان بە پلەكانى(ئەفسەر و نەقیب و لیوا و رائید و جەنەراڵ و مارشاڵ و مێجەر) خانەنشین و بندیوار كران . حەپۆل خێرا شێرى كردم و نووسیبووى : جاچیە ؟ خۆ دنیا نە روخاوە (ئەمین زەكى و ئەمین فەیزی) ژەنەراڵ بوون لە دەوڵەتى عوسمانیدا ، بیرمان نەچێت مێجەر سۆنیش كەچابخانەى بۆ یەكەمجار هێنایە كوردستانە و كوردیزانێكى گەورە بوو مێجەر بوو لە سوپاى ئنگلیزدا،هەربە و پلەیەش خانە نشین كرا.
*سلێمانى بەكۆرایى چاڤى دوژمنان بیە پایتەختى رەۆشەنبیرى و هۆنەر و رۆناكى هەر چوار پارچەى كوردستان ،كەچى لە رۆژى سلێمانیدا بەم چاوانەى خۆم ، مامۆستاى زانكۆم لەكەمپە نوێیەكەددا بینى ، كردبوویانە دەرگاوانى هۆڵەكە و حیزبیەكانى دەكردە ژورەوەو فەرمموو فەرموو دواى بەرپرسەكان كەوتبوو بەجیهازێكەوە و رۆڵى ئاسایشى ئەگێڕا.
حەپۆل هاتەوە سەر هێڵ و ووتى : لێیان مەگرە لە شارى رۆشنبیریدا ، كەمپى نویًى زانكۆ بەرامبەركەمپى گشتى هێزە چەكدار و وڵاتپارێزەكانە ، ئەها لە 19ى نیساندیشدا خوێنكارانى زانكۆیان لە قولە رەیسى لە شویًنى ئەم زانكۆیەى ئێستادا حەسیر مەیان كرد!
* كاتی خۆشى (هیًمن) ى شاعیر هەربەم دەردە سەرى نایەوە :
رۆژگار هاڕیومى وەك ئەسپونى وورد .... هێزوتواناى لێبڕیوم دەردە كورد
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست