ده‌سه‌لاَت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3/7 چ گۆبه‌ندێكی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه
Tuesday, 26/01/2010, 12:00
ده‌سه‌لاَت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 3/7 چ گۆبه‌ندێكی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه
ريبوار عه‌لي. سليمانى
ده‌سه‌لاَتی ئێستای كوردی كه خۆی له پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانیدا ده‌بینێته‌وه، له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار ده‌ستیان به‌یه‌كه‌وه گرتووه‌و بوونه‌ته هاوپه‌یمانی یه‌كتر، تاكو له‌به‌ر شالاَوی لافاوه‌كانی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌دا خۆیان بگرن و وه‌ك خۆیان بمێننه‌وه، ئه‌و لافاوه‌ش له‌به‌ر ناكارایی و نادرووستی كاری خۆیان دووچاریان بووه‌ته‌وه نه‌وه‌ك له‌به‌ر چاكی و پاكی ئه‌وان و هه‌ڵوێسته نیشتیمانییه‌كه‌یان، پشكی شێریش له‌م هاوبه‌شیه‌دا به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت، چونكه له‌م ساه‌ته‌دا یه‌كێتی برینداره‌و هه‌ڵه‌و هه‌ڵمه‌تی وه‌كو پارتی نییه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیدا كه له‌كوردستان سه‌رهه‌ڵده‌دات پارتی مه‌ترسی زیاتری توش ده‌بێت وهه‌ر ئه‌ویش زۆرترین هه‌ڵوێستی توندره‌وانه تۆمار ده‌كات به‌به‌راود به‌یه‌كێتی .
بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق كه‌وا بریاره له 2010/3/7 له‌سه‌رتا سه‌ری عێراقدا ئه‌نجام بدرێت، وا چاوه‌ڕاون ده‌كرێت له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م پرۆسه‌یه گه‌رم و گوڕی زۆرتری لێ بكه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌لایه‌ك و هێزی ئۆپۆزسیسۆنیش به‌جیا له‌لایه‌ك رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌مه‌ش روودانی ئه‌و ئه‌گه‌ره زیاتر ده‌كات، كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كه توندوتیژی لێبكه‌وێته‌وه، ئه‌م جاره‌ش ده‌سه‌لاَتی كوردی كه‌تن و تاوان و گۆبه‌نی تر به‌ناوی به‌رگریكردن له پرۆسه‌ی دیموكراسی بنێته‌وه .
كورد یاده‌وه‌رییه‌كانی لاوازه
كورد میلله‌تێكن له‌به‌ر دڵپاكی و دڵ سافیان زوو ئه‌و رووداوانه بیر ده‌كه‌ن كه به‌سه‌ریاندا هاتووه یاده‌وه‌ری و بیردانی رابردوویان لاوازه.بۆ نموونه ده‌سه‌لاَتی كوردی له‌ماوه‌ی 19 ساڵدا كۆمه‌ڵێك كه‌تن و به‌لاَی به‌سه‌ر ئه‌م
میلله‌ته‌دا هێناوه، له‌بری ئه‌وه‌ی میلله‌ت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌سه‌لاَت هۆشیار بكاته‌وه كار‌و كرده‌وه ناشیاوه‌كانی بداته‌وه به روویدا، كه‌چی به‌ئاسانی له یادیان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه هیچ رووی نه‌دابێت، لێره‌داو به‌تایبه‌ت له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه جیاوازه‌كانی كوردستان، ئه‌م خالاَنه ده‌خه‌ینه ڕوو كه‌هه‌ریه‌كه‌و له‌كات‌و ساتی خۆیاندا په‌ڵه‌ی ڕه‌ش بوون و له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سه‌لاَته تۆمار بكران، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌به‌رواری 1992/2/19 ئه‌نجامدرا، یه‌كێتی و پارتی سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی 7% یان دانا بۆ ده‌رچونی هه‌رلیستێك، به‌و مه‌به‌سته هیچ هێزێكی سێیه‌م له كوردستاندا دروست نه‌بێت. زۆر به‌شێوه‌یه‌كی توند له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ڕووبه‌ڕوی یه‌كتر بوونه‌وه‌و پاشان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان پێ قبوڵ نه‌كراو به‌ناچاری سیستمی (فیفتی به‌فیفتی) یان هێنایه ئاراوه وه‌ك برا به‌ش په‌رله‌مانیان دابه‌شكرد.
زۆری نه‌خایاند له ساڵی 1994 دا شه‌ڕی گه‌وره‌ی ناوخۆیان به‌دڕندانه‌ترین شێوه هه‌ڵگیرساند و هه‌زاران گه‌نج‌و لاوی كوردیان كرده قوربانی سه‌وه‌ری‌و داستانه‌كانی (كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغا‌و كلاَو قاسم‌و گردی جاسوسان) .
له دوای ده‌سته‌وه‌ردانی ولاَتانی هه‌رێمایه‌تی‌و په‌لكێشكردنی هێزه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان، سه‌ره‌نجام به‌فشاری ئه‌مریكاو به‌ریتانیا شه‌ڕه‌كه‌یان ڕاگرت‌و دوو پارچه‌ی كوردستان‌و سیستمی دوو ئیداره‌یان هێنایه كایه‌وه، كه تاوه‌كو ئه‌م ساتانه‌ش شوێنه‌واری له‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی كوردستاندا هه‌رماوه‌ته‌وه .
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قوتابیان‌و خوێندكاران‌دا كه له‌ماوه‌ی دوو ئیداره‌یی ئه‌م دوو هێزه‌دا ئه‌نجامی دا، كه زیاتر پرۆسه‌یه‌كی جوانكاری و سه‌پاندنی ده‌سه‌لاَتی تاكڕه‌وی خۆیان بوو له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان ده‌دا.
خراپترین تۆماریان له فرت‌و فێڵ‌و ته‌زویرو توند‌و تیژی پڕكرده‌وه كه هه‌موو ئه‌و پێشێلكارانه‌ش حاشا هه‌ڵنه‌گرن‌و به‌دیكۆمێنت‌و به‌ڵگه‌وه ماون. دیارترینی ئه‌و كه‌تن‌و گۆبه‌نانه‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خوێندكاران‌و قوتابیان بوو دواجار له ساڵی 2003 به شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتو و سه‌رتاسه‌ری ئه‌نجامدرا، كه ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار بوو هه‌ڵبژاردن له دوای هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 1992 ه‌وه ئه‌و دوو هێزه به‌جیا وه‌ك ڕكابه‌ری یه‌كتر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن .
پرۆسه‌كه چه‌ندین كاری توند‌و تیژی و سوكایه‌تی به‌كه‌رامه‌تی گه‌نج‌و لاوی كوردی لێكه‌وته‌وه‌و سه‌ره‌نجام سێ هێز براوه‌ی پرۆسه‌كه بوون كه ئه‌وانیش كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران‌و یه‌كێتی قوتابیان‌و یه‌كگرتووی قوتابیان .
ئه‌نجامه‌كان پێشكه‌وتنی لایه‌كیان نیشاندا، بۆیه لاكه‌ی تر سه‌رتاپای پرۆسه‌كه‌ی به‌ئاسانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئه‌و ساڵه نوێنه‌ر له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دانراو پرۆسه‌كه‌ش به نائومێدی‌و به جوانه‌مه‌رگی سه‌ری نایه‌وه .
له‌هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی 2005 دا كه بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كوردستان له سایه‌ی دوو ده‌سه‌لاَته‌كه‌وه لیستی هاوپه‌یمانیان ڕاگه‌یاندو یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌ته‌نها دابه‌زی وه‌ك تاكه ئۆپۆزسیۆنی كاریگه‌رو كارای ئه‌وكاته. سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی ته‌زویرو ساخته‌كاری گه‌وره كه له‌شاره‌كانی دهۆك‌و هه‌ولێر به ناوی لیستی (موته‌فه‌ریقه)وه پارتی ئه‌نجامی دا كاره‌ساتی بادینانی لێكه‌وته‌وه، كه كار گه‌یشته سوتاندن‌و تالاَن كردن‌و كوشتن.دوو ڕۆژ پێش ڕووداوه‌كه (سایتی كوردستان نێت) به به‌ڵگه‌وه ڕایگه‌یاند كه یه‌كێتی‌و پارتی پێكه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پیلانێكن دژی یه‌كگرتوو، له درێژه‌ی هه‌واڵه‌كه‌یدا هاتبوو، كه هه‌ردوو مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتی‌و جه‌ماوه‌ریه‌كانی هه‌ردوو پارت، ده‌یانه‌وێت به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه په‌لاماری باره‌گاكانی(یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان) بده‌ن له سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا وه بۆ دواجار یه‌كگرتوو له گۆڕٍه‌پانی سیاسی به‌شێوازی مۆدێلی دیموكراسی له ده‌سه‌لاَتی كوردی بكه‌نه ده‌ره‌وه.
ئه‌م پیلانه مه‌ترسیدارترین نه‌خشه‌و پیلان بوو ئه‌و دوو هێزه له پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌به‌رچاوی میدیای دونیاوه ئه‌نجامیاندا كه له‌چركه ساته‌كانی
جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كه‌یاندا، (ی.ن.ك) به‌هۆی سیاسیه ژیره‌كانیانه‌وه له‌و پلانه كشایه‌وه‌و پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی پێ نه‌گیراو له هه‌ڵمه‌تێكی نادیموكراسیدا له 12/6/ 2009 به‌و په‌ڕی دڕندانه‌وه توندوتیژی‌و به‌كارهێنانی هێزه‌كانی پاراستن‌و زێره‌ڤانی‌و ئاسایشه‌وه هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گاكانی یه‌كگرتوو، ئه‌و مه‌رگه ساته‌یان تۆمار كرد‌و به‌پێی ڕاگه‌یاندنی خۆیان هه‌موو ڕووداوه‌كه به به‌ڵگه‌و دیكۆمێنتی زیندوو له‌لای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان پارێزراوه.
له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستاندا كه له 25 ته‌موزی 2009 له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدرا. ئه‌م دوو هێزه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ته‌زویرو ساخته‌كاری له‌پرۆسه‌كه‌دا، به‌لاَم پارتی له شاره‌كانی هه‌ولێرو دهۆك له ڕێگه‌ی فۆرمی زه‌ردی ژماره (11) و زیادكردنی پرۆسه‌كه بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك پرۆسه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ده‌نگدانی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا و ڕێژه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌رزكرده‌وه.هه‌روه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی د. كه‌مال میراوده‌لی وه‌ك ڕكابه‌ری سه‌رۆكی پارته‌كه‌یان ڕێژه‌ی 60% ده‌نگه‌كانی ده‌ڤه‌ری سلێمانی‌و دووه‌می ئاستی كوردستانی هێنا.
هێزه‌كانی پارتی له تۆڵه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌دا، دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، جارێكی تر‌و به‌ناوی جه‌ماوه‌ره‌وه له شاری هه‌ولێری پایته‌ختی دیموكراتیی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر باره‌گاكانی گۆِران‌و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌و په‌ڕی توند‌و تیژی‌و ڕوو به‌ڕوی ئه‌و پارتانه بونه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌وڵی دڵسۆزانی ناوخۆ‌و فشاره‌كانی ده‌ره‌وه نه‌بوایه، كاره‌ساتی جه‌رگ بڕیان له دژی ئه‌و پارتانه دووباره ده‌كرده‌وه.
چی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010/3/7 چاوه‌ڕوان ده‌كرێت.
ئاساییه كه‌هێزێك و ده‌سه‌لاَتێك ئه‌وه ڕابردویان بێت‌و ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ش كه ئه‌و ڕوداوانه‌یان دروستكرد هه‌ر مابن‌و له ده‌سه‌لاَتدا به‌رقه‌رار بن، ئه‌گه‌ری دووباره بونه‌وه‌ی كه‌تن‌و گۆبه‌نی تر له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
كه وا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌م جاره‌ش ده‌سه‌لاَت له دوو بواردا خروقات ئه‌نجامبدات:
- ته‌زویرێكی تر ئه‌نجا بده‌ن، به‌تایبه‌تی كۆمیسیۆنی بالاَی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌ج حه‌یده‌ری‌و به‌به‌شداری شه‌ریكایه‌تی حیزبی ده‌عوه‌و مه‌جلیسی ئه‌علاو هێزه ته‌زویر چیه‌كانی تر هه‌ر له كۆمیسیۆنه‌كه‌دان و هه‌موو لایه‌نه‌كان چاوپۆشی له‌یه‌ك ده‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌و له سنوری ده‌سه‌لاَتی خۆیدا پرۆسه‌ی ساخته‌كاری به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌و نه‌خشه بۆ كێشراو ئه‌نجام بده‌ن.
- په‌لامارو توندوتیژی له ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندن‌و هه‌ڵكوتانه سه‌ر پارته‌كانی تر به‌ڕێگه‌ی سه‌ربازی و ئه‌نجامدانی توندوتیژی شاراوه‌و ته‌مو مژاوی ئه‌نجامبده‌ن‌و ركابه‌ره‌كانیان بترسێن.
هه‌موو ئه‌م ڕاستیانه‌ش ئه‌وه ده‌خوازن له هێزه دیموكراسی‌و لیبراڵیه ڕاسته‌قینه‌كان‌و میدیای ئازاد‌و ڕێكخراوه سه‌ربه‌خۆكانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كه هه‌رله‌پێش ده‌ستپێكردنی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌وڵی جدی و پرۆژه‌ی جۆراو جۆری مه‌ده‌نی بۆ ڕێگه‌گرتن له‌و كه‌تن‌و توانایانه بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌م ده‌سه‌لاَته به په‌ره‌پێدان به گیانی تاك ڕه‌وی و هه‌ناسه‌ی دیكتاتۆریان، پرۆسه‌كانی دیموكراسی بكه‌نه مه‌هزه‌له‌ی دیموكراسی له‌كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست