ریفۆرم له‌حزبی ئیسلامی‌دا
Thursday, 20/10/2011, 12:00
ریفۆرم پێویستیه‌كی سه‌رده‌مه، به‌تایبه‌ت له‌دنیای ئه‌مڕۆدا كهپڕلهگۆرانكاریه. ریفۆرم له‌بواری سیاسی‌دا له‌پیش هه‌موو بواره‌كانی ترهوهدێت، چونكه په‌یوه‌سته به‌ژیانی هاووڵاتیانه‌وه و دنیای سیاسه‌ت به تایبه‌ت له وڵاتی ئیمه‌دا شێواوه‌و ناته‌ندروسته، هه‌روه‌ك فۆرمی حزبایه‌تیش ته‌قلیدیه و مۆدیلی سۆشیالیزمی یه نه‌وه‌ك لیبراڵی., بۆیه ده‌بینیت سه‌رجه‌م حزبه‌كان به ئیسلامی و عیلمانیه‌وه، له‌رووی فۆرمه‌وه له‌یه‌كتره‌وه نزیكن و به‌جۆریك له جۆره‌كان وێنه‌كانی یه‌كتری دووباره ده‌كه‌نه‌وه. ئهگهور ریفۆرم بۆحیزبه عیلمانیه‌كان پێویستیه‌كی ههنووكهیبێت، ئهوابۆ حیزبه ئیسلامیه‌كان پێویستره، تاوه‌كو خۆیان رێكبخه‌نه‌وه‌و نموونه‌یه‌كی باشتر وجوانتر پێشكه‌ش بهكۆمهڵگهبكهن ومتمانه‌ی زۆرینه به‌ده‌ست بهینن.
ئه‌وبوارانه‌ی پێوسته ریفۆرم بیانگرێته‌وه: له ئه‌نجامه‌ی ئهوگۆرانكاریانهی له‌جیهاندا به‌رپابووه‌و ئهوئاڵوگۆڕیانهی یانه‌ی بهسهركۆمهڵگاكاندا هاتووه، چهندكهم و كورییهك له حیزبی ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وتووه، پێویسته پرۆسه‌ی ریفۆرم بیان گرێتهوهكه ئه‌م بوارانه‌یه:
1- مه‌سه‌له دیموكراتیه‌كان: حزبه ئیسلامیه‌كان سه‌ره‌تا دیموكراسیان به دژه ئاین له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، پاشان وه‌ك میكانزمێك وه‌ریانگرت و به‌كاریان هینا، به خۆپاراستن له چه‌مكی لیبرالیه‌ت كه باگراوندو فه‌لسه‌فه‌ی دیمكراسیه.
به‌ڵام كیشه‌كه له‌وه‌دایه حیزبی ئیسلامی به ته‌واوی پرینسیپه دیموكراسیه‌كان په‌یره‌و ناكه‌ن و هه‌تاكو ئیستاش (كاریزما) به‌سه‌ریاندا زاڵه و به‌گومانه‌وه مامه‌ڵه‌ی لهگهڵدادهكهن.
2- داخران به رووی كۆمهلگدا: حزبه ئیسلامی یه‌كان به‌وپێیه‌ی پابه‌ندی شه‌ریعه‌تی ئیسلامن، به‌چاوی دورونزیكی خه‌ڵك له‌ئیسلامه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و ئهودامو ده‌زگایانه‌یان كه‌ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌رن ههرئاینین و به‌ته‌نها بۆ كه‌سانی موتهدهینن و جه‌ماوه‌ره فراوانه‌كه پشتگوی ده‌خه‌ن. به‌وه‌ش بۆشاییه‌كی گوره له‌نیوان خۆیان و هاولاتیان دروست ده‌كه‌ن و دووچاری داخران دین.
3-له‌رووی هزرو بیركردنه‌وه‌وه: حیزبی ئیسلامی به‌پاساوی ره‌سه‌نایه‌تی له‌رووی هزره‌وه دووچاری دۆگمابوون ده‌بنه‌وه و ناتوانن به‌روی چه‌مكه نویكانی سه‌رده‌ما بكرینه‌وه‌و ئیجتیهادی تازه له‌بواره فقیهیهكاندابكهن و ته‌نانه‌ت خویندنه‌وه‌ی زانا بویرو به جورئهتهكان وه‌ربگرن و به‌پیی سه‌رده‌می خویان بیان خویننهوه.
4-به‌رنامه‌ی پروهردهیی: له‌به‌رنامه‌ی په‌روه‌رده‌یی حیزبهئیسلامی یه‌كاندا، جۆریك لهداخران به‌دی ده‌كریت، به‌وی زیاتر چه‌مكه ئیسلامیه‌كان له‌خۆده‌گریت و كه‌متر كراوه‌یه به‌روی بۆچوون و (ئیجتهاده) نویكاندا.
لهرویهكی تره‌وه ئه‌وبه‌رنامه په‌روه‌رده‌یی یه گیانیكی په‌روه‌رده‌یی وادانراوه، كه‌زیاتر مروڤ به‌ره‌و به‌رزی رۆح و پاپه‌ندبوونی دوورلهدنیا په‌رستی ده‌بات. كاتیك ئه‌ندامانی خواره‌وه له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه په‌روه‌ده‌یه ده‌رۆن و په‌یره‌وی ده‌كه‌ن، دژایه‌تیه‌ك له‌گه‌ل ئه‌ركه‌كانی گرتنه ده‌سه‌لات و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان و گیانی به‌ره‌و دنیاچوونی هه‌ندیك له‌سه‌ركرده‌كان، دروست ده‌بیت.
5-سیاسه‌تی مامه‌له كردن له‌گه‌ل ده‌سه‌لات:له‌م بورهشتدا حزبهئیسلامی یه‌كان دووچاری دووریانیكی ترسناك بوونه‌ته‌وه و نه‌یان توانیوه سیاسه‌تیكی واپهیرهو بكه‌ن كه به‌ته‌واوه‌تی ئامانجه‌كانی بزافی ئیسلامی بهینیتهدی.
ئه‌وه‌بووه یان بهگیانیكی توندرهوانهوه رووبه‌روی ده‌سه‌لاته‌كان بوونه‌وه‌ته‌وه و پیكدادان و تووندوتیژی به‌رپابووه. یاخوود به‌شیوه‌یه‌كی شلگیرانه له‌گه‌ل دهسهلاتهكاندا مامه له‌یان كردووه و نه‌یانتوانیوه گورانكاری دروست بكه‌ن و له‌ئه‌نجامدا په‌راویز خراوون.
له چیدا ریفۆرم ئه‌نجامبدریت؟
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویسته پرۆسه‌ی ریفۆرم له دووبواری سه‌ره‌كیدا ئه‌نجامبدرێت، كه‌ده‌بیت بهبنچینهولهویشهوه هه‌موولایه‌نه‌كانی تردهگریتهوه:
1- له‌بواری هزرو بیكردنهوهدا پیویسته حزبی ئیسلامی گۆرانی ریشه‌یی دروستبكات. دیاره سه‌رچاوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ههرحیزبیكی ئیسلامی (قورئان و سونه‌ته) به‌مانایه‌كی تر فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی یه، به‌ڵام میتۆد‌و به‌رنامه‌ی تیگه‌یشتن لهودهقانه و پاشان دابه‌زاندنیان بۆ دنیای واقع به‌پیی تیگه‌یشتنی زانا وبیرمهندهكان ده‌گۆڕیت.
به‌بۆچوونی ئیمه ئه‌وه‌ی گونجاوبیت له‌گه‌ل گیان ئه‌م سه‌رده‌مه پرلهگۆرانكاریه دا، ئه‌و هیله بیكردنهوهیهیه، كه كرانه‌وه‌و هاوچه‌رخی بوون په‌یره‌و ده‌كات وله جیهانی ئیسلامی‌دا به‌قوتابخانه‌ی عه‌قڵانی ئیسلامی ناسراوه، كه رابه‌رایه‌تی بۆ (سه‌ید جهمالودینی ئه‌فغانی و شێخ محه‌مه‌د عه‌بده) دهگهوریتهوهو ئه‌و ره‌وته‌ی كرانه‌وه‌ش دواتر لای زانایانی وه‌ك (شیخ محمه‌د غه‌زالی) و له‌سه‌رده‌می ئیستاشدا له‌لای بیرمه‌ندانی ئیسلامی وه‌ك (فه‌همی هوه‌یدی) دهبینریتهوه، له‌كوردستانیشدا سه‌ره‌تای ئه‌و كرانه‌وه‌یه لههزی ئیسلامی‌دا له‌لای زانای گه‌وره (شێخ محه‌مه‌دی خاڵ) ده‌ركه‌وت و تازه له‌لای هه‌ندیك له‌نووسه‌رانی ئیسلامی كورد واخه‌ریكه سه‌رهه‌لده‌داته‌وه.
2-گۆرینی میكانیزمه‌كان پیویستیه‌كی تری پرۆسه‌ی ریفۆرمن له حزبی ئیسلامی دا، كه له گۆرینی كۆنگره‌وه ده‌ست پیده‌كات تاوه‌كو گۆرینی هه‌رشتیك كهپیوستن بۆ كرانه‌وه‌ی حزب به‌رووی جه‌ماوه‌ردا، كه‌دواتر ده‌ستنیشانیان ده كه ین.
3-گۆرینی فه‌لسه‌فه و ناسنامه‌ی حیزبه ئیسلامیه‌كان لهجوغزیكی ته‌سكه‌وه بۆ بواریكی فراوان، هه‌نگاوی یه‌كه‌می میكانیزمی گۆرانكاریه. حیزبی ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی ئاینی ئیسلامی به‌شیوه‌یه‌كی شكلی و گشتگیر هه‌لگرتووه، ئه‌وه‌نده به‌شیوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی وعیرفانی هه‌لنه‌گرتووه. به‌وه‌ی به‌ته‌نها بۆباسكردنی (حه‌لال و حه‌رام) و حوكومدان به‌سه‌ر خهلیدا به‌كاری ده‌هینیت، كه‌ئه‌وه‌ش كاری دادوه‌رو دادگاكان و زانایانی ئاینیه، نه‌ك حیزبیكی ئیسلامی كه‌ئامانجی چاكسازی سیاسی و گۆرینی كۆمه لگهیه. ههربۆیهدهبینین به‌شیك له خه‌لكی دیندار پابه‌ندی ئه‌و ره‌وته ده‌بن و زۆرینه‌ی خه‌لك ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی پانتایه‌كانی و له‌ده‌وری هیزه‌كانی تر كۆده‌بنه‌وه.
هه‌نگاوه‌كانی ریفۆرم له‌كوێوه ده‌ست پێده‌كه‌ن؟
بۆده‌رچوون له‌و باره‌ش پیویسته حیزبی ئیسلامی ناسنامه‌ی (ئیسلامی عه‌قلانی شارستانی) هه‌لبگریت و موتوربه‌ی بكات به فه‌لسه‌فه‌ی لیبرالی، به‌وه‌ش ده‌كریته‌وه به رووی ناوخۆ و كۆمه‌لگه و جیهانی ده‌ره‌وه‌دا. ئه‌مه‌ش كرۆكی فه‌رمووده‌ی ((الحكمه چاله المۆمن انا وجدها فهوه احق الناس بها))
1-داناییه بۆ حیزبی ئیسلامی، كراوه‌بیت به رووی چه‌مكه جوانه كانی به‌رهه‌می عه‌قلی مرۆیدا كه به‌هایه‌كی هاوبه‌شه لهنیوا ن گه‌لان و ئاینزاكانی دنیادا و دژایه‌تی له‌گه‌ل بنه‌ماكانی ئاینی ئیسلامدانیه.
2-گۆرینی په‌یره‌وی ناوخۆی حیزب به‌جۆریك ههمووپرهنسیپه دیموكراسیه‌كان له خۆبگریت، نه‌ك ته‌نها له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا كورتبكریتهوه. ده‌بیت بۆپۆستهجیاجیاكان كاندید هه‌بیت و ههركاندیده پرۆژه‌ی خۆی پیشكه‌ش بكات، تاوه‌كو پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بنه‌مای لیهاتووی و جۆری بیركردنه‌وه بیت، نه‌وه‌ك سۆز و ناوچه‌گه‌ریی و هۆكاری لابه‌لایی.
هه‌روه‌ك ده‌بیت مانه‌وه له‌هه‌ر پۆستیكدا دیاری كراوبیت و بۆهیچ كه‌س نه‌بیت دووخول به‌سه‌ریه‌كه‌وه له گرتنه ده‌ستی ههربهرپرسیاریهكدا بمینیته‌وه. به‌م چاكسازیه حیزبی ئیسلامی له (كایزما) رزگاری ده‌بیت و له‌بری (میزاج) و كهسپه رستی ده‌زگایی بوون جیگه‌ی ده‌گریته‌وه.
3-كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی حیزبی ئیسلامی به‌رووی كۆمه‌لگه‌دا، كه‌ئه‌وه‌ش ده‌زگاكانی (راگه‌یاندن و ریكخراوه‌كان و ناوه‌نده رۆشنبیریه‌كان) ده‌گریته‌وه. به‌وه‌ی ئه‌وانه ببنه لیواره‌كانی حیزب له جه‌ماوه‌ره‌وه و نموونه‌ی شارستانی نیشان بده‌ن و دووربن لهگایانی حیزبایه‌تی تهسكهوهو له له‌كه‌سی كلاسیكی و عه‌قلی داخراوودوور بخرینهوه.
4-له‌روی سیاسیه‌وه واگونجاوه حیزبی ئیسلامی له‌گه‌ل (ده‌سه‌لاتی گهنهلدا) خۆی تیكه لاو نه كات و هه‌لویستی مه‌ده‌نیانه هه‌لبژیریت و وه‌ك به‌شیك له ئۆپۆزسیونی سیاسی خۆی بناسیت، تاوه‌كو متمانه‌ی هیزه‌كانی تر‌و كۆمه‌لانی خه‌لك به‌ده‌ست دینیت و ئه‌وسا نموونه‌ی جوان و شایسته پیشكه‌ش ده‌كات.
5-جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز له‌سیاسه‌ت، نه‌وه‌ك ئاین و سیاسه‌ت كه بهگیانیكی دژایه‌تی یه‌وه هه‌ندیك هیزی سیاسی داوای ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ر له‌بنه‌ره‌تدا ئاین په‌یوه‌سته به‌ژیانی خهلكهوهو لیی جیانابیته‌وه.
به‌لام جیاكردنه‌وه‌ی بانگه‌واز (ده‌عوه) له‌كاری سیاسی پیویستیه بۆ خودی بانگه‌وازه‌كه، تاوه‌كو تیكه‌لاوی گه‌مه‌و ململانیكانی سیاسه‌ت نه‌بیت و پاكیزه‌یی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات. كهئاشكرایه ئه‌و تیكه‌لاو كردنه له‌لایه‌ك ریگری بۆكاری بانگه‌وازه‌كه دروست ده‌كات و له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌بیته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نگاوی سیاسی‌دا.
6-گۆرینی ناوی خیزبه ئیسلامیه‌كان ترۆپكی ریفۆرم و نیشانده‌ری گۆرینی عه‌قل و حه‌زی پیشكه‌وتن و چاكسازیه.
ئهفسهس حیزبی ئیسلامی كوردی تاكوئیستا نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ره‌ی كهههلگرتنی فه‌لسه‌فه‌ی ئیمانی و ناسنامه‌ی ئیسلامی به‌ناوه‌رۆك و ئارمانجه، نه‌وه‌ك به رووكار بۆیه هردهبیت ناوی حیزبی ئیسلامی ووشه‌كانی ((الله، ئیسلام، قورئان، پێغه‌مبه‌ر)) ی تیادابیت ئنجا ئیسلامیی یه. له‌كاتیكدا كه‌س نا‌توانیت بۆنموونه به حیزنه كانی (العداله والاحسان) ی مه‌غریبی و (حركه مجتمع سلم) ی جه‌زائیری و (حزب العداله والتنمیه) ی توركی بلیت ئیسلامی نین كهناویشاین ئیسلامی نیه. له‌كۆتایدا ماوهبڵێم ئه‌مانه خستنه رووی چه‌ند بیر‌و رایهكن كه‌شایانی قسهلهركردن و سازدانی گفتووگۆی هێمنانه‌ن، به‌و هیوایه‌ی بیوانین له ئاینده‌دا زیاتر لیكۆڵینه و باسیان له‌سه‌ر پێشكه‌ش بكه‌ین.
Rebwar968@yahoo. com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست