کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حزبە گرگنەكانى کوردستان ، لەبەردەم باڵاى 17 ى شوباتدا!

Wednesday, 27/02/2013, 12:00





*هەر كەداستان و مەلحەمەى 17ى شوبات نزیك دەبێتەوە حیزبە كانی كوردستان فریشكیان دەكەوێت و توشى باپەڕى ناڕەزایی و ڕاپەڕین و ڕاچەنین و بەرخۆدان و سەرەڵدان و نەو رۆزو چەكوشە كەی كاوەى ئاسنگەر دەبنەوە.

*حیزبێك راستەو خۆ ژمارە 4وبیكەیسى و لێژنە لاشەى گەنج و نوێژى كورسى و گوتارى ئازادى بەردەركى سەراى بیردەكەوێتەوە !

*حیزبە هاڤلینگەكەش 19ى نیسان و لیژنەى ئەمنى شارو خێمەى سوتاو فیشەكى وێڵى رامبۆدەمامك رەشەكان و ئەنفالى قولەرەیسى قوتابیانى زانكۆى وەبیردێتەوە !
*حیزبەتازەكەش چەخماخەى یەكەمى توڕەبوونە جەماوەریەكەو تۆمەتى گێرەشێوێنى و نەرمەشەڕى مایكەكەى گۆرەپانى ئازادى و بچم و نەچم و دڵەڕاوكێى خۆكردنەخاوەن و خاوبوونەوەى وەبیردێتەوە!

*حیزبێكى موسوڵمانیش گەرمكردنى جەماعەتەكانى گۆڕەپانەكە بە جەوامێریى خۆى دەزانى و لەسەرەوە پڕ و لەژێرەوەش دەستى لەگەڵ برادەران تێكەڵەو هەردەم بە شیوەن ئەو رۆژە یاد دەكاتەوە !

*حیزبەكەى خزمى بایەعیەكەى خۆشمان هەر لە 16ى شوباتەوە لەرزوتا دایدەگرێت و خواخوایەتى راگەیاندكارەكانى شۆرت نەكەن و وەكو كار دەست نەكەنە باعەباعى هەڵدانەوەى لاپەڕەكانى ئەو مەرگەساتەو درى برادەران عاجز ببێت و تەعویزەكە وەرنەگرنەوە.

*پیرەمێردى شاعیر لە پەندەكانیدا راست دەفەرموێت :
كاروانى حوشتر ئەكشان بەبێ دەنگ
كەرێكى دێزیان كردبوو بە پێشەنگ
بەئێستریان ووت: باوكى تۆ كێیە؟
ووتى : ڕەسەنى دایكى خۆم پێیە !


رێبوار عەلى [email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە