هینەكەى ئێمەنێودەوڵەتیەو بێوێنەیە لە رۆژهەڵاتى ناوەراستدا!
Saturday, 17/11/2012, 12:00
برادەرانى دەسەڵات وایان راهاتوون هەر چیەك بكەن دەڵین: بێوێنەیەلە رۆژهەلاتى ناوەراست و نێو هینیە دەوڵەتییە ,براكانم خوشكەكانم بژمێرن ،لەگەڵماندا: (فرۆكەخانە,یاریگا,پێشمانگا,پارك,هەرێمەكە,شەقامەكە,ڤێلاكە,دیموكراسى ,هەڵبژاردن,خۆپیشاندان .........هت) بەڵام لەبەختى ئەوان هەرزوو چەمكى رەشوسپى (نێودەوڵتى و سپێشەل) یان دەركەوت:
-ئەوەحاڵى فڕۆكەخانەكەیان ,دووفۆكە زیاتر روى تێبكات ,دەبێت بەسەعات بەئاسمانى ئازادى كوردستاندا بسورێیتەوەو (هەى بەلارو بەلارو بەلاراوە) بچڕیت !
-لەیاریگا نێودەولیەكانیاندا , كەهرەب راستەوخۆدەگوازرێتەوە بۆسەر ترافیكەكان و ئەوەشى بلیتى یاریەدۆراوەكانى بڕیبێت وبەخلەخل بڕوات بردنەوە بەچاوى خۆى نابینێت و پارەى وەركیراویش ،كوردەوارى ئێوەخۆش !!
-لەهاتنى تەیرەجوانەكانى (تیورولجەنە)دا دەركى یاریگا بووە دەروازەى دۆزەخ وكونەپەپوەكانى شەڕ بەلەقەجەماوەریان لەدیدارى ئەو تەیرەن حوبانە دوور دەخستەوە !!!
-پێشەنگا زۆر زۆرو زووە زە بەلاحەكانیان ،كەنێودەوڵەتین وبونەتە بازاڕەكانى شێخەڵاوژێر پردەكە ولەوێش ئیسپایەرو پایەى بەرزكرایەوە ولە ڕیزى پێشەوە دانرا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست