به‌رێز کاک نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
Thursday, 04/03/2010, 12:00
وێرای رێز و خۆشه‌ویستی به‌خۆشحالیه‌وه وه‌ک ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌قشبه‌ندی بهحۆکم و زه‌روره‌تی مێژوو وروانگای نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌نگ وئیراده‌ی گۆڕانخۆازی خۆمان ئاراسته‌ی بهرههقبوون و ره‌وایی لیستی گۆڕان ده‌که‌ین
ان اللهلایغیرمابقوم حتی یغیروا ما بانفسهم
هاوڵاتیانی مۆسڵمان و ماڤ پارێز،،ئه‌ی دڵبریندارانی زامی ئه‌نفال و کیمیاباران ئایا ئه‌رک وواجبی ئێمه‌ی کورد به‌رامبه‌ر به فه‌رمانه‌کانی خالقی یه‌کتا به بێ په‌روه‌رده‌کردنی رۆحی و مه‌عنه‌وی به بێ پاراستنی مافی بژیوی و ئێراده‌ی گه‌ل به بێ پێکهێنانی کۆمهڵگهێهکی سالم به بێ ده‌ستنیشانکردنی سیسته‌مێکی داد په‌روه‌ر مسهوگهره ده‌بێت ؟ ئایا خنکاندنی ده‌نگی گه‌ل و کرده‌وه‌ی نه‌گریسی نانبڕی ئاکامی ده‌سکه‌وتی کوردستان و وه‌ڵامی خۆێنی شه‌هیدانه ؟
هاونیشتمانانی به‌ڕێز
چاوپۆشی و سه‌بر و بێده‌نگی له قۆرخکردنی ئازادی له حۆکمی نان به ده‌نگ و ژیان به نه‌نگ له هه‌مبه‌ر سیسته‌می پاونخوازی گه‌نده‌ڵ سالار تاساندنی ویژدانی ئینسانی و ئیسلامیه به‌رامبه‌ر به بنه‌ماکانی
دیموکراسی و مافی مرۆڤ ،پرۆسه‌ی گۆڕانکاری یه‌ک له هه‌ره مه‌زنترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی جیهانه چوون به‌رهه‌م و ئاکامی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌قل و ئه‌ندێشه و هه‌سته ده‌رونیه‌کانی مرۆڤه بۆ سازدانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و فه‌رهه‌نگی له‌پێناوی شیاوترین شێوه‌ی ژیان و عه‌داله‌تی ئیجتماعی و یه‌کسانی ، بێگۆمان ئامانجه کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ته‌نیا له بواری چاره‌سه‌ری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک کێشه‌یه‌کی ئه‌قلیمی و جۆغرافیایی بنیاتنراوه به‌ڵکو هاوده‌نگ و هاوئاهه‌نگی پێشکهوتوخۆزانهی مێژووی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ سه‌ربه‌خۆیی مافی فه‌رهه‌نگی و سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستاندا ، هیوادارین به‌تێکۆشان و ئیراده‌ی پۆڵایی هاوڵاتیانی به‌رێز بکه‌وێته قۆناغی پراکتیزه‌کردن بۆ به‌رگری له‌لاوازی فه‌رهه‌نگی و نه‌هێشتنی فه‌ساد و گه‌نده‌ڵی و ئاسه‌واری زۆر وسته‌م و
گه‌شانه‌وه و په‌روه‌رده‌ی ئه‌ندیشه و فه‌زای رۆحیی هاوڵاتیان بۆ تێکشکاندنی هه‌ستی نامۆیی له که‌سایه‌تی و هه‌ویه‌تی فهرههههنگی و هه‌موار کردنی له‌مپه‌ره‌کانی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی سه‌وداگه‌ری له سه‌ر سامانهسرۆشتیهکان کهداهاتهکهی ده‌رژێته گیرفانی باندی قاچاخفرۆشان،داواکارین هاولاتیانی شه‌ره‌فمه‌ند وه‌ک ئه رکێکی مێژوویی و مرۆڤایه‌تی ده‌نگ به لیستی گۆڕان بده‌ن بۆ یه‌کلا کردنه‌وه و دیاریکردنی سنووری جۆغرافیای فیدراڵی کوردستان و ناساندنی کاره‌ساتی ئه‌نفال و کیمیاباران بهژینوسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد چ له حکومه‌تی ناوه‌ندی و چ له ئاستی نێو ده‌وڵه‌تی ،ده‌نگدان به لیستی گۆران به‌رجه‌سته‌کردنی پرنسیپه دیموکراتیه‌کانه بۆ به‌رفراوانکردنی مه‌ودای ده‌نگ و ئێراده‌ی گه‌ل له به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می ئیداری و سیاسی‌دا ، وه‌ک ئاگادارن سههروهت و سامانی گه‌ل له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌کرێته به‌رتیل و ئامراز بۆ کڕینی ده‌نگه‌کان له راستیدا ئه‌م کرده‌وه دزێوه نه ته‌نیا بێ رێزیه به که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد به‌ڵکو پێشێلکاری بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤه هه‌ر بۆێه پێویسته به وشیاری و شاره‌زایی له فریۆکاری بێزاربن و به رۆحی به‌رپرسیاری کارنامه‌ی ناهه‌مواری 18 ساڵه‌ی حاکمیه‌تی حیزبایه‌تی دژ به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و خۆێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی شه‌هیدان رهچاوکهن و به ئێراده و مه‌شخه‌ڵی گۆڕانخۆازی ده‌نگ به ڕینسانسی گۆڕان بده‌ن بۆ دۆزینه وه‌ی ڕێگای ونکراوی مێژووی نه‌ته‌وکه‌مان و بنیاتنانه‌وه‌ی زانکۆی ئاشتی ومتمانه و ته‌بایی له نێوان گه‌ل ونیشتماندا
ئه‌حسه‌ن جه‌مال شیخ عپمان نه‌قشبه‌ندی..سوید
سه‌عدی جه‌مال شێخ عسمان نه‌قشبه‌ندی.ئه‌مریکا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست