کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ برادەرانی ماڵپەری كوردستان پۆستی بەرێز

Friday, 18/09/2009, 12:00


فوئاد عوسمان
دوای سلاو
من لیترسراوی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستانم و رۆژنامە نووسیشم , ئەوە هەر بۆ بەرچاو روونی بەرێزتان لە پێشەوە خۆم ناساند ناویشم فوئاد عوسمانە... من نامەوێ بەرگری لە وەزارەتی پلاندانان بكەم بەرامبەر ئەو نووسینە كە لە سایتەكەتان لەسەر وەزارەت نووسرابوو چونكە سەراپای قسەی هەڵبەسراو بوو و هیچ بنەمایەكی راستی تێدا نەبوو و ئەو كەسەی زانیاریەكەشی بۆ ئێوە گواستۆتەوە یان بێ ئاگایە یان ئەو قسانەی هەڵبەستراوە, چونكە لە پێش هەموو شتێك من تەنسیب نیم من 15 ساڵی رەبەق خزمەتم هەیە بێ لە ساڵیكیش كە بە غەدر بۆیان حساب نەكردوو ئەوە لەلایەك لەلایەكی تر ئەگەر كەسی دووەم بم لەدوای سكرتێر بۆ بینینی خوڵی مەشق كردن ئەوە بەسەری ئێوە راستیەكەی من تەنها یەك دەورەم بینیوە ئەویش لە كوریا بووە..

من زۆر جار قەناعەتم بەخۆم دەهێنا بەوەی كە سایتە موحتەرەمەكەتا قسەكانی راست بێت بەلام لەوەتەی هەندێ شت لەسەر كەسانێك دەنووسین كە من زۆر واسقم لەوە كە لەخۆشم پاكترن بۆ كوردایەتی ئەوە یەقین بووم كە ئێوە پشت بە كەسانی بێ توانا و بێ ئاگا دەبەستن لە هەڵبەستنی نووسینەكانتان بۆیە دەلێم لەخۆم پاكتر چونكە سەدانی وەكو من شایەدی ئەوەیان بۆ دەدەن (ناو ناهێنم چونكە حسابی تری بۆ دەكرێ)

ئەوە ئەوەی تایبەت بە خۆم بوو كە لە نووسینكە بێ بنەماكەی پێكە بێئاگایەكەی كوردستان پوست نووسرابوو لەسەر وەزارەتی پلاندانان .

سەبارەت بە سكرتێرەكەی جەنابی وەزیریش , ئەوەندەی من ئاگادارم و لەنزیكەوە ئاگام لە كارەكانی بێت ئەوە بە تەواوی قەناعەتەوە ئەو خزمەتەی ئەو پێشكەشی وەزارەتی دەكات برواناكەم هیچ كارمەندێك بەخۆشمەوە بتوانێ ئەم جۆرە كارە بكات هەم لە رووی پێشوازی كردن لە میوانان و هەم لە رووی بەپیرەوە چوونی كارمەندانی وەزارەت , قەناعەت ناكەم كارمەندێكی وەزارەت بەوەی سەرچاوەی ئەو نوسینە هەڵبەستراوەشە جارێك لەجاران بە ئاسانی نەگەیشتبێتە لای وەزیرو بە كمالی ئیسراحەت قسەی لەگەڵ نەكردبێ, پێگەی ئەوە لە وەزارەتەكانی تری حكومەت زیاتر لە دە بەپرسی دەرەجە تایبەت هەلێ دەسورێنێ كەچی جەنابی تەنها خۆی كاری هەر هەمووی دەكات من باسی كارەكان ناكەم ئەوانەی لەو پۆستەدان دەزانن كە نووسینگەی وەزیر بەچەند كەس هەڵدەسورێ...

بۆ سەفەریش تەنها یەك سەفەری بۆ كوریا كردوە ئەویش لەگەڵ مندا بووە دوای بەشداری كردنیشتمان راپۆرتێكی تێر و تەسەلمان پێشكەش بە وەزارەتی پلاندانان كرد سەبارەت بەو خولەی كە بینیمان بۆ پلەكەشی لە زۆرانێك موستەحەق ترە چونكە ئەو لەساڵی 1992 دامەزراوە و پلەكانی وەزیفی بریوە و زۆر چالاكانە كاری كردوە جگە لە چەند شكر و تەقدیرێك هیج پێشخستنێكی وەزیفی لە پلەكەیدا نیە...

سەبارەت بە راوێژكارانەوە بە فەخرەوە دەڵێم كەوەزارەتی پلاندانان سەرجەم راوێژكارەكارەكانی كەسانی بەتوانا و خاوەن بروانامەی بەرزن, راوێژكارێك نیە كە بروانامەكەی لە دوای دكتورا لە 10 ساڵ كەمتر بێت هەر هەمووشیان لە بواری خۆیاندا ناسراو و دیارن تەنانەتی د. جمال رەسول سەپەرشتی بروانامەی دكتورا دەكات لە بواری ئاماردا لە زانكۆییەكی بریتانی لە دڵسۆزی خۆی هاتۆتەوە خزمەتی گەلەكەی دەكات بەلام بەداخەوە ئێوە بەم شێوەیە دەرواننە كەسانی دڵسۆز, بۆیە دەلێم كە راوێژكارەكانی وەزارەتی زۆر لەوە گەورەترن بخرێنە یەك تای تەرازوو لەگەڵ هەندێ راوێژكار كە من پێیان دەلێم كاوێژكار و بروانامەكەیان عیفتدائیە, ئەگەر حەزیش دەكەن لیستی راوێژكارەكانی سەرجەم حكومەتی هەرێمتان بۆ رەوان دەكەم بزانن كامە وەزارەت راوێژكارەكانی بروانامەكانیان لە هی وەزارەتی پلاندانان بەرز ترە , چونكە ئێمە جەردی ئەوەشمان كردوە بەرێزان, سەبارەت بە كاری وەزارەتیش ئێمە خاوەن چەندان پرۆژەی پر بەهاین بۆ هەرێمی كوردستان كە دراوەتە ئەنجومەنی وەزیران و خەریكە كاری لەسەر دەكرێ بەلام بە هەنگاو, لە پێش هەموویانەوە پلانی ستراتیجی كە ئێستا قۆناغی یەكەمی تەواو بووە دوای جەژن رای دەگەێنین



بۆیە لە كۆتایی قسەكانمدا حەز دەكەم بە بەرێزتانی رابگەێنم كە پێویست ناكات زانیاری لە كەسێك وەرگرن كە بێ ئاگایە یان قینێكی حەشاردراوی هەیە دەیەوێ بیرێژێ ,ئێمە دەرگامان واڵایە بۆ هەموو كەسێك كە زانیاری پێ بدەین راگەیاندنەكانیش شاهێدی ئەوەن تەنانەتی زۆرجار وەزیری پلاندانان بێ سانسۆر بە تەلەفۆن زانیاری دەداتە راگەیاندن كارەكان. بۆیە ئەگەر هەر زانیاریەكتان ویست بەبەڵگەوە بۆتانی رەوانە دەكەم , چونكە ئێمە زۆر لە پاكی خۆمان واسقین و لە تانە و تەشیریش ناترسین .. ناترسین



حەز دەكەم ئەو نوسینە بەناوی خۆم بلاوی بكەنەوە بلاو نەكردنەوەشی مانای وایە كە ئێوە ناتانەوە راستیەكان بلاو بكەنەوە بەلكو تەنها دەتانەوە نوسین بنوسن جا راست بێت یان لە حزور ئێوە نەبێ درۆ بەو برادەرەشتان بلێن كە سەچاوەی زانیاریەكانە من راگەیاندنی وەزیر نیم من بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانم ئەگەر دەتانەوەێ وەسایقی تەواوتان بۆ رەوان دەكەم سەبارەت بە یەكەم تەعینم كە لەساڵی 1993 بووە لە پەرلەمانی كوردستان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە