هۆكارەكانى شكستى لیستى كوردستانى لەگەرمیان چى بوون؟خزمەت نەكردن یان شتى تر؟
Wednesday, 05/08/2009, 12:00
یەكەم هۆكار كەبووە هۆى شكستهێناى لیستى تەزویر و تۆقاندن(لیستى كوردستانى)لەگەرمیان بوونى هەندێك ئەنفالچى و پیاوكوژوو كۆنە بەعسیە كەتا ئێستا لەسایەى (ى,ن.ك) ئازادانە دەسوڕێنەوەوكە ئەوپەڕى ڕێزوو حورمەتیان لێ دەگیرێت!! خۆێنەرى بەڕێز لاتان سەیر نەبێ گەورەترین ئەنفالچى كەئێستا لە شارى كەلارە لەلایەن جەلال تاڵەبانى یەوە لەئوردنەوە هێنرایەوە بۆ كەلار وە زیار لە (20) پاسەوانى بۆ دانراوە!! لەكاتێكدا ئەم سەرۆك جاشە بەئەنجامدەرى سەرەكى ئەنفال دادەنرێت لەناوچەى گەرمیاندا كەئەویش (فەتاح بەگى جافە)وەفەرمانى دەسگیركردنى بۆ دەرچووە لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراقى عەرەبى یەوە, بەڵام جەلالى كوردى داڵدەى داوە ڕۆژانە برینى خەڵكى گەرمیان دەكولێنێتەوە چونكە ڕۆژانە بەپێش چاویانەوە دێت و دەچێت بەئازادانە لە سایەى جەلالى خەڵەفاو!! بەلێ كەسێك بەتەنها (30.000) كەسى ئەنفال كردبێت ئاوا بەئازادى بێ ترس بسوڕێتەوە چۆن ئازادى نییە ئەمە ئەو ئازادییە كە(سەگۆ قادر) و (مەلا نابەختیار)پێمان دەفرۆشنەوە,هەرلەناوچەى گەرمیانداو لەناحییەى (سەرقەڵا) پیسترین و پیاوكوژترین پیاوى ڕژێمى بەعسى لێیە بەناوى (اسماعیل ئاغا) كە خۆى بەتەنها تاوانبارە بە كوشتنى زیاتر لە (69) پێشمەرگەو بێسەرو شوێنكردنى دەیانى تر لەكارەستاى ئەنفال دا, وە ئەمیش فەرمانى دەسگیركرنى هەیە لەلایەن دادگاى باڵاى تاوانەكانى عێراقەوە,ئەم پیاو كوژە لەسایەى (جەلالى پیرى خەڵەفاو) دەیان بەنزینخانەو كۆشك و تەلارى دروستكردووە,وە لەپێش چاوى هەموو كەسوكارى ئەنفاكراوەكانەوەو لەسایەى جەلال دا بەئازادى دەسوڕێتەوە ,ئەمە نمونەى (2) ناپیاوى دڕندەى گەرمیانن ئەگینا بەدەیانى تریان تێدایە بەهەمان شێوەى ئەمانە داڵدە دراون لەلایەن (جەلالى خەڵەفاو) ە بەدڵنیایى یەوە یەكە بەیەكەى ئە جاشا و پیاو كوژانەوە ڕابردوویان و ئیستایان بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كەچۆن داڵدە دراون,وەبەردەوام ئەم دوو كەڵەگا جاشە كۆمەكى دارایى و دەرونى دەكرێن لەلایەن (جەلالى خەڵفاو) باشە نەدەكرا لەجیاتى ئاوڕدانەوە لەم پیاو كوژو جاشانە ,بتان دایەن بەدادگاو تۆڵەى ئە و هەموو دڵسووتاوانەى گەرمییانتان بكردایەتەوە؟تاكو ڕۆژتان بەم ڕۆژە نەگەیشتایە؟باشە نەدەبوو لەجیاتى (حەمە جاوناشرینى) مەڵبەندى كەلار كەسێكى ڕابردوو پاك و تێكۆشەرتان دابنایە؟باشە نەدەبوو لەسلكى پەروەردەى (گەرمیان) ئەو هەموو كۆنە بەعسیانەتان كۆنەكردایەتەوەو كە لەسەردەمى بەعسدا ڕڵى كاریگەریان هەبوو لەبنەبڕكردنى زمانى كوردیدا نمونەى(م/شوكور) بەڕێوبەرى خولى ڕاهێنانەكان لە پەروەردەى گەرمیان لەو پاكترو دڵسۆزتر نەدەبو دانرایە لەجێگەى ؟ باشە (م/مستەفا رشید) ئەوە بۆ (15) ساڵە بەڕێوبەرى پەروەردەى گەرمییانە كە ئەویش كەسێكى بەعسى بووە نەدەكرا لەجێگەى ئەو كەسیكى پاك و چاك دنرایە؟باشە نەدەبوو لەجێگەى (م/ خۆشناو حسن) بەرێوبەرى (چالاكییە وەرزشیەكانى كەلار) كە هەموو قوتابیانى هەشتاكان باش زەبرو زەنگى ئەم نامامۆستایەى لەبیرە لەكاتى ڕیز بووندا چۆن لەقوتابى دەدا كە سرودى (وەتەن و المدى) بەباشى نەوتایەتەوە هەموویانى ڕاپێچى (اتحاد الشەباب) ى دەكردن بەزۆر نەدەبوو كەسێك لەمە باشتر دانەن ؟باشە كەسێكى دڵسۆزو كورد پەروەرتر نەبوو لە (م/فواد على جمشیر) كەكاتى خۆى بەخوێنى خۆى نوسیبووى (عاش القائد ێدام الحسین) ئینجا لەزانكۆ وەرگیرا؟ ئەمە جگە لەو هەموو یاریدەرانەى قەتابخانەكان كە زۆربەیان لەكاتى ڕژێمدا دەست ڕۆیشتووبون ئێستاش هەر ئەوانن بۆ؟باشە ئێمەى مامۆستا كۆنەكان هاوڵاتیانى هەشتاكان قوتابیانى هەشتاكان هەر لە دەم و چاوانە ئەترساین ئەى باشە بۆ ئێستاش هەر ئەمان بن بۆ بۆبۆ؟ئەمەو سەدان هۆكارى تر واى كرد كە ناچەى گەرمییان تۆڵەى خۆى لە (ى.ن.ك) بكاتەوە بەتایبەتى بەڵێن بێت بەڵین تا خۆم مابم منداڵ و كەسو كارم مابن وە تا ئەم جانەوەرانە لێپرسراوى شارەكەم بن دەنگتان پێ نەدەین .!!!!
2/8/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست