نازانم كەناڵى ئاسمانى (گەلى كوردستان) خۆى بەگێل دادەنێت یان خەڵكى گۆڕان خوازى گەرمیان,ئەم هەموو درۆیەتان لەچییە,ڕاستیەكان بەم جۆرەیە.
Wednesday, 23/09/2009, 12:00
لەم هەفتەیەدا كەناڵى ئاسمانى گەلى كوردستان دوو ڕاپۆرتى پێشكەش كرد لەشارى كەلاردا یەكێكیان لەسەر بوونى (د.بەرهەم) بەسەرۆكى حكومەت,ئەوى تریان میواندارى بەڕێز(جواد وادى) سەرۆكى شارەوانى كەلار,تائێرە زۆر ئاساییە كەناڵێكى حیزبى لەڕێگەى ڕاگەیاندنەكەیەوە هەرچى باشەو چاكە بۆ حیزبەكەى بیكات,ئەوەى جێگەى سەرنج و پرسیاربوو ئەوكەسانەى قسەیان كرد یان ئەندام كۆمیتە بوون یان بەشێوەیەك لەشێوەكان لەدەزگاگانى (ى.ن.ك) دا بوونیان هەیە, یەكەمیان لەمەڕ بوونى (بەرهەم ێالح) بەسەرۆكى حكومەت, لەناو جەرگەى بازاڕى شارى كەلاردا ئەم كەناڵە سەوزە ڕووزەردە كەكەسێكى هۆمۆسێكسواڵى وەك ئازاد جوندیانى سەرپەرشتى دەكات,چوار ئەندام كۆمیتەیان دانابوو لەناو بازاڕدا بۆئەوەى خۆشحاڵى خۆیان دەربڕن بۆ بوونى(بەرهەم)ى بێ بەرهەم بەسەرۆكى حكومەت,یەكێ لەو كەسانە (خەلیفە عبدالرحمان) بوو كەهەموو خەڵكى كەلار ئەزانن ئەم خەلیفەیە ئەوەندە موتیعە بۆ مەڵبەند بەیانیان قاوەڵتى لەمەڵبەند دەكات,ئەم خەلیفەیە لەو چاوپێكەوتنەدا وتى لەكوردا نییە كەسێكى وەكو (بەرهەم ێاڵح)ئەى دەتانەوێ ئەندامەكانى خۆتان بڵێین خراپە؟!دووهەم كەسى چاوپێكەوتنەكەى ناوبازاڕى كەلار (م.ئاراز فایق) پەیامنێرى ڕۆژنامەى كوردستانى نوێ بوو ئەویش زۆر خۆشَحاڵى دەربڕى بەبوونى (بەرهەم ێاڵح)بەسەرۆكى حكومەت بۆنا؟,سێهەم كەس بڕوابكە ناوەكەى نازانم بەڵام بەشێوە دەیناسم و دەزانم سەر بەڕێكخراوى ئازادى لاوانە كەئەویش پاشكۆى یەكێتییە,لەدووهەم بەرنامەى كەناڵى ئاسمانى(گەلى كوردستان)دا, كەمیواندارى سەرۆكى شارەوانى كەلار كرابوو,خۆیان چەندین ئەندام و لایەنگرو ماستاو چى حیزبیان لەسەر خەت دانابوو سبحان الله هەموویان بەدواى یەكدا پەیوەندى تەلەفونییان كرد بەبەرنامەكەوە,یەك لەوانە بێ شەخسییەت ترین و بەعسى ترین مامۆستاى كەلار (فواد علی جمشیر)بوو كەبەشانوو باڵى شارەوانى كەلارى دا هەڵدا,دووهەم كەس كەپەیوەندى كرد (تەلعەت سەعدوڵا) بوو ئەمیش یەكێكە لەگەندەڵترین و درۆزنترین ماستاو چیترین ئەندامى یەكێتییە ئەمیش هەندێ پیاهەڵدانى دا بەكارەكانى شارەوانى دا,سێ هەم كەس ئافرەتێك بوو بەناوى(دایكى شنە) ئەمیش دیار بوو كۆیلە حیزبوو چونكە زۆر زۆر بەشانوباڵى شارەوانیدا ڕۆشتە خوارەوە تاوەكو بەكارى حیزب بزانرێت لەپێش چاوى خەڵكدا,باشە من ئەپرسم لەبەڕێوبەرو كارمەندانى كەناڵى ئاسمانى(گەلى كوردستان) شەرم ناكەن هەرچى ئەندام كۆمیتەو كۆنە بەعسى و ماستاو چى شارى كەلار هەیە ئەى هێننە سەر تەلەفزیۆن و پێوەندیان پێوە ئەكەن لەبەرنامەو ڕاپۆرتەكان تانا,دەتانەوێ بەخەڵكى كوردستان بڵێن هەموو خەڵى شارى كەلار لەگەڵ (ى.ن.ك) دان؟باشە ئەوە خەڵكى شارەكانى تر ئەم زاتە ناموبارەكانەیان نەناسى؟ئەى باشە خۆ ئێمەى خەڵكى شارى كەلار باش باش ئەزانین ئەوانە كێن و لە چ كاسەیەكا ماستاو دەخۆنەوە دەك بیرۆزتان بێت ئەو هەموو كەسە ناپاك و گەندەڵانە,تا ئاوهائى بیر بكەنەوەو ئوها كاربكەن چارەنووستان لەوە خراپتر دەبێت,چونكە ئێوە ناوكتان لەسەر درۆ بڕاوە.
23/9/2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست