هەولێر/ هونەرمەند حەمە سەعید ئیبراهیم سەردانى هەندێ لە تۆمارگاكانى فرۆشتنى سیدى هونەرمەندان دەكات، بۆئەوەى ئەلبوومى هەڵدێر و میرە بفرۆشێ، بەڵام هیچ لەو تۆمارگایانە ئامادە نەبوون ئەلبوومى ئەو دوو گەنجە بكڕنەوە. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەك كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ راگەیاند، ماوەیەك پێش ئێستا هونەرمەند حەمە...
هەولێر/ دواى ئەوەى لە ساڵى 2006 لەلایەن رۆژنامەنووسێكەوە بەبێ ئاگادارى خۆى شەش وێنەى شارى هەولێرى لە كتابێك بڵاودەكرێتەوە، فۆتۆگرافەر جەنگیز محەمەد داوایەكى یاسایى تۆمار كرد، بەڵام بە یاسایەكى كۆنى ئەحمەد حەسەن بەكر هیچ مافێكى نەكەوت. لەوبارەیەوە جەنگیز محەمەدى وێنەگر راگەیاند، دواى ئەوەى لە بازاڕ شەش...
هەولێر/ لە كاتى سەردانەكەى ئەمساڵى بۆ كوردستان، هونەرمەندى گۆرانیبێژ ئەیوب عەلى پارچە زەویەك لە لایەن سەرۆكى حكوومەتى كوردستان وەردەگرێ و پاشان دەیفرۆشێتەوە. سەرچاوەیەك لە وەزارەتى شارەوانى كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ راگەیاند، لەسەر رەزامەندى سەرۆكى حكوومەتى كوردستان پارچە زەویەك لە شارى هەولێر دراوەتە...
بەپێى ئەو رێككەوتنەى كە لە نێوان كاوە شێخ و سەرۆكایەتى زانكۆى سەڵاحەدین و كۆلیژى هونەرە جوانەكان هەیە، كاوە شێخ بە ناوى مامۆستایەتى لەو كولیژەدا بڕى 11 ملیۆن دینارى وەرگرتووە و بەبێ ئەوەى بوونى هەبێت، راگرى ئەو كۆلیژیەش رایگەیاند "بەپێى ئەو زانیاریەى كە هەمە كاوە شێخ لە دەرەوەى كۆلیژ وانەى گوتۆتەوە"....
زانا دڵشاد دزەیى- شانۆگەرى مینا لە نووسینى ئەحمەد سالار و دەرهێنانى ئەرسەلان دەروێش لە شارى سلێمانى و رانییە نمایشكرا، بەڵام بە هۆى نەبوونى پارە نەتواندرا شانۆگەریەكە لە شارى هەولێر نمایش بكرێ و لەلایەن وەزارەتى رۆشنبیری رەفزیان وەرگرت. لەوبارەیەوە هونەرمەند ئەحمەد سالار لە لێدوانێكیدا بە هاولاتى راگەیاند،...
هەولێر:دواى گلەییەكى زۆرى هونەرمەندان و رەخنە گرتنیان لە راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت، ناوبراو لە رۆژى جیهانى شانۆدا، بە خەڵاتكردنى هونەرمەندان بە پارە هەوڵى ئاشتكردنەوەیان دەدات. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكى ئاگادار بە هاووڵاتى راگەیاند، "هەوڵكەوت زاهیر راوێژكارى هونەرى سەرۆكى حكومەت بڕى 22 بیست و دوو...
زانا دڵشاد دزەیى- هەولێر/ لە ماوەى رابردوو هونەرمەند خەباتى مەولوودی بە سمێلەوە دەبینرا، بەڵام ناوبراو بڕیاریدا سمێلەكەى لە خۆ جیابكاتەوە و ئێستاش بەبێ سمێل كار بۆ بەرهەمهێنانى ئەلبوومێكى فۆلكلۆر دەكات و هۆشداریش دەداتە گەنجەكان. هونەرمەندى كوردستانى رۆژهەڵات خەباتى مەولوودى راگەیاند، ئەو سمێلەكەى تراشیوە،...
- هەولێر هونەرمەندى كۆمیدى ئەیام ئەكرەم ناسراو بە (شەمۆ)، كە لە چەند شانۆگەرى و سیدى بازارى بەشداری كردووە، ناوبراو لە ساڵى 1988 بەشى ئەكتەرى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى موسلى تەواو كردووە و لە دیمانەیەكیدا باسى لە هونەرى كۆمیدیا دەكات لە كوردستان. ئەو هونەرمەندە هەر لە سەرەتاى گفتوگۆكەماندا داواى ئەوەى...
1- جەقە... چەند جارێك هێشو ناوێكى خوازرا و ترسنۆك لە سیتەكان كۆمەڵێك تۆمەت و قسەم بۆ هەڵدەبەستێت و دەیەوێ لە كارم بەوەستێنێت، رۆڵە خەیاڵت خاوە، پێش تۆ زۆر جاهیلى وەك خۆت ئەو هەوڵەیان داوە تەنیا بەهەرحال من دێمە سەر درۆكانت، بەڵام وەڵامى درۆكانى یەكەمت نادەمەوە، چونكە پێویستم بەوە نەبووە، ئەگەر دروست...
سەرچاوەیەكى ئاگادار تایبەت بە (میدیا)ى راگەیاند، هەڵبەست سەڵاح بەبێ هیچ مۆڵەتێكى یاسایی مانگێكە دەوامى پەیمانگاى هونەرە جوانەكانى نەكردووە، بەرێوەبەرى پەیمانگا هەواڵەكەى پشتڕاست كردووە و رایگەیاند، ئەگەر لە ماوەیەكى دیكە دەست بە كار نەكاتەوە ئەوا فەسڵ دەكرێ. ئەو سەرچاوەیە كە نەیویست ناوى ئاشكرا بكرێ...