کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە یەكێتی چارەنووسی مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكات

Saturday, 21/07/2012, 12:00


ئەمڕۆ 35 رۆژ تێ دەپەڕێت بەسەر ونبوونی هاوكارمان سەرنووسەری گۆڤارەكەمان و تا ئەم كاتە ئیدارەی سلێمانی بە پۆلیس و ئاسایش و یەكێتییەوە هیچ لێدوانێكی فەرمیان نەداوە، ئێمە ئەوە ناڵێین ئەگەر كاك مەولود لە سنوری(زەرد) ون بوایە رۆشنبیر و نا رۆشنبیر و ئۆپۆزۆسیۆن و پایتەختی رۆشنبیری چ هەڵایەكیان بۆ سازدەكرد، وەك لەماوەی رابردوودا بینیمان، ئێمە تەنها ئەوە دەڵێین پێویستە جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی بە زووترین كات روونكردنەوەیەك بۆ كەیسی سەرنووسەری گۆڤارەكەمان بدەن، ئەگینا رێگەی تری فشار گەلێكن بۆ ئەوەی فشار بخرێنە سەر سەرانی یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی.
جەلال تاڵەبانی و حزبەكەی دواجار كە هیچ شتێكیان پێ نەكرا بەرامبەر بە خزمەتكردنی دوژمنانی كورد، كە زانیان ئیدی ناتوانن لە رێگەی جاشایەتی كردنی مالكیەوە هیچ شتێكیان بەرامبەر بە كورد و سەرۆك بارزانی و پارتی پێ ناكرێت هەڵساون بە كارێكی قێزەوەنتر لەو كارانەی پێشوویان، بە جۆرێكیتر دەیانەوێ برەو بە جاشێتیان بدەن ئەویش لە رێگای تەسلیم كردنەوە و تیرۆركردنی رۆڵەكانی كوردی رۆژهەڵات، رابردووی جەلالیەكان لە سنوری(سەوز) ئەو راستیانەی سەلماندووە، بۆ بەڵگەش ناوی تەواو و رۆژی فڕاندنی هەموو ئەو شۆڕشگێڕانەم لەلایە كە یەكێتی لەماوەی رابردوودا تەسلیمی ئێرانی كردوونە یاخود تیرۆری كردوونە هەر لە هەشتاكانەوە تا دەگاتە 8/6/2012 رۆژی رفاندنی هاوكارمان كاك مەولود.
لێرەوە داوا لە جەلال تاڵەبانی و سەرانی یەكێتی و ئیدارەی سلێمانی و رۆشنبیرانی پایتەختی رۆشنبیری دەكەم و بانگەواز دەكەم و دەنگم هەڵدەبڕم كە چارەنووسی هاوكارمان كاك مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكەن لەو گەشتەی بۆ سلێمانی، بۆچی سلێمانی لە هەڤاڵانی ئێمە ببێتە سێگۆشەی مەرگ..؟ ئایا سلێمانیش شارێكی كوردستانی باشوور نییە..؟ یاخود جەلال ئەویشی فرۆشتۆتە ئیران..؟ بانگەوازی من بۆ هەموو كوردێكی ئازادیخواز و مرۆڤدۆست و كوردپەروەرە، بانگەوازی من بۆ هەموو چالاكوانانی سیاسی و رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنییە، بانگەوازی من بۆ میدیای ئەهلییە ئەو میدیایانەی لە تەمەنی كاركردنیان هاوكارمان كاك مەولود هاوكاریان بووە بە نووسین و لێدوان، بانگەوازی من بۆ هەموو كوردێكە بۆ هەموو مرۆڤێكە، با هەوڵ و كۆششەكانی خۆمان بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی یەكێتی ناچار بكەین چارەنووسی مەولود ئافەندمان بۆ ئاشكرا بكەن.


داود باغستانى/ خاوەن ئیمتیازی گۆڤاری(ئیسرائیل كورد)
باكوری كوردستان
00905370543140

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە