ئۆجهلان: من بۆ پەکەکەو حکومەت نامەم رێکرد
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
محمەدئۆجەلان، پاش چاوپێکەوتنی لەگەڵ رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵڵائۆجەلان وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوەو ووتی؛ کە ئۆجەلان بۆ حکومەت وپەکەکە نامەی رێکردووە.
محمەد ئۆجەلان، چاوپێکەوتنێکی یەک کاتژمێری لەگەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵائۆجەلان بەئاوایەکی گرتی پێکهێناوو لەگەڕانەوەشدا، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ئۆجەلان ووتی؛" لەچاوپێکەوتنی ئێمەدا، گفتۆگۆ لەسەرئاگربەست کراو دەستنیشانی کرد کە ئەگەر لەم قۆناخەدا، لەناوبردنی کوردان بکەنە ئامانج، ئەمە، ئاشتییەکی تەندروست نابێت. ئێمە لەم بابەتەدا قسەمانکرد و ووتی؛ ئەگەر لەم قۆناخەدا، دیموکراسییەکی ئاشتیانەو تەندروستی دوولایەنە بێتە کایەوەو هەروەها مافی دیموکراتی کوردان بدرێت، ئەوکاتە هەرکەسێک هاوکاری ئەم قۆناخ بێت. لەرۆژی دووهەمینی قۆناخی بێچالاکی لە رۆحا بیست وچوار ئەندامی پارتی ئاشتی ودیموکراسی دەستبەسەرکران. لەوانە، سەرۆکی شارەوانی، رێوەبەرێ سەندیکایان وسەرۆکێ ئەوانیشیان تێدا بوو. لەوانە هەشت کەسیان بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو. واتا ئەگەر ئامانج لەناوبردنی کوردان بێت، ئاشتییەکی بەم شێوە تەندروست پێکنایەت. چانسی پێکهاتنی ئاشتییەکی بەم شێوەیە زۆر کەمە. ئۆجەلان ووتی؛ ئەگەر دیموکراسییەکی ئاشتیانە دروست بێت، ئەو کاتە براکەم یارمەتیدەر بێت وئەو کاتە هەموو کوردانیش یارمەتی بدەن. واتا ئەگەر ئاشتییەکی ساختە"دۆروو" پێک بێت، کوردان هاوکار نەبن. هەروەها ئۆجەلان ووتی، کە براکەم ووتوویەتی؛" قۆناخی بێچالاکی هەتاکۆ 31 مانگ بەردەوام بکات. هەروەها بەمنیشی گووت کە" من بۆ حکومەت وپەکەکە نامەم ناردۆوە، بەڵام هەتاکۆ ئێستا وەڵامیان نەبووە".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست