کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شەمال عەلى بەرپرسى دەزگایى پاراستنى لقى 4 ئامادەسازى بۆ چاودێریكردنى یادى چلەى شەهید زەردەشت عوسمان لە سلێمانى دەكات!

Tuesday, 08/06/2010, 12:00


بە پێى ئەو سەرچاوانەى كە لە دەزگایى پاراستنى بنەماڵەى مەسعودەوە، زانراوە كە شەماڵ عەلى، بەرپرسى دەزگایى پاراستنى لقى 4ى ، ڕاسپێردراوە، تا بە زووترین كات چەندین گرۆپ لە پیاوەكانى ئامادەبكات، تا چاودێرى یادى 40ى شەهید زەردەشت عوسمانى ڕۆژنامەنووس بكەن، بە تایبەتى لەم شوێنانە:
_لە گازینۆ شەعب
_لە بەردەم رۆژنامەى هاوڵاتى
_لەبەردەم ڕۆژنامەى ئاوێنە
_لەبەردەم ڕۆژنامەى ڕۆژنامەو كەناڵەكانى كۆمپانیایى ووشە
_لە بەردەم گۆڤارى لفین
_لەكاتى بەڕێكردنى مەراسیمەكان
_هەروەها گروپێكى پاراستنى لە نزیك دەزگاى سەردەم و گشت ڕۆژنامەكان و كەناڵەكانى یەكێتى و ئیسلامیەكان داناوە تا بزانن كێ سەردانى ئەو شوێنانە دەكا
_لەبەردەم سەندیكایى ڕۆژنامەنوسان لقى سلێمانى لە گەڕەكى بەختیارى
_وێڕایى هەموو ئەمانە بارەگاى بەناو بزاڤى ڕۆشنبیرى نوێخوازەوە سلێمانى كە  نووسه‌ره‌ به‌کرێگیراوه‌کانی دەزگاى پاراستن بەناوى ڕۆژنامەنووسیوە كارى تیادەكەن، كە سایتى هەڤپەیڤین و چاودێرى كردنى سایتەكانى دیكەى تێدا دەكەن.
_بۆ ئەم مەبەستەش (ئامانج عەبدوڵڵا سابیر) ناسراو بە ئامانج عەبدوڵڵا سووركراوەتە سەرۆك گروپى قەڵەمەكانى پاراستن!
خوێنەرانى دڵسۆزو كوردپەروەرى سایتى كوردستانپۆستى فیداكار
بڕوانن، كە مەسعودو مەسرورچۆن تووشى حاڵەتى هیستریایى بوون و بۆ ئەوەى خۆیان لەو تاوانە بدزنەوە كە ئەنجامیان داوە؟؟
، لە ماوەى 1 مانگدا 600 كادیرى سنوورى لقى 4 یان بە دەبَڵ مووچە كردۆتە پاراستن بۆ كۆنترۆڵكردنى كەش و هەوایى ئازادى خەڵكى سلێمانى و، پێان وایە دەتوانن ئەو ئەركە بە ئەنجام بگەیەنن، دڵنیابن كوڕانى سلێمانى چیان بە پیاوخراپ و ئەمن و جاش و تەوارى و بەعسیەكان لە ئەمنە سوورەكە كرد، ئەوا هەمان چارەنووس چاوەرێى پیاوەكانى پاراستنى بنەماڵەیە، دیارە بروسكە شاوەیەسیش لەو دیدارەى كە ئەنجامى دابوو، لە ڕۆژنامەى ڕووداوى پاراستن بە پشت ئەستوورى زۆرى پیاوەكانى پاراستن لە سلێمانى شەكرى شكاندووە، گوایە هەوڵ دەدەن پارتى بكەن حزبى پلە یەك!
شەماڵى جاشى پاراستنى لقى 4 ، چارەنووسى لە شەماڵى كۆنە تەوارى باش نابێ كە لە ڕاپەڕینەكە تەرمەكەى 5 ڕۆژ لەبەردەم سەراى ئازایخوازانى سلێمانیدا بە هەڵواسراوى مایەوە، تا شارەوانى لە 60 مەتریەكە شاردیانەوە!
شارى سلێمانى ئەو شارەى كە چۆكى بە بەعسدا، هەر ئەو شارەیە پارتى و بنەماڵەى مەسعود لە هەڵبژاردنەكان بۆ هەزار ساڵ ڕیسواكراو، گەر بە یاسى كۆتا نەبوایە، قاچە كورسیەكى نەدەهێنا، شارى سلێمانى شارى گۆرانخوازان و ئازادیخوازان و جوامێرانە، كە ئەمڕۆ بە یەك فیكە دەتوانێت گشت بارەگەكانى پارتیەكەى مەلا مستەفا بەردباران بكا، بینیتان لە شەقامى مەولەوى و سەرا و پیرەمێرد چیتان بەسەرهات!
ئەى ئەو كاتە شەماڵ و پیاوە ترسنۆكەكانى لە كوێبوون؟!

پاش ئەوەى بنەماڵەى بارزانى خائین بە كورد و كوردستان، لە پێناو مانەوەى زاڵمانەیان بەسەر كۆمەڵانى خەڵكى كوردستاندا، هەرچیان بۆ كرابێت و بۆیان لوابێت، ئەوا بۆ ساتێك درێغیان لە ستەمكاریى و زوڵم و داگیركاریى و كوشتنى ڕۆڵەى كوردستان نەكردۆتەوە، تا ئەوەى لە شەرشى ناوخۆشدا ئەوەیان قەومان، كە لە 31 ئابدا سوپاى ڕژێمى بەعسیان پەلكێشى كوردستان كردوو، بەوەشەوە نەوەستاون و هەزاران گەنجى كوردستانیان تەنها و تەنها لەگەڵ ئەواندا نەبوون، لە زیندانەكان و ژوورە نهێنى و تاریكەكانى ئاكرێى و سەرى سوورو سەڵاحەدین و دهۆك و هەولێر خڵتانى خوێن كردووەو تا ئەمڕۆ هیچ هەواڵێكیان نیە!
لە پاش پڕۆسەیى ئازادیش جۆرێك لە خوێنڕێژیى و ئازارو ئەشكەنجەو كاریى تیرۆرستیان ئەنجامداوە، بەرامبەر بەو دەنگ و ڕەنگانەى خاوەنى ڕایى ئازادو بیرو هزرى خۆیانن و، لە كاروانى میدیایى ئازاد و ئەهلى و سەربەخۆدا ڕێان كردووەو بەردەوامیشن لە ڕێكردنداو، حزبەكەى بنەماڵەى مەسعودى تەزویرچى و دەزگاى ئەمنیەكانیان بە چەندین شێواز كەوتونەتە وێزەیى ئەو دەنگە دلێرو بوێرانەى كە سات لە پاش سات دەست بە كونە تاریكەكانى ناو سندوقە ڕەشەكەى بنەماڵەدا دەكەن و، سوك و ڕیسواو شەرمەزارو ئابرویان دەبەن و بردویانە!
بنەماڵەى كورد كوژى مەلا مستەفا وەها تێگەیشتبوون، گەر سۆرانى مامە حەمە شەهید بكەن، ئەوا بە سانایى و هێمنى لێدەردەچن، نەیانزانى خوێنى ئەو گەنجە دەبێتە پەڵەیەكى ڕەش بە نێوچەوانى مەسعودو مەسرورو جەمعى بنەماڵەى بارزانى!
جارێكى دیكە لە 5 ئایار هەمان خیانەت و تاوانیان دژ بە ڕۆژنامەنووسى لاو كاكە زەردەشت عوسمان دوپات كردەوەو، ئەمجارەیان نەك تەنها لە كوردستاندا ڕیسواكران، وەك خۆیان باسیان كردووە لە دونیاى جیهانگیریدا ، شەرمەزار كران و، وا 40 ڕۆژ گوزەشتى كردووە بەسەر تیرۆر كردنى زەردەشتى رۆژنامه‌نووس و، هێشتا هیچان بۆ بنەماڵەى شەهید و كۆمەڵانى خەڵكى كوردستانیان ئاشكرانەكردووە، پێمان وایە چەندە لێكۆڵینەوەیان لە تاوانى تیرۆر كردنى سۆرانى مامە حەمە كردەوە، هەر ئەوەندەش بۆ جوانەمەرگ زەردەشت عوسمان دەكەن!
دەزانن بۆچى چونكە بە فەرمانى مەسعودى بەناو سەرۆكى هەرێمەوە تیرۆركراوە، هەرچ تاوانێك بنەماڵەى خوێنڕێژو تاونكارى 31 ئاب ئەنجامیان دابێ، ئەوا لێژنەكان كاریان داپۆشین و داخستنى دۆسیەكان بووە!
ئەمجارە بەوەشەوە نەوەستاون و، بە چەندین شێواز هەوڵیان داوە ئەم تاوانە چەواشەكارى تێدابكەن و، تا ئەوەى ژمارەیەك داڕشتن نووس و جاش قەڵەم و كۆیلەو دەروێشە بودەڵەكانى بنەماڵە لە ڕۆژنامەى هەولێرو كەناڵەكانى كوردستان تیفى و زاگرۆس و لۆكاڵیەكانى دهۆك و سلێمانى و هەولێرو میدیا سێبەرەكانى پاراستنى بنەماڵە وەك ڕووداو سیڤیل و ساماڵپۆست و هەڵبوون و ڕووبەرووهەموو سایت و كەناڵەكانى سەربە دەزگاى ناوەندى ڕاگەیاندنى بنەماڵەوە، كە ئێستا ڕاستەو خۆ پارستنى بنەماڵە سەرپەرشتیان دەكا، كەوتوونەتە جنێودان و سوكایەتى و تەشهیرو ناوزڕاندنى ڕۆژنامەنووسە ئەهلى و ئازاد و سەبەخۆكان و كەناڵەكانى بزووتنەوەى گۆران بەتایبەتى كەسایەتى كاك نەوشیروان سەركردەكانى ئەو بزووتنەوەیەى كە بنەماڵەى بارزانى هێناوەتە هەزەبە ڵێ هەزە!

بەم نزیكانە بە وێنەوە سیڤى هەموو ئەو جاش قەڵەمانى پارستنى بنەماڵە ئاشكرا دەكەین، كە لە كەناڵەكانى پارستنى بنەماڵە تەشهیر و سوكایەتیان بە میدیاى ئازاد و ئەهلى و سەربەخۆكان كردووە!

 تێبینی: کوردستانپۆست به‌م هه‌واڵه‌دا چووه‌وه‌ و هه‌ندێ وشه‌ی ناشیاوی لابرد و چه‌ند په‌ره‌گراڤێکی سانسۆرکرد، که‌ به‌ پیویستمان نه‌زانی تێیدا بهێڵینه‌وه‌. داوای لیبوردن له‌ نووسه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە