شەكر شكاندنەكانى ئەوى شەوێى(حەسەن جەبارى) كارگێرى لقى 4 پارتى، كە لە زاگرۆس تیڤى دژ بە ڕۆژنامەنووسانى ئەهلى و ئازاد شكاندى، جێگاى كلیك كردنە
Monday, 14/06/2010, 12:00
لە پاش ڕوودانى ئەو تاوانە نەگریسەى بنەماڵەى بارزانى دەرهەق بە ڕۆژنامەنووس و خوێندكار (سهردهشت عوسمان ) كردیان و، بۆ مێژوو ئەو جنیایەتە بووە پەڵەیەكى ڕەش بە نێوچەوانى مەسعود و مەسرورى خائین بە كوردەوە!
ئەرێ لەو ڕۆژەوە بنەماڵەى خیانەتكارى 31 ئاب، كەناڵى ئاسمانى زاگرۆس تیڤیان تەرخان كردووە، بۆ سوكایەتى و هێرش كردن و ناوزراندن و چەواشەكردنى ڕۆماڵكردنى گشت ڕووداوە مێژوویەكان و، پەلاماردانى ڕۆژنامەكانى ئەهلى و ئازاد و سەربەخۆ بەوانەى ئۆپۆزێسێونیشەوە!
هەر شەوە یەكێك لە منداڵەكانى حزب دێنێتە سەر شاشەو بە ئارەزووى خۆیان و دوور لە دیالۆگى هاوچەرخانە، پەلامارى قولە پێى ئەو ڕۆژمامەنووسانە دەدەن، كە بەرگریكردنیان تەنها بۆ پارێزگاریكردنى پڕۆسەیى دیموكراسیەتە، لە كوردستاندا...
خوێنەرى خۆشەویستى كوردستانپۆستى بوێرو سەكۆیى ئازادیخوازان و دژ بە ستەمكاران....
هەروەكو لە بابەتى ڕابردووماندا بەلێنمان پێدان، لاپەڕە بۆگەن و لیكن و ژەنگاویەكانى ئەو كۆلكە بە ناو ڕۆشنبیرانەى كە بەمنداڵەكانى حزب ناسراون، هەڵبدەینەوە، كە ئەوانە هەرگیز ناتوانن لە پەرێزى قەڵەمە ئازاو بوێرو هەق بێژەكانى ڕۆژنامە ئەهلى و سەبەخۆكان دەم بكەنەوە، چونكە حزب و بنەماڵە فێرى جنێودان و چەواشەكارى و ناشرین كردنى كەسایەتیەكانى كردوون!
هەر ئەڵقەى (فسفس پاڵەوانێك) تان پێ دەناسێنین، كە بەشداربوون لەو حەمەلە كانى بنەماڵەى مەسعود بۆ سەر ڕۆژنامەنووسانى ئەهلى و ئازادەكان و ئازادیخوازانى كوردستان..
حەسەن جەبارى....یەكێكە لە بەناو كۆلكە ڕۆشنبیرانەى كە بە منداڵەكانى حزب لە لقى 4 ناسراوەو، بە هۆى تەمەلوق و ماستاو ساردكردنەوەو پیا هەڵدان و پەیداكردن و خانمان بۆ عزەدین بەروارى ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتى و، نووسنى ڕاپۆرتى ڕۆژانە بۆ پاراستنى لقى 4 و بە تایبەتى بۆ نەزهەت حالى كە كۆنە جاش بووەو ئەمڕۆ بەرپرسى دەزگاى پاراستنى مەسیف سەڵاحەدینە!
كراوەتە كارگێڕى لقى 4 و بەرپرسى مەكتەبى ڕۆشنبیرى و ڕاگەیاندنى پارتى لە سلێمانى!!!!!!!!!
حەسەن جەبارى لە نەوەدەكان لە كۆلێژى كارگێڕیى ئابوورى لە زانكۆى بەغدا تەواو كردووەو، ئەوكات پێش ئەوەى پارتى بێت، ئەندامێكى ئیفلاسى (ئیخوان موسلمین) بووەو، لە ژێریشەوە سەر بە (ئیتحادى تەلەبەى بەعس) بووەو، دەستى لە دوو تاوانى گەورەدا هەبووە، یەكیان ئاشكراكردنى (خەلیەكى) ئیخوان موسلمین و 4 خوێندكارى عەرەبى سونەى ئاشكراكردوو، سەدام هەر 4 یانى لە سێدارە دا، بەناوەكانى:
كازم دلێمى
عەدنان چەلوب سامەرائى
شاكر خەلەف جبورى
هەیسەم جەبار شەرگاتى
......ئەو 4 خوێندكارە بوونە قوربانى سیخوڕى و خیانەتكارانەى (حەسەن جەبارى) و هاوشێوەكانیان لە پاراستن.!
تاوانى دووەم: گوایە پەیوەندى بە ئیسلامیەكانەوە نەماوە، پەیوەندى بە پارتیەوە كردووە، بەڵام ڕۆژانە ڕاپۆرتى بۆ ئەمنى كۆلێژەكەیانى لە دژى ئەو خوێندكارە یەكێتى بوون دەنووسى و، ئەم تاوانە وازهێنان و هەڵهاتنى 3 خوێندكارى كوردى خەڵكى كەركوكى لێكەوتەوە، كە ئەوان ئێستا لە هەندەرانن، و ئاگادارین چەند جارێك ئەوانە ویستویانە بۆ كوردستان بگەرێنەوە، بەڵام حەسەن جەبارى ناوەكانى داون بە دەزگاى پاراستن لە ئیبراهیم خەلیل و، لەم دوایانەش ناوەكانى ناردوون بۆ فڕگەى هەولێر، بەڵام ئەوانە لە سلێمانیەوە ئەمڕۆ سبەینێ دەگەرێنەوە، ناوەكانیان پارێزراون نەكا كوردستانیشیان لێ حەرام بكرێ؟!!
حەسەن جەبارى لە دوایى 31 ئابەوە خۆى كردووە بە باشترین شۆڤاش و سیخوڕى پارتى و بنەماڵە، تا جێگاى خۆی كردەوە، بە جاسوسى و بە بردنى ئافرەتە سۆزانیەكان بۆ عزەدین بەروارى و، لەم هەوڵانەیدا سەدا سەد پێكایى و، نەك هەر كرا بە كارگێرى لقى 4 بەڵكو هاوسەرگیرى پێكهێناو حسابەكەى لەسەر عزەدین بەروارى بووە، لەلایەن دەزگاى پاراستنى نەزهەت حالیشەوە لە گەڕەكى ئیبراهیم ئەحمەد لە سلێمانى خانویەكیان بە 10 دەفتەر دۆلار بۆ كڕیوەو، زەویەكى 450 مەتریشى لە هەولێر وەرگرتووەو،ئەوەندە سیخوڕانە ڕەفتار دەكا تا تووشى كێشەى خێزانى هاتوو، ئەم بەناو ڕۆشنبیرەى پارتى دەمانچەى لە ژنانى گەڕەكەكەى خۆیان دەرهێنابوو، دواجار دەستكەوتى ئەو ژنە جوامێرانە دەمانچەو تاكى پێڵاوەكەى حەسەن جەبارى یان وەك چالاكى تۆماركردبوو، خوا خێرى نووسەرێكى ناودارى سلێمانى(فوادى مەجید میسرى) بنووسێت، دەمانچەكەى بۆ لقى 4 بردبوەوەو دابووەیە دەست سەلام عەبدوڵڵاى بەرپرسى پێشووى لقى 4!!
هەموو كارو چالاكى ئەم حەسەنە لە بۆنەكاندا دوو لاڤیتە دەنووسێت و پارەیى 10 دانە بە وەسڵى تەزویر پڕ دەكاتەوە!
تەحەدا دەكەم یەك ڕۆشنبیرى خودان هەڵوێست لە رێگەى ئەم حەسەن جەباریىوە لقى 4 بنەماڵەى لە سلێمانى دیتبێ!
یەك كارى كرد ئەویش بڕینەوەى هاوكاریەك بوو بۆ (شاعیرى بە هەڵوێست و جوامێرەكەى سلێمانى(محەمەد عومەر عوسمان(ژەنەڕاڵى پایز)، بەڵام دواى ئەوەى ئەو شاعیرە هەڵوێستێكى كوردانەى هەبووە، لەكاتى هەڵبژاردنەكان، كەچى بانگى كردووەو پێگووتووە، نابێ تۆ هەڵوێستت هەبێ، چونكە ئێمە واتە پارتى هاوكاریمان كردووی، ئەو شاعیرە بەڕێزە وەڵامێكى وەهایى حەسەن جەبارى دایەوە بۆ هەتا مردن ناتوانێ لە بیرى بچێتەوەو، هاوكاریەكەى ژەنەراڵى پایزیش لەلایەن حەسن جەبارى یەوە بڕدرا!!
حەسەن جەبارى تەنانەت لەناو نەك لقەى 4 ، بەڵكو لەلایەنە كادیرانى مەكتەبەكەى خۆشیووە بە سوكى و مەنبوسى و گومانەوە ڕەفتارى لە تەكا دەكرێ ؟!
ئەوشەوە ئەوەى حەسەن جەبارى لە شاشە شەرمەزاریەكەى زاگرۆسەوە دیدتبێ، تەنانەت بە ترسیشەوە دەدوا، كاتێ باسى لە كەسایەتى تێكۆشەرەكى شارى سلێمانى كاك نەوشیوان دەكرد، ڕۆحى نەمابوو!
نازانین تیرۆر كردنى ڕۆژنامەنووسێكى گەنجى وەك سەردەشت چ پەویەندیەكى بە كاك نەوشیروانەوە هەیە؟!، كە سەرانى بنەماڵەى لێى تۆقیون، گەر قسە لەسەر مێژوو بكرێت، ئەوا دەبێ بۆ پەڵە ڕەشەكانى بنەماڵەى 31 ئاب هەزار دەنكە تەزبیحس وەیدەوە بە كوشتنى ڕۆژنامەنوس سهردهشت عوسمانەوە..!
ئەمە چ حاڵەتێكە هەر منداڵێكى حزب دێنە قسەكردن ، لە مێژوویەك دەدوێن كە سەرتاپایى بۆتە پەڵەى ڕەش بە نێوچەوانى بنەماڵەى بارزانى و كورەكانیەوە!
تا پارتى و بنەماڵە خاوەنى ئەو جۆرە بە ناو ڕۆشنبیرانە بن، كە دەیانجار حەسەن جەبارى ئەوەى گووتووە: كە پارتى و بنەماڵە درۆیان بۆ بكەو پیاندا هەڵبدەو ووشەى قەبەیان بۆ بەكاربهێنە،
پارەت دەدەنێ!
ئەو شاباشانە پیرۆزى حەسەن جەبارى و هاوشێوەكانى بێت!
سەرنج
چاوەڕوانى بەشى 3 هەم بن، لە ناساندنى قەزەمێكى ڕوو زەردى دیكەى منداڵەكانى حزب!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست