کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەپەلە قادر عەزیز خۆى دەسوتێنێ

Wednesday, 29/02/2012, 12:00


بێگومان شۆرشى نوێى بزافى رزگارى خوازى گەلى كوردستان هەر لەسەرەتاى حەفتاكانەوە تاوەكو كۆتایى هەشتاكان و پێش راپەرینە جاماوەریەكەى گەلى كوردستان بە قۆناغى گەرمى ململانێ و خۆ دەرخستن و دەركەوتنى چەند ناوو ناوەنزایەك وەك ئەكتەرى ناودارو پاڵەوان و لێ هاتوو لە گۆرەپانى سیاسى و چەكدارى و جەماوەرى دەركەوتن و بە خەلك و كۆمەڵگاش ئاشنا بوون , تا ئەم رادەیەى ئەم ئەكتەر و ناوانە بەشێوەیەكى گشتى تاوەكو ئێستاش بەشی هەرە زۆریان هەر خۆیان پاڵەوان و خاوەن قۆڵ و باسكى بەهێزن , وەهەر ئەوانیش هەن و دەبێ هەبن بەكورتى و بە كوردى خۆشى و ناخۆشى لە حالى حازر هەر ئەوان پاشاى سەر تەختانن , وە شاراوەش نیە یەكێك لەم ناوانە كەوا ئەم قۆناغانەى یەكە بە یەكە بڕیوەو ئێستاش لەبەر چاواندا ماوە بەرێز كاك (قادر عەزیز)ە .
ئەوەى جێگاى سرنج و تێرمانینە ئەم زاتە بەرێزە بێ تالحترین و بەد بەخترین ناوە لە نێو ئەو هەموو ناوانەى كەوا باسمان كردن و شیكارمان بۆ ئەنجامدان , ئەم زاتە شان بەشانى دەیان ناوو ناودارى وەكو خۆى هەر لەسەرەتاوە لە ململانێ و خۆ دەرخست و خۆ سەرخستنى بەردەوام دابووە و حەول و تەقەلاى بێشومارى بۆى داوە , بەڵام مەخابن بە هیچ شێوەیەك نە لە شاخ و نە لە شاریش لە هیچ لەم وێستگانەى ژیانى سیاسى و چكدارى بەخت و تەخت یاوەرى نەبونەو بگرە بە گوێرەى سەرچاوەكان و زانیاریەكان دەیان و سەدان فرتو فێل و تەلەكە بازى ئەنجامداوە لە پێناو بەهێز كردنى پێگەو مەقامەتى خۆى بەڵام زەرەیەك لە بابەتەكە نەگۆراوەو بگرە هیچ هێزێك و توانایەكى زیاترى پێ ى نەبەخشیوە , وە رۆژ بە رۆژ لە پوكانەوەو دارومانى زیاترو زۆرتر بووە.
ئەو لەسەرەتاوە هۆكارى شكستەكانى خۆى لە دەنگە عەجایەب و نامۆیەكەى خۆیدا دەبینیەوە كەوا پێى وابوو زۆربەى ئەوانەى لە دەور بەرى كۆ بونەتەوە و ئەندامى دەستەو حیزبەكەى خۆین بە هیچ شێوەیەك ناتوانن وەك برا گەورە سەیرى بكەن و خاڵكانێكیشى لە دەورى دا كۆ بكەنەوە , هەر بۆیەش بە ناچارى خۆى خستە ژێر باڵى چەقۆو مەقەست و بۆ راست كردنەوەو رێكخستنەوەى دەمو پلى خۆى نەشتەرگەریەكى سەركەوتووى ئەنجامدا , بەڵام مەخابن ئەمجارەیان دەركردن و دوور خستنەوەى تەواوەتى لە ساحەكەى لێكەوتەوە و چیتر هاوكار و هەڤالەكانى نەیانتوانى وەكو سەركردەو رەمزو برا گەورەى خۆیان سەیرى بكەن , ئیتر خوا یەكەو دەرگاى هەزار , هەر بۆیە هەموو ئەگەرەكان ئەوە پشت راست دەكەنەوە كەوا كاك قادر عەزیز تاكە رێگاو دوایین كارت كەوا لەبەر دەستى دا مابێت تەنها خۆ سوتاندن و ئاگر لە جەستە بەردانە كەوا بتوانێت بەم كردارەى تەزوێك بە جەستەى ساردو سرى ئەم خەڵكە هەناسە ساردەدا بێنێت و خەڵكى شایەتى ئەوە بدەن كەوا كاكە قادر عەزیز لەبەر ئەو هەموو زوڵم و زۆرداریانەى كەو ا دەكرێن و ئەو هەموو نا عەدالەتیانەى كەوا دەرهەق بە خەڵكى كوردستان ئەنجام دەدرێن بۆیە بڕیارى داوە لەبەر دەرگاى حەمامى ژناندا خۆى بسوتێنێت و ئاگر لە جەستەى موبارەكى خۆى بەر بدات و كۆتایى بە ژیانى ماندوو شەكەتى بهێنێت و ئەمەش تاوەكو ببێتە سومبولێكى دوارۆژو مێژوش ئەم قارەمانیەتیەى بۆ تۆمار دەكات ! وە تاوەكو ئەمە ببێتە تاكە دەست كەوت و یەكەم سەركەوتنى بۆ سەرتاپاى ژیانى سیاسى و شۆرشگێرى .
وە هۆكارى دووەمیش كەوا خۆسوتاندنى كاكە قادر عەزیز پشت راست دەكاتەوە ئەوەیە كە بەرێزیان زۆر پەرۆشى ووتەو بیرۆكەكانى شۆرشگێرى ناودارى ئەرجەنتینى (جیفارا) بوون بەتایبەتى ئەو نامەیەى كەوا ئاراستەى دایكى شیرینى دەكات و كاتێك لە شۆرش بوەو سەركردایەتى ئازادیخوازانى كردوە لە نامەكەیدا دەڵێت (دایكى شیرینم دڵنیابە ئەگەر هاتوو گوژرام و شەهید كرام ئەوا لە خوارەوە لەگەڵ كۆمەڵێك لە مردوەكان شۆرش هەڵدەگیرسێنمەوەو هەرگیز لەم رێبازەدا سڵ ناكەمەوە) .
بۆیە كاك قادر دواى گەیشتن بە قەناعەتى تەواوەتى كەوا ئیفلاسى كردوەو ئیتر هیچ موعجیزە و روداوێك ناتوانێت راستى بكاتەوە بۆیە ئەم رێگایە تاكە رێگایە كەوا دەربازى بكات لەو هیستریایەى كەوا تێى كەوتوەو وەكو دێوە زمە رۆژانە سەدان هەزار جار مەرگى پێى نیشان دەدات وە پلانى داهاتوى دروست كردنەوەى حیزبێكى مۆدێرنە لە خوارەوە لەگەڵ مردوەكان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە