گەنجانى ئێمە بۆ دەنگ دەدەن؟
Wednesday, 10/02/2010, 12:00
پرۆسەى دەنگدان یان هەڵبژاردن لە كەش و هەوایەكى دیموكراسى دێت ئەگەر لە هەر وڵاتێك بێت، ئەمیش لە چوار ساڵ جارێك دێت لە هەندێ شوێنی د یكەش جیاوازە. بەڵام ئەوەى لە كوردستان و لە عێراق بە گشتى دە بینین كە تاكەكان ناتوانن بە ئازادى دەنگ بدەن بە ڵكو ناتوانن زۆر جار بە ویستى خۆیان نوێنەرێك هەڵبژێرن چ بۆ پەرلەمان چ سەرۆكى وڵاتەكەیان، ئەمیش بۆ ئەوە دە گەڕێتەوە كە ئەو كەسە یان كردۆتە كۆیلەیى بن دەستى خۆیان چۆنێك بیانوێت ئەو های دەبەن وەكو ڕۆبێتێك مامەڵەى لە گەڵ دەكەن، یان لەو وڵاتەى ئێمە من پێم وایە كە زۆربەى دەنگ دەران بە برێك پارە یان بە ئۆتۆمبێل بێت یان بە پارچە زەوى، هتد، دەنگەكانیان دە فرۆشن ئەمیش بە هۆى ئەوەى كە حوكمەتى ئیمە نە یتوانیوە وەكو پێویست سیستەمێكى سەر كەوتو دا بنێت بۆ ئەوەى كە كۆمەڵگا ببەن بەڕێوە بۆیە ناچارى ئەوە دە بن كە مامەڵە بە دەنگەكانیان بكەن، كە زۆربە شیان چینى گەنجن.
ئەوەى لە هەڵبژاردنەكان دەبینین ڕێژەى زۆرى گەنجە كە بە لێشاو ڕوو لە دەنگدان دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش كە زۆربەیان نازانن دەنگ بۆ چ دەدەن!. من پێم وایە كە هۆى زۆرى دەنگدەرى گەنج بۆ هەڵبژاردن بۆ ئەوە دە گەڕێتەوە كە پرۆسەیەكى وەها تازەیە لەلاى ئەو و یانیش لە بانگەشەى هەڵبژاردن بە ڵێنێكى زۆریان پێداوە، ئەمیش ئەى بكرێت یان نا؟ یان لەگەڵ خۆر هەڵات بەڵێنەكان وەك خۆیان لێد ێتەوە خاڵى دەبنەوە، یانیش گەر بكرێت ئەوە لە %50 ئەو كارانە بكرێن كە كارى شەخسى و كارى كۆمەڵ نین واتا كێیان ڕا لێبوو ئەوە ئەیكەن ئەگەر نا زۆر بە كەمى كارى وا بكەن كە سودى بۆ كۆمەڵ هەبێت. ئەگەر كۆمەڵێك بەر پرس بەرگرى لەو كارە باشانەى حوكمەت بكەن كە بە دەیان خۆ پیشاندان بۆ بەردەم بینا ئیداریەكان و یان بە دەیان جار هەڕەشەى ئەوە كراوە كە سەر ڕیگا كانى توجارى بگرن و یان گەنجان ڕوو لە دەرەوەى وڵات بكەن، ئەمەش بۆ حوكمەت بۆتە هەڕەشە ئەگەرنا ئیستاش باوەر ناكەم زۆرێك لەو بەر پرسانەى كە حوكمەت دایناون بە دڵسۆزانە كار بكەن. هیچ جێگەى باوەر نیە كە نوێنەرێكى زۆرمان هەبێ لە پەرلەمان كە بیر لە چەند كارێكى بە سودى گەنجانە بكاتەوە وەك (سەنتەرێكى گەنجان یان بیر لە شوێنگەیەكى گەنجان و لاوان یانیش دانانى سیستەمێكى نوێى خوێندن بكاتەوە كە لە خزمەتى خوێندكاران دا بێت بۆ ئەوەى خوێندكار پێش بخات) هتد..
بەڵام ئەو نوێنەرەى كە بە چەند دەنگێكى ساختە یان بە كڕینى چەند دەنگێك چووبێتە سەر كورسى پەرلەمان بیر لەو كارانەى گەنج بكاتەوە كە لە گەڵ ئەوەشتدا زۆر پێویستن یۆ گەنج وخوێند كاران بكرێت.دە بینین كە ئەمڕۆ كاتى هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق هاتووە بەرپرسان دە یانەوێت بە هەر شێوەیەك بێت زۆرینەى دەنگە كانى گەنج بۆ خۆى ببات و خۆى پێبگەینێتە پەرلەمان، یان دە بینین كە دیسان كاتى ئەوە هاتووە گەنجان كۆ بكرێنەوە و بۆ بانگە شەى هەڵبژاردن بە كارى بێنن و خۆیانیان پێسەر بخەن جا هەر لیستو قەوارەیەكى سیاسى بێت. یان دەیانوێت لەو كاتەدا بە ڵێنێكى زۆر بە گەنجان بدرێت بۆ ئەوەى كە زیاتر بێنە پێشەوەو دەنگیان بۆ كۆ بكەنەوە، نمونەش بۆ ئەوە كە لە هەڵبژاردنى ڕابردوو كۆمەڵێك بە لێنیان دا كە زۆربە یان كارو رێكخستنى گەنج بوو بەڵام وەكو بڵقى سەر ئاو هەموویان ڕۆیشتن یان دەیانەوێت لەو بانگە شەیە نوێى بكەنەوە. بەڵام ئیستاش هەر وەكو پێشتر كە بە ڵێن درا پەرلەمان تارى گەنج زیاد بكرێت لەناو ئەنجومەنى پەرلەمان بەڵام لە ئێستاو لەپێشتریشدا بینیمان هیچ پەرلەمانتارێكى تەمەن 25 ساڵى تێدا نەهاتبوو تەنیا بۆ دەنگ كۆكردنەوەى خۆیان ئەو قسەیان بڵاو كردەوە كە گرینگى بدرێت بە گەنجان بەڵام دەبینین كە تەمەن بەسەر چووە كان لەناو پەر لەمان كارو پڕۆژە بۆ گەنجان دا ئەڕێژن و كاریان لێ ئەكەن. ئاخر من لێرەوە پرسیار لەو بەرپرسەانە دەكەم كە گەنجانمان لە بەرامبەر چى دەنگ بدەن كە زۆربەى بەڵێنەكانیان دوور بن لە ڕاستى و تەنیا بانگە شەى هەڵبژاردن بن. گەنجانمان بەو ئومێدە دەنگ دەدەن كە ببێتە مایەى بەدیهێنانى خەون و ئاواتەكانیان كە كێ ئەم خەوانانەیان بۆ دێنێتەدى ئەوەى كە دەنگى بۆ دەدەن و دەبێتە نوێنەریان، بەڵام ئایا ئەو نوێنەرە كار بۆ ئامانجەكانى گەنج دەكات یان هەر خەریكى راباردن و گیرفانپڕكردن دە بێت؟.
یانیش بەو دەنگەى ئەوان خیانەت لە ئەوان بكات كە بە دزین و بردنى ئەو بە شە پارەیەی كە بۆ ئەوان دانراوە بیبات و بۆ خۆى لە سەروەت و سامانى خۆى سەرف بكات و پێى ڕا بوێرێ لە ئوتێلەكان و شوێنە كانى تر. ئاخر گەنجى ئێمە بڕواى بە چى هەبێت كە دەنگ بە كێ بدات و یان نەزانێت چى بەسەر ئەو دەنگەى دێت و بۆ كوێ ئە ر ِوات؟......
_چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست