کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چى پێویستە بۆ گەنجى ئێمە؟

Friday, 19/02/2010, 12:00


گەنج ئەو تەمەنە ناسك و جوان و هەستیارەیە كە ئەگەر(خالق) تەمەن بدات ئەوە بە ژیانى هەموو مرۆڤێكدا دەروات و دەیبینین .یانیش گەنجێتى ئەوتەمەنەیە كە خاوەنى ئەو هێزو تاقەتەیە یان خاوەنى كۆمەڵێك لە خولیاو ئاواتە جا ئەگەر بووە هۆى بە دى هێنانى ئەو ئاواتانە ئەوە بە گەنجێكى سەركەوتو دە ژمێردرێت، بەڵام بە عەقڵى هەندێك كەى دوا كەوتوو ئەگەر هەر بەو خەونو ئاواتانەوە سەرى نایەوە ئەوا بە گەنجێكى تەواو دوا كەوتو دێتە هەژمار ئەمیش زیاتر ئەو كەسانەن كە ئەم جۆرە مرۆڤانە دەخەنە ئەو قالبە بە كە پێى دەڵێن ئەمە نەخوێندەوارەو یان تێكەڵى كۆمەڵگا نیە یانیش ناتوانێنێت سەركەوى لە بەر نە بوونى زیرەكى خودى كەسەكە،

چونكە دەلێن ئێمە سەر كەوتین بۆ ئەوانیش سەر نەكەوتن؟. ئەوا لێرەوە ئەو كەسە كەم ئەقڵانە ئاگادار دەكەمەوە سەر كەوتن بۆ هەموو كەس نیە وە گرینگیش نیە كە تۆ لە هەموو كارێك سەر كەوتن بە دەست بێنى بۆ ئەم ڕاستیەش دە توانین چاوێك بە شەڕەكانى ئاینى ئیسلام بخشێنین كە جیهاد یان لە پێناو خوداو ئاینى ئیسلام دەكرد بەڵام لە زۆربەى شەرەكانیش سەركەوتو نە ئەبوون. بە بیرى ئەو گەنجانەش ئەم جۆرە كەسانە بە خۆیان وەها كەسێكن كە تبَنەگەیشتوون و نەفامن چونكە سەركەوتن بۆ هەموو مرۆڤ نیە، جا ئەگەر لەم زەمەنەى ئێستا سەر كەوتن هەبووایە ئەوا زۆربەى تاكەكانى كۆمەڵگە چ ئەوانەى بەرپرسن یان هاوڵاتی ژێر دەستن وەك (ڕۆبۆت)ن یان هاوڵاتى ئازادن یانیش هەندێك هەن كە بەبەردەوامى خەریكى كارى خراپن و درۆزن و بریاردانن بەرامبەر بە گەنج و تاكە كانى تر، بۆ ئەوەى گەنج و كۆمەڵگا بكەن بە ژێر دەستى خۆیان و نە هێڵن لێیان بە دوور بێت و لە ژیچر كارى گەرى ئەوان بن، ئەوە بە دڵنیایەوە ئەگەر ئەو هەموو كارانە سەریان بگرتبا ئەوە كۆمەڵگا زۆر لەوەى كە تێیداین خراپتر ئەبوو، چونكە وتەى هەندێك لە بەر پرسان زۆر ترسناكن لە بەرامبەر خەڵك، چوونكە بەڵێنەكانیان زۆر جێگەى باوەر نین. وەك ئەوەى كە هەڵبژاردنى ڕابردوو بینیمان كە بە ڵێنە كانیان بوون بە بڵقى سەر ئاو.

ئەوەى من دەینوسم بۆ ئەوە نیە كە داوایەك لە كۆمەڵە بەر پرسێك بكەم كە كارێك بكەن یان نەیكەن چوونكە من ئەوە بە پێچوانەى هەموو خەڵك لاپەرەى كۆن هەڵدەدەمەوە. كە ئەویش كۆمەڵێك بەڵێن بوون لە پێش هەڵبژاردنى رابردوو بە كۆمەڵە گەنجێك درا.

نازانم ئەو بەڵێنانە بۆچى گەر جێگاى تواناو یان لە ئاستى قە بارەى خۆیان نە بوون یانیش چاوەڕوانى پەشیمان بوونەوە بوون بۆچى چەند وشەیەكى سەیرى لە گەڵدا بوون. وەك بەر پرسەكان وتیان (ئێوە وەرن كارمان لە گەڵ بكەن بە تەڵاقم گەنجى ئێمە چی پێویستە بۆیان جێ بەجێ ئەكەین)!.

من وەكو كۆمەڵە گەنجێك قسە ئەكەم و ئەینووسم ئایا بەڕێزانى بەر پرس یان دە توانم بڵێم ئایا بەر پرسانى كاتى بانگە شەى هەڵبژاردن ئێوە ئێستاش خاوەنى شەرعى ئیسلامن كە لەگەڵ ژنەكەتان بخەون؟.

بەرێزانى بەرپرس من نامەوێت بەم چەند وشەیەیى من هەڵ بچیت و خۆتان توڕە بكەن. چونكە من دەینووسم لە برى ئەوەى كە وتان گەنجى ئێمە چى پێویستە با بۆى بكەین یانیش لە بەر ئەوە دەینوسم كە بۆ جارێكى تر نەیەن داواى كار كردن لە ئەو كۆمەڵە گەنجە بكەن كە بەڵێنتان پێدا بوون، چوونكە ئەوانە بۆخۆیان خاوەنى ئەو عەقڵەن كە كار لە گەڵ كێ بكەن یان كێیان پێباشە كارى لە گەڵ بكەن یان بیكەن بە نوێنەرى خۆیان جا لە هەر شوێنێك بێت.

ئەمڕۆ دەڤەرى باڵە كایەتى دە بینین كە كۆمەڵێك كارى خزمەت گوزارى گەیشتۆتێ بەڵام ئەمانە ئەو پێویستیانە نین كە بە كەڵكى گەنج و بۆ حەوانەوەى گەنج لاوان بێت، چونكە ئەگەر چاوتان هەبێت دە بینین گە نجە كانمان لە كوێ و بۆ كوێ دە چن و شوێنى حەوانەوەیان كوێیە؟.

وەك لە بەڵینە كانتان دیار بو كە سەنتەرێكى گەنجان و هۆڵێكى بۆ نەكان و یاریگایە كى ترى چیمەنى و دا بین كردنى بڕێك لە یارمەتى بۆ ئەو خوێند كارانەى كە لە زانكۆ و پەیمانگاكان دە خوێنن وهتد.... بۆیان دا بین بكەن بەڵام ئەمانیش هەر بانگەشەى هەڵبژاردن بوون.

بەڵام زۆرى پێنە چوو لە دوایى هەڵبژاردن هەموو بڵقە كانى سەر ئاو تە قین و بە ڵێنەكان وەك خۆیان لێ هاتەوە، چونكە هەر وەك جاران گەنجانمان چوونەوە شوێنى خۆیان كە گازینۆكان و لێوار روبارە كان كە شوێنى گەنجە مەى خۆرەكانمانە نەم بینى كە كارێك بكرێت بۆ ئەوەى كە لەو شوێنە بە دوور بكەونەوەو شوێنێكى تر هەڵ ببژێرن. لە لایەكى تریش دە بینین لەم چەند ڕۆژەى دوایى كە هەڵبژاردنى پەر لەمانى عێراق نزیك بۆتەوە بە رپرسان دەیانەوێت دزە بكەنە ناو رێك خستنەكانى گەنجان و بۆ ئەوەى كە هەندێك بە ڵێنى تریان پێبدەن یان ئەو بەڵێنانە دوبارە بكەنەوە كە پێشتر وەك بڵقى سەر ئاو هاتن و ڕۆیشتن.لێرەوە ئەوانەى ئەو نوسراوە دە بینن ئاگاداریان دەكەمەوە دەنگ شتێك نیە كڕین و فرۆشتنى پێبكرێت چونكە دەنگ هەر مافى خۆتى تێدا نیە بەڵكو ئەگەر دەنگى خۆت بفرۆشى ئەوا مافى هەموو دەنگدەرێكى ئەو هەڵبژاردنە دە خۆیت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە