لە دوایى هەڵبژاردن چى دەبێت؟
Wednesday, 03/03/2010, 12:00
هەڵبژاردن یەكێكە لە بنەماسەرەكیەكانى تاك، كە ئازادە دەنگ بەكێ و چۆن دەنگ دەدات چونكە لەوكاتەدا نەكەس و لایەنێك یان هەر شتێك نیە بۆ ئەوەى كە بزانن ئەو كەسە دەنگى بەكێو چۆن دەنگى داوە واتا ئازادى لە دەنگ داندا هەیە. جگە لە كەسانە كە موچە خۆرى حیزبن هەندێكیش هى حوكمین ئەوان ناتوانن بە ئازادى دەنگ بدەن، چونكە لەو موچەیە بێبەش دە كرێن و نان بڕاو دە كرێن ئەمیش بە هۆى بیرو ڕاى ئازادەوە. خۆ ئەگەر لە ترسى بەرپرسە ئیداریەكان یان لە ترسى ئەو بەرپرسە حیزبیانەش نە توانن سەردانى زۆر لەو شوێنانە بكەن كە لە كاتى هەڵمەتى هەڵبژاردن هەن كە لەم كاتانەدا لەوانەیە زۆر كۆڕو كۆبونەوەى بە سودى تێدا بكرێت كە لە وانەیە هەندێك جار ببێتە جێگاى بەدیهێنانى خەون و ئاواتەكان بەڵام هەموو كەس لەو وڵاتەى ئێمە ناتوانێت بچێت بۆ ئەم شوێنە، چونكە نا چاردەكرێت نە چێت بۆ هەموو شوێنێك و دە بێت لەم ڕۆژانەشدا بە ناچارى سەردانى بارەگاكانى حیزبى بكات ئەگەر موچە خۆرى حوكمەتیش بێت. چونكە بە تەسكیەیى حیزب دامە زراوە یان حیزب لەو شوێنە دایناوە كە كارى تێدا ئەكات. لە هەمویان نا خۆشتر ئەوەیە كە لەكاتى چونیشى بۆ ئەم شوێنە كە خۆیى بە زۆریش بێت ئەى بەن، چونكە بانگەشەى هەڵبژاردنەو پێویستیان پێیەتى دە بینێت دیسان بەڵێن دەرە بریقەدارەكان هاتونەتەوە و دیسان بەرنامەكانى لیستەكانیان دوبارە دەكەنەوە كە بۆ ئەوەیە كە دیسان دەنگى ئەو جۆرە كەسانە مسۆگەر بكەنەوە كە پێشتر بە دەنگى ئەوان خۆیان پێ بەرز كردۆتەوە و خۆیان پێگەیاندۆتە ناو پەرلەمان و پۆستە حكومیەكان. دیسانەوە ئەو جۆرە كاندیدانە هاتونەتەوە كە پێشتر بەڵێنى هۆڵێكى بۆنەكان و سەنتەرێكى گەنجان و پاركێكى مۆدێرن بۆ ئەوەى گەنج و تاكى كۆمەڵگا هەست بەبێزارى نەكات و تیایدا بحەوێتەوە و یان نۆژەن كردنەوەى ئەو خوێندنگایانە كە لە هەر لا دیوارێك پەنجا نەوعى شحرو وتەى بێسودى لە سەر نوسراوەتەوە و دەرگاكانى بە بەرد ڕاوەستاون و پەنجەرەكانى شكاون و خوێندكار تیایدا هەست بەبێزارى ئەكات وبەناچارى خوێندن بەجێ ئەهێڵێت و ڕا ئەكات بۆ ماڵەوەو خوێندنیان تێدا ئەستەمە یان ئەو شە قامانەى خوانەكات بیكاتە باران و بەفر ئەگەرنا ناتوانى بە ئۆتۆمبێلەكانى بەرپرسەكانیش لێى دەر بچى كە چەندە بە مواسەفاتن، چونكە لە دوایى هەڵكەندنیان بەناوى نۆژەنكردنەوە ئێستا كاریان تێدا ناكرێت بووە بە قوڕو لیتە دەرچوونى لێ ئەستەمە، یان ئەو گوندانەى كە لەكاتى شۆڕشەكاندا ببوە شوێنى حەوانەوەى پێشمەرگە چاونە ترسەكان ئەوشە هیدانەى كە بوونە ڕێگایى ئازادى ئەم وڵاتە بەڵام چ جۆرە كەسانێكیان بۆ بەرهەم هێناین بە خوێنە پیرۆزەكەیان كە ئەمڕۆ بە خوێنى هەزاران شە هید دەیان كارى نەشیاوى كۆمەڵگا دەكەن كە جێى ئەوە نیە لە وتارێكى وەهادا بنوسرێت بێگومان ئەم كارانە بەناوى دڵسۆزیشیان دەكەن، شەهیدەكان لەوكاتەدا بۆ ئەو ڕۆژەو بۆ ئەم جۆرە كەسانە سنگى خۆیان بە گولەى تانكەكانى دوژمن نەناوە كە لە جیاتى ئاوەدان كردنەوەى گوندەكان و وەك وەفا دایەك بۆ ئەم شوێنە بەر پرسەكان بچن بەناوى خزمەت كردن بیكەن بە شوێنى شەڕاب خواردنەوەو ڕابواردن لەگەڵ ئەو كچە بەد بەختانەى كە لە ناچارى و لە كەم دەرامەتى لەگەڵ ئەم داوێن پیسانە كەوتوون ڕا بوێرن و بە بێ ئەوەى كە هیچ پیرۆزیەك بۆ ئەم شوێنانە دابنێن كە شوێنى ڕزگاركردنى كوردستان و هاتنە دى پەرلە مانێك و حوكمەتێك كە بە داخەوە پڕە لە كەسانى نەشیاوى ئەم شوێنەو گەندەڵن.كەدەش بینى لە كاتى هەلًبژاردن دیسان ئەم جۆرە بەر پرسانە هاتوونەتەوەو ئەم جۆرە بە ڵێنانە دوبارە دەكەنوە كە خۆیان پێیەوە خەریك كردوون لە گوێى هەموو تاكێكدا سێڤ بووەو نایتە دى و بكرێت بە كردار تەنها بۆ دروشمەكانیان بەكار دێنن.
بەڵێ زۆرێك لەو كاندیدو بەرپرسانە بوون كە لە هەڵبژاردنەكانى ڕابردوو دا هاتنو لە كاتى بە لێنداندا وشەى (تەڵاق) یان دە هێنا و دە یان گووت هەر لە دوایى دەست بە كار بوونى حوكمەتى هەرێم ئێمە دەست بە كارەكانمان دە كەین بەڵام، ئەو بەڵێنە بریقە دارەنەى كە بە هاوڵاتیانیان دابوو هەمویان بونە بڵقى سەر ئاو و نەمان و نەكران. كە دوایى هەڵبژاردن داوایى جێبە جێ كردنى ئەو داوایانەیان لێئەكەى هەزارو یەك بیانو دێننەوە یان لە سەر ئەوەى كە ئەوان بەڵێنیان بە هاوڵاتیان داوە قەرزدارى خۆشیان دەكەنەوە كە بە جۆرێك لە بیرى دەبەنەوە. من لێرەوە پێیان دەڵم ئایا ئێوە چۆن و بە چ ڕویەك دێنەوە بەرامبەر بەو كەسانەى كە بەڵنتان پێداون كە داوایى دەنگى لێئەكەن كە لە دوایى هەڵبژاردن كەس ناتان بێنێتەوە. یان لەو هەڵبژاردنە كە كاندیداكان هەر یەكەو دوو ژمارەى علوج و ئیمەیڵێكیان لەسەر كارتى بانگەشە داناوەو بۆ ئەوەى كە دەنگ دەر بڵێت ئەوانە هەموو كات وا لە جەماوەرەكەیان نزیكن بەڵام هەر لە ئێستاوە ژمارەكانتان كەس ناتوانێت پەیوەندى پێوە بكاتن چونكە بە دەیان ڕەمزو قفڵتان بۆ داناوە تا یەك دەقەش بێت خۆتان لە دەنگدەر بدزنەوە نەكا داوایى شتێك یان هاوكاریەكتان لێبكات، چونكە كردنى ئەستەمە تا گیرفانى خۆتان و حزبەكانتان مابێ. بەڵام من دڵنیام ئەو كاندیدایانە ئەم ژمارانە هەمویان فڕێ ئەدەن ودیسان خۆیان لە خەڵك دوور ئەخەنەوە تا چوار ساڵى ترو هەڵبژاردنێكى تر، چونكە بەڵێنى گەورە تر لە قەبارەى خۆیان پێداون و ناتوانن جێبە جێى بكەن. بۆیە لێرەوە داواتان لێئەكەم هاوڵاتى بەڕێز بە ویژدانەوە بڕۆ سەر سندوقى دەنگدان و دەنگى خۆت بدە نەكا كەسێك هەڵبژێرى ماف خۆر بێت نەك ماف دەر.!!
چۆمان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست