نەوزاد هادی بۆ ئەوەی ئابڕوی نەچێ بەرتیلی دا بە هەولێر پۆست
Thursday, 28/05/2009, 12:00
پێش دوو ساڵ كوڕەكەی پارێزگای هەولێر كەتنەكی كرد و وەخت بوو دوژمنداری بۆ ماڵەكەیان دروست بكا.وا دیارە فەزیحەتەكی ئەخلاقی بوو لە گەل كچی ماڵێكی هەولێری.كوڕی نەوزاد پینە دەست درێژی كردبوە سەر كچەكانیان.ئەو ڕۆژەی ئەمن بە خۆم لەوێ بووم لە ڕۆژنامەی هەولێر پۆست بووم.لەوێ ئیشم دەكرد وەختەك زانیمان ژنەكی بە ڕواڵەت دەوڵەمەند لە گەڵ كوڕەكی گەنج هاتنە ناو ڕۆژنامەكەمان.زانیمان ئەو ژنە ژنی نەوزاد پینەیە زۆر پاڕایەوە تا فەزیحەتەكە نەنوسرێ لە هەولێرپۆست چونكە دەستەی كارگێڕی هەولێرپۆست لە جیاتی یەكسەر خەبەرەكە بڵاو بكەنەوە هەستان بە تەلەفۆن قسەیان لە گەڵ ماڵی نەوزاد پینە كرد گوایە دەیانەوێ بپرسن بزانن خەبەرەكە ڕاستە؟ دوایێ ژنی نەوزاد كوڕەكەی خۆیان گەیاندە هەولێرپۆست و ئەمنیش لەوێ بووم.
هەولێر پۆست وەعدیان دا باسی ئەو مەوزوعە نەكەن.چەند ڕۆژێكی نەبر نەوزاد ڕوكن پرسیاری لە هەولێرپۆست كرد چیان پێویستە؟
هەولێرپۆستیش داوای موەلیدەیەكی كارەبایان كرد و لە ژێرەوەش نازانم دەستەی بە ڕێوەبەری هەولێرپۆست چەندیان وەرگرت! زۆری نەبرد موەلیدەیەكی كارەباییمان لۆ هات بە 25 هەزار دۆلار كە دەكاتە دوو دەفتەر و نیو.
ئەو تاوانەی كە كوڕی نەوزاد ناسراو بە نەوزاد پینە كردبووی بڵاو نەكرایەوە.جارەكیش هەمان كوڕی نەوزاد خۆی لە سەیارەی نەفەرەكی دابوو.خاوەن سەیارەكە چووبوە لای نەوزاد لە بارەگای خۆی لە پارێزگا ئەویش لێی پرسی بوو سەیارەكەت چەندی دەكا؟ كابراش گوتبووی 13 هەزار دۆلار نەوزادیش یەكسەر چەكمەزەی دەكاتەوە 13 هەزار دولاری دەداتە خاوەن سەیارەكەی.بەداخەوە ڕۆژنامەنووسەكان ئەو شتانە دەزانن بەس باسی ناكەن چونكە دەمیان چەور كرایە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست