پڕۆژەى نەخۆشخانهکهی ڕانیە و كۆشكه نوێیهکهى یەكێتی لەهەولێر
Thursday, 12/04/2012, 12:00
عومەر فەتاح مەبەنە ئەم كۆشكە بیهێنە سەر ئهو تاشه بهردهی که دهبوایه بکرایهته نهخۆشخانهی ڕانیه تا دادگایی بکهن
چەند ڕۆژێكە دەزگاكانى ڕاگەیاندنى یەكێتى كەوتوونەتە بانگەشەو ڕیكلام و هەواڵى ئەوەى بارەگاى مەكتەبى سیاسى یەكێتى دەگەڕێتەوە هەولێر و كۆشكێكى مەزنى بۆ تەرخانكراوەو ....هتد. ئەمە باشترین و زیندووترین بەڵگەیە بۆ خەڵكى كوردستان و كادیرە چەواشەكارەكانى ئەم حزبە لەخوارەوە ، حەقە بپرسن ئەرێ مەكتەبى سیاسى یەكێتى خێرە بیناو كۆشك و باڵەخانە حزبى و بازرگانیە هەوربڕەكانى خۆتان بەماوەى شەش مانگ یان ساڵێك تەواو دەبێت پڕۆژە خزمەتگوزاریەكانى هاوڵاتیانیش شەش ساڵ و دەساڵ تەمەنیانە ؟ .
بۆیە ئەوەى سەرنجى ڕاكێشام ئەم چەند خاڵەیە ....
1 _ هەموو لایەك دەزانن ماوەى چەند ڕۆژێكە قائیمقامى مەركەزى شارى سلێمانى دەستگیركراوە كەگوایە ساڵى 2006 بەرتیلى وەرگرتووە واتا هەمان ئەو ساڵەیە كەعومەر فەتاح و وەزیرەكەى دكتۆرمحەمەدخۆشناو ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندەیان هێنایە سنوورەى ڕانیەو دەوروبەرى ، جگەلەوەى ئەسڵ و ئەساسى نەبوو دوو قوربانى و سەدان ملیۆن دۆلاریش زیانیان لەخەڵكداو خۆشیان بەپاڵەوان بۆى دەرچوون ؟ ئەى بۆ ئەمانەش ڕاپێچى بەردەم دادگا ناكرێن ؟ حەق وایە كەسوكارى قائیمقامیش لەجیاتى ئەوەى هەڵكوتنە سەر دادگا ئەمە بەهەموو لایەك و یەكێتى و دەزگاكانى ڕاگەیاندن ڕابگەیەنن .
2 _ بابەتێكى تر زۆر سەرنجى ڕاكێشام بەڕێزێك باسى پڕۆژەى نەخۆشخانە 300 قەرەوێڵەیەكەى ڕانیە دەكات كەدوو ساڵە بەردى بناغەى بۆدانراوەو كەس بەلایدا نایەت ((باسى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانی هەر ناكەم ، بابۆهەوادارانى یەكێتى بێت باسەكەى)) .
ئەمە لەكاتێكدایە ئەم كۆشك و باڵەخانە زەخمەى مەكتەبى سیاسى یەكێتى لەهەولێر وەك ماوەى ساڵێكە دەستپێكراوەو تەواو بووە ماوەیەكى تر مەكتەبى سیاسى یەكێتى و عومەر فەتاح لەوێ دەوام دەكەن .
3 _ من لەئێوەى بەڕێزو خۆشەویست دەپرسم عومەر فەتاح شایەنى ئەوەیە لەم كۆشكە دابنیشێت یان شایەنى ئەوەیە لەگەڵ وەزیرەكەى بیهێنە سەر ئەم تاشە بەردەو دادگایان بكەن لەسەر دۆسیەیى ئەفلەوەنزاى باڵندە ؟.
_ ئەمە بەردى بناغەى پڕۆژەی نەخۆشخانەیەكى چەند سەد قەرەوێڵەیى تەندروستیە لەڕانیە دوو ساڵە بەردى بناغەى بۆ دانراوەو كەس بەلایدا نایەت .
ئەمەش نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەى سلێمانى بەعس هەر لەسەر حوكم بوو كەدەستى پێكرا .
ئەمەش كۆشكى نوێیى مەكتەبى سیاسى یەكێتی لەهەولێر بەماوەى ساڵێك تەواو كراوە .
ئەو باڵەخانەیە دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک، بەرامبەر بەشەناوخۆیی شەهید شەوکەت، تێچووی پرۆژەکە 38 ملیۆن دۆلارە، لەلایەن کۆمپانیای Eksan Inşaat ی تورکیەوە جێ بەجێ کرا ڕووبەری دابینکراو 50 دۆنم زەویە! زۆر لە کۆشکی سپی دەچێت ولەناو گەنجان وهەوادارانی یەکێتیدا بە کۆشکی سپی ناسراوە بەڵام ئەندامانی سەرکردایەتی بەکۆشکی سەوز ناوی دەهێنن و عەرزەی دابینکراو بێ بەرامبەر بەخشرا بەیەکێتی کەئێستا ئەو 50 دۆنمە لەسەر ڕیگای سەرەکی هەولێر-کەرکوک نزیکی 130 ملیۆن دۆلار نرخیەتی کۆی گشتی ئەو پرۆژە نزیکەی 170 ملیۆن دۆلارە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست