دوو هەواڵى سەیر لە مەڵبەندى سلێمانیەوە
Saturday, 24/01/2009, 12:00
یەكەم / تلیاك فرۆشێك ڕیفۆرم بە ئینقلاب چى ناو دەبات
كە تاڵەبانى تەشریفى ناشەریفى هێنایەوە بۆ سلێمانى كەوتە بانگەشە كردن بۆ ئەوەى هێلكەى پێیە ببورن پرۆژەى پێیە پرۆژەكەشى ناو نا (جیا كردنەوەى حیزب لە حكومەت) باشە ، خێرا حەوت لێژنەى لەوانە دروست كردكە خۆیان خوڵقێنەرى هەموو كێشەكانن و كەس لە ڕەنگیان نیە لەبوارى تێكدانى ڕیزەكانى یەكێتى و لاواز كردنى یەكێتیدا ، ئەمەش تەنها بۆ كات بە سەر بردن و خاو كردنەوەى ئەو دەنگانەى داواى ڕیفۆرم و چاك سازیان ئەكرد لە ناو یەكێتیدا ، بە هەر حاڵ بە زمانە لوسەكەى توانى ئەم ماوەیە بێ دەنگیەك دروست بكات و هەموو یەكێتیش سەر قاڵى بە ناو پرۆژەكەى بكات ، یەكێك لەو لیژنانەى هەبوو تایبەت بوو بە مەكتەبى ڕێكخستن ، ئەم لیژنەیە بۆ كۆبونەوەیەكى شەش مەڵبەندەكەى سلێمانى هاتنە ناومەڵبەندى سلێمانى و كۆبونەوەیان بە ئەنجومەنى ئەو شەش مەڵبەندەى سلێمانى و چوار دەورى كرد ، زیاد لە چوار سەعات كۆبونەوە كرابوو ، ئەو چوار سەعاتە كێشە باس كرابوو ، كە ئەو هەموو كێشەیە بە پرۆژەیەكى ناتەواوى وەكو ئەوەى تاڵەبانى چارەسەر ناكرێت ، با ئەمە واز لێ بهێنین ، ئەوەى مەبەستە ئەو ناماقوڵیەى حەمەى حەمە سەعید ى تلیاك فرۆشە كە هەستا و بە ڕیفۆرم خوازەكانى ووت ئێوە ئینقلاب چین ، جا بەم ئەقڵیە تەوە ، بەم لێپرسراوى مەڵبەندانەوە ، بەم كەسانەوە تاڵەبانى پشتنى قایمە وە ئەیەوێت چاكسازى بكات ، ئەوان تا ئێستا نیوەى یەكێتیان قبوڵ نیە ، تەنها لەبەر ئەوەى كەسانێك هەستاون و داواى ڕیفۆرمیان كردوە ، داوایان كردوە یەكێتى باش بكەن كەچى ئەم تلیاك فرۆشە ى پیاوى ئیتلاعاتە ئەوانە ى دەمێك ساڵە پەنجەیان خستە سەر برینەكان بە ئینقلاب چى ناویان دەبەن ، ئیتر خەڵكینە یەكێتى ئاوا بیر بكاتەوە ئەتوانێ خۆى چاك بكات ، ئەى ئەبێت تاڵەبانى وەڵامى چى بێت بۆ ئەمە ، چونكە ئەگەر لە حەمەى حمە سەعیدەوە ئەو ستافە بخوێنیتەوە و هەمویان ئاوا بیر بكەنەوە ئەوا پرۆژەكەى تاڵەبانى فت
دووەم / لەسەر ئەوەى سەلامى لێ نەكردوە كردى بە شەڕ
نامیق ئیسماعیل ناسراوە بە نامیقە لیكە كارگێڕى مەڵبەندى سلێمانى و دزە گەورەكەى ئەندامى ئەنجومەنى شارەوانى سلێمانى (فول مواسەفاتە) لەگەڵ ئەندام كۆمیتەیەكدا بە ناوى واحید كە لە كۆمیتەى زەرگەتەیە لێیان دەبێت شەڕو دەیان قسەى ساردو ناشیرین بە یەك ئەدەن لەبەر ئەوەى نامیق بانگى واحید ئەكات و پێى ئەڵێ بۆ سەلامم لێ ناكەیت واحیدیش پێى ئەڵێ تۆ پیاویت تاخەڵك مەرحەبات بكات ، ئیتر ڕستێك ووشەى ناشیرین و جنێو بەیەك ئەدەن و واحید لە حەوشەكەى مەڵبەندا دەنگ بەرز ئەكاتەوەو قسە زۆر بە نامیق ئەڵێ ، لەو كاتەدا كەریم سەعید كە بە كەریم خانى زەند توڕە ئەبێت ئەڵێ (جارێ لە كوێمانە لەمەش سوكتر ئەبین ئەم ستافە) ئیتر واحید ئەبەن بۆ لاى بەرزان و ئەویش ئەیەوێت وەزعەكە نەتەقێتەوە لیژنەیەك دروست ئەكات بۆئاشت بونەوە ، ئەمە وەزعى ئەو ستافەیە كە مام جەلال دڵى پێیان خۆشە و بە تەمایە چاكسازیان پێ بكات ، ئەوان ناتوانن لە ناو خۆیاندا بەیەكەوە بژین ئیتر چۆن ئەتوانن چاك سازى بكەن دەمێكە ئەم ستافە لەبەر یەك هەڵوەشاون ، تەنها قەباغەكەیان ماوە ، هەموویان كەوتونەتە خوێند ن لەسەر یەكترى ، شتى وا بەیەك ئەڵێن كەس ناوێرێ پێیان بڵێ ڕاستیان ووتوە كورد بدوێنە شەرحى خۆى ئەكات ، هەر كەسێك یەكێك لەم ستافە بدوێنێ ئیتر چى بوە و چى نەبوە لە بەرزانەوە پیاى دێنە خوارەوە تا سەر هەموویان ، كەواتە كەریم سەعید ڕاست دەكات چاوەڕێ بن ئەمانە لە سایەى ئەم سیستەمە گەندەڵەوە لەمەش سوكتر ئەبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست