كوردستانى نوێ تكایە خۆتان مەخەنە رێز كوردستانپۆستى شۆرشگێر.
Sunday, 13/02/2011, 12:00
ئێمە نالێین كوردستانى نوێ چونكە كوردستانى نوێ ماناى دیموكراسى و گۆرینى گەندەڵكاران دەدات وامان پێ باشە بلێین كوردستانى كۆن وە داَنیاشم كە بەزوترین كات ئەم نازناوە جێگیر دەبێت لەسەر ئەم رۆژنامە روسەوزە قێزەوەنەیە كە رۆژانە بە هەزاران هەوالى ناراست و دروست بلاودەكاتەوە.
كوردستانى كۆن ئهگهر دهتانهوێت ژووریّك بدهن بە كوردستان پۆست ، لای ئێوه جێگای نابێتهوه.
ئەمەش لاسایى كردنەوەى بزوتنەوەى گۆرانە كە لە هەفتەى رابردوو گوتى ژوورێك دەدەین بە بەشى زانیارى.
من لێرە وەكو چاودێرێك وەلام دەدەمەوە كە ئازادى خوازەكان چیتر ژورێكیان ناوێت كە سەرچاوەى تاریكى بێت ژورێك هەمیشە بە بەردەوام باسە گەندەلیەكانى بە هەوالى چەواشەكارى دەگۆرێتەوە سپى رەش دەكات رەش سپى دەكات بێ ئەوەى ماناى رۆشەنبیرى بدات ئەو ژوورەى ئێوە باس دەكەن هەردەم بۆنى براكوچى لێ دێت چونكە ئەگەر كوردستاى كۆنى روو سەوزە وەیان برایەتى روو زەرد ئەم دوو رۆژنامەیە خەلكیان تێر كردوە لە درۆى بێ بنەماو ئەم دوو رۆژنامەیە ئاسەوارى براكوژین جێماوە لە كوردستان هیچ كەسێك نایانخوێنێتەوە چەنكە مسداقیەتى كوردانەیان لە دەست داوە وەكو سەركردە گەندەڵكارەكانیان.
كوردستانى بەناو نوێ رۆژانە برێكى كەمى دیارى كراوى لێ دەفرۆشرێت كە ئەویش دابەش دەكرێت بەزۆر بەسەر فەرمانگەكانى حكومەت ئەوەى دیكە دوكاندارەكانە ئوتوى هەلمى دەكرێت بۆ پێچینەوەى جل و بەرگى لە ئوتو دراو.
من وەكو چاودێرێك دەلێم برادەرانى كوردستانى بە ناو نوێ پێشنیار دەكەم كە ناوى رۆژنامەكەتان بكەن بە (كوردستانى ئێستا) بەلكو خەلك بیانخوێنێتەوە چونكە درۆتان هێندە زۆرە جێگاى نابێتەوە بە یەك رۆژ بلاویان بكەنەوە باسە كانیشتان هەر باسى چەواشەكارانەیە و هیچیتر.
ئەو ژورەى ئێوە ئهگهر دهتانهوێت دایبنێن بۆ كوردستانپۆست و دهتهمۆی بکهن، بۆچ نایدەن بە رۆژنامەكەى هاوتاتان كە برایەتیە چونكە راستە دوو ناون بەلام یەك جۆرە باستان لایە مەگەر تەنها رەنگى نووسینەكانتان جیاوازى هەیە...
لە كۆتایدا دەلێم كوردستانى بە ناو نوێى لە بنەرەت كۆن ، ماوەى تەمەنى رۆژنامەنت بەسەر چوو جەماوەرى كوردستان وا رۆشەنبیرو چاوكراوەیە زۆر زۆر ئەستەمە جارێكى دیكە بە رۆژنامەتان هەژمار بكەن چونكە وەكو گوتم ئێوە دیارترین ئاسەوارى شەرى دۆراوى براكوژین هەروەها ئێوە رۆشەنبیرى رۆژنامەگەرى كوردیتان وا شێواندوە بۆیە سەیر بكەن بە دەیان رۆژنامەى كوردى بێلایەن دەردەچێت رۆژنامەى وا هەیە ماوەى تەمەنى لە ژەند مانگێك تێپەر ناكات كەچى بلاوكراوەكانیان لە نێو خەلك هەر بە دەست ناكەوێت چونكە لە پەرى رۆشەنبیرى و راستگۆى نێو جەماوەرى كوردستانە تكایە بە هیچ جۆرێك خۆتان مەكەنە هاوتاى كوردستانپۆست چونكە كوردستانپۆست تیمارى ژانەكانى گەلى كوردستانە نەك لە باشور بەلكو لە هەرشوێنێك و پارچەیەكى كوردستانى گەورە جا ژورەكەتان بۆ كۆگاى درۆكانى خۆتان دابنێن تكایە دووبارە نەكەن هەلەى وابكەن كە خۆتان بهێننە رێزى كوردستانپۆستى قارەمانى شۆرشگێر چونكە ئەمرۆ كوردستانپۆست پێتان خۆشبێت یان لاتان خۆش نەبێت زمان حالى كۆمەلانى خەلكى هەمووپارچەكانى كوردستانە ئێوە باوتان نەما و هەربژى كوردستانپۆستى شۆرشگێر زەلیلى و سەرشۆرى بۆ كوردستانى بە ناو نوێ وبمرى درۆكانتان نەفرەت لە گەندەلكارانى كوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست