وهداتیان برد چهند داعشێکی خۆماڵیچهته، بکوژ، دهمامکدار وهک سهگی هارله چهقی شار چهند داعشێکی خۆماڵی وهداتیان برد چونکه نوسیبووی ئازادی نوسیبوی شهنگالیان جێهێشت نوسیبووی من جهژن ناکهم وهداتیان برد بهرلهکوشتن ههر دهپهنجهکهیان ورد کرد بهبهرچاوی...
خۆى ئەگەر ریفراندۆم بۆ دەوڵەتە وەک پاشا و دەست و پێوەند و موچە خۆرانى بەر سێبەر دەیڵێن، کەس لارى لە بوونى دەوڵەت نیە، بەڵام ناکرێت خەڵکانێک باسى دەوڵەت بکەن، کە تا تەوقى سەریان لیپە لە نادادى و گەندەڵى.--------------------------------- دەوڵەت بە کەسانێک دروست دەکرێت کە لانى کەم قوربانى بە خۆى بدات وەک...
ئاخر ئینسان ئەگەر لە خەیاڵى ئەوەدا بێت دەوڵەت دروست بکات پەلامارى دارو بەردى نیشتمان دەدات ، یان هەوڵى ئەوەدەدات وێنەیەکى جوانى خۆى نیشان دات ، ئاخر بانگەشەى دەوڵەت و ڕیفراندۆمى ئەم فشە قەومیانە ، کاتێ دەکرێ باوەڕى پێبکرێت ، کە لانى کەم وەک تیودۆر هرتزل هەموو لە دەورى مێزێ کۆکاتەوە ، نەک ئەوەى هەر ڕۆژپەلامارى...
حهسهن هاوڵاتیهكی زوو دهركراوی كهركوكی بوو ، له حهفتاكان به بیانوی ئێرانی بوون له ئیمام قاسمی كهركوكهوه رهوانهی ئێران كرابوون ، له دوای ساڵی 2003 به خۆو خێزانهوه گهڕابوهوه كهركوك و له ژورێكی قوتابخانهیهكی شۆڕیجهدا دهژیا ، حهسهن زۆر باسی بهد بهختی ونههامهتی خۆی بۆ كردم...
بەرپرسە هەڵاتوەكانى شەنگارو زومار و شوێنەكانى دیكە، ئەگەر لە هیچ شەرم نەكەن دەبێ لە فرمێسكى ئەو مناڵانە شەرم بكەن، كە بەبەر چاوى میدیاكانى دنیاوە دەیانباراند،تك تكى ئەو فرمێسكانە گللەیى و شكات بوون لەو شان پڕ ئەستێرانەى نەتەوەیەكیان لە دواى خۆیانەوە بۆ كوشتن بە جێهێشت ، ئەوەى لە شەنگار روویدا و راكردنى...
قسەكانى فواد حوسێن ، وەك قسەى شەڕوانێكى بەزیو وا بوون ، شەڕوانێك كە بیەوێ بیانوو بۆ شكست بێنێتەوە ، ئەو دەیگوت داعش چەكى زۆر پێشكەوتوى پێیەو پێشمەرگە ناتوانن شەڕى ئەو چەكانە بكەن، ئەمە بۆ كەسێك كورد بێت و تۆزقاڵێ ئاگاى لە شۆڕش و بزوتنەوەو هەراكانى كورد بێت ، ووتنى عەیب و عارێكى مەزنە ، ئاخر كوا كەى كام...
كهركوك له 10- 4-2003 رزگار كرا، ئهو رۆهو رۆژانى دواتر لهگهرمهى رزگاركردنا تالاَنكرا ، ئهمه دوهم جارى تالاَنى بوو دواى سالَى 1991 ، له كاتێكا كهركوك پێويستى به تالاَنكردن نهبو ، پێويستى بهوه بوو سيماكانى عهرهباندن و بهعساندن و راگواستن بسرِينهوه ، ئهوه نهكرا ، تا ئێستا نهكراوه...
ئەوەتەى بۆنى ئەو كێكە بڵاو بوەتەوە، ئیدى ئەوانەى ئۆپۆزسیۆن بوونى خۆیان بەو خەڵكە دەفرۆشت، هەم پرش و بڵاوبوونەتەوە، هەم وازیان لەو وشەیە هێناوە، تەنانەت هەن حەز ناكەن گوێیشیان لەو وشەیە بێت، ئەمەش بەتەواوەتى گۆڕەپانەكەى بۆ فیکەبازی تەخت كردوە، سەروبەندى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوبات، ئەز لە یەكێ لە كەناڵەكان...
هەر جارێك كە ئەچم بۆ بەرنامە یان دیدارێكى تەلە فیزیۆنى یاخود وتارێك دەنوسم ، دایكم تكاى دنیام لێدەكات " قسەى خەراپ نەكەم" دایكم هەموو رەخنەیەكى پێ قسەى خەراپە ، ئەو ئازارو مەینەتى بینیوەو جەرگى سوتاوە بۆیە لە هەموو قسەیەك دەترسێت ، دواى هەر بەرنامەیەك كۆڵێك سەرزەنشتم دەكات. كاوەشیان كوشت ، دواى هەركوشتنێك...
بزوتنەوەى گۆڕان لە بنچینەدا بۆ چاكسازى و گۆڕانكارى درووست بوو ، ئەوەش پاش ئەوەى پێشتر زۆر رێگا تاقیكرایەوە بۆ چاكسازى ، لێ سەرى نەگرت، سەریان نەگرت لەبەر ئەوەى هیچ نیەتێكى چاكسازى بەدیناكرا لە كوردستان ، جگە لە قسەى رووت، گۆڕان هات ووتى ئیتر مەسەلەكە هەر قسەى رووت نیە ، بە بڕواى من لەمەدا گۆڕان تەنیا...
لە سەرەتادا دەبێت بڵێین ئێمە گرفتێكى گەورەمان هەیە لە بڵاو كردنەوەى پەتادا ، بۆ نمونە كارێك دەكەین بۆ ئەوەى ئەوانى تریش توشى پەتاكە بن نەك كارێك بۆ بەربەستكردنى ، پرسى ئیمتیازات وەرگرتن ، ئۆتۆمبیل وەرگرتن ، خانو وەرگرتن ، زەوى وەرگرتن ، پارە وەرگرتن، یان هەر بابەتێكى ترى لەو جۆرە ، ئەگەر وەرگرتنەكەى...
نەقانون بە تەنها پارلەمانتارو وەزیرو سەركردەى حزبەكان دایدەنەن ، نە قامچیش بە تەنێ بۆ لێدانى خەڵكى كەمدەست و دەسەڵاتە. ئەگەر قانون بۆ رێكخستنى كۆمەڵ و بۆ نەهێشتنى تاوان و بۆ باشكردنى ژیان و بەڕێوەبردن بێت ، ئەوە پێویستە لە تاوانبارە گەورەكانەوە دەست پێبكات ، مەبەست تاوانبارە گەورەكان پارلەماتارو وەزیرو...
مانگاكان گیا دەخۆن بۆ ئەوەى تەندروستیان باش بێت ئێمە گۆشتەكەیان دەخۆین تا نەخۆش كەوین مانگاكان بە گیا دەبۆڕێنن ئێمە بە گۆشتى ئەوان درۆدەكەین مانگاكان بە گیا دەبنە شیر دەرو ئێمە بە گۆشتى ئەوان بۆنمان زەوى پیس دەكات دەشێ لە بنچینەدا ئێمە غەزەبى خوا بین تۆ مرۆڤ نیت ئەى فتبۆڵى تڕۆ ئەى شەیداى خۆفرۆشى...
ئەو گرتەیە راست بێت یان نا ، راستى و ناڕاستى لە ڕووى ویستى میرانیەوە، نەك لێكدانەوەیەكى دیكە ، چونكە بڕواناكەم میرانى لەو شوێنەداو بەو جۆرە هەست و كەوت بكات نەتەمەنەكەى نە شوێنەكە هى ئەوە نین، ئەوە مەسەلە نیە هێندەى ئەوەى كاڵێ و هیچ خاتونێكى دیكەى كورد نەبنە ئامانج ، قسەنەكردن لەو بارەیەوە بۆ ئەوەیە...
دوێنێ هەرچى مرۆ دۆست بوو برامان بوو لە شەوانى نوتەكەدا بۆ ڕێگاى پڕ هەڵەت و لێژ چرامان بوو دۆستى دوێنێ دۆستى نەوت و دراو نەبوون دۆستى دوێنێ لە نیشتمانى خۆیاندا بێزراو نەبوون دۆستى دوێنێ زامى ئێمە ئازاریان بوو وەكو مرۆڤ لە گەڵمان بوون دڵیان بۆ ئێمە ئەسوتا كۆستى ئێمە هاواریان بوو دۆستى دوێنێ لە گەڵ...