لۆزانى هه‌ڵوه‌شانه‌وه
Saturday, 15/07/2023, 22:49
به كورتى پرسیاره‌كه به‌و جۆره ده‌كه‌ین، ئایه لۆزان بووه به مایه‌ى ئارامى ناوچه‌كه ، واته په‌یماننامه‌ى 24ى ته‌موزى 1923 توانیویه‌تى ئاسایش بۆ ئه‌م ناوچه‌یه ده‌سته‌به‌ر بكات ، بێگومان نه‌خێرئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى بۆچوونى سكرتێرى ئێستاى ناتۆیه ئه‌و لاى وایه هاتنى سوید بۆ نێو ناتۆ ئاسایشى زیاتر بۆ ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌وه‌ى بۆچونێكى گه‌مژانه‌یه ، له پشتیشیه‌وه درێژه دان به لۆزان هه‌یه به شێوازى دیكه ، ڕوونى قسه‌كه ئه‌و كاته زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت ، كه سوید به‌و جۆره‌ى ئه‌ردۆغان و سكرتێرى ناتۆ ده‌یانه‌وێت مل به داواكانى توركیا بدات ، لۆزان له‌م ناوچه‌یه مایه‌ى سه‌ت ساڵ خوێن ڕشتن، كزشتن ، شۆڕش و قوربانى دانى نه‌ته‌وه‌یه‌ك بووه بۆ ئازادى و له‌و سه‌ت ساڵه‌دا له ده‌رسیمه‌وه تا شه‌نگال 2014 ده‌یانجار كۆمه‌ڵكوژكراوه، واته لۆزان به‌رله‌وه‌ى په‌یماننامه‌ى ته‌نهاى بێت له نێوان توركیا‌و ئه‌وروپادا په‌یماننامه‌ى شێواندن و وێرانكردنى ئه‌م ناوچه‌گرنگه‌ى جیهانه .
لۆزان له برى به‌رده‌وامى ده‌بێت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه ، هه‌ڵوه‌شانه‌وه تا ئاستى له‌مه‌نگه‌نه‌دانه‌وه‌ى سنوره‌كانى ئێستاى توركیا‌و ده‌ربازكردنى باكوردى كوردستان له چنگى ئه‌و نه‌ك ئه‌و بۆچوونه گه‌مژانه‌یه‌ى پێى وایه ده‌بێت ئه‌وه جێبه‌جێبكرێت كه توركه‌كان ده‌یانگوت یه‌ك ده‌ده‌ین سێ وه‌رده‌گرین ، ناكرێت باشور بخرێته سه‌ر باكور، وه‌ك خه‌ونى كاڵفامه سیاسیه‌كان ، به‌ڵام پێویسته باكور ده‌رباز بكرێت .
لۆزان دۆخێكى له‌م ناوچه‌یه دروستكردووه گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ى به جۆرێك پێناسه كردووه كه هه‌م قوربانى بێت كه وایه ، هه‌م به تیرۆریست له قه‌ڵه‌م بدرێت كه ئه‌وه‌یان ناونانى دوژمه‌نه‌كانێتى ، دوژمنه‌كان جارێك به تێكده‌ر و ئاژاوه چى ، جارێكیش به تیرۆریست له قه‌ڵه‌مى ده‌ده‌ن و له‌و لاشه‌وه به‌رده‌وامن له به جاشكردنى بۆ له ناودانى خۆى به ده‌ستى خۆى ، لێ ئه‌م دۆخه به‌و جۆره به‌رده‌وام نابێت ، نه‌به كوشت و بڕ نه‌به جاشكردن گه‌ل كۆتایى نایه‌ت ، ته‌نانه‌ت هه‌وڵى به جاشكردنى حزب و پارچه‌یه‌كیش له دژى پارچه‌یه‌كى دى شكستى هێناوه .
ده‌بێت بیركردنه‌وه له چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى هه‌بێت ، چاره‌سه‌رێك چى تر شوناسى ئه‌م نه‌ته‌وه زه‌به‌لاحه له ده‌ستى تیرۆر‌و جاشێتى رزگار بكات و بیكات به كورد ، كورد وه‌ك مرۆڤ ، ئایه ئه‌حزابى كوردى له باشور‌و باكورو رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ئاماده‌ن بۆ ئه‌مه یاداشتێكى كورت به ناوى هه‌موو كورده‌وه له ڕێگه‌ى كه‌نه‌كه‌وه بده‌نه دنیا‌و ده‌رگاى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاى پێبكوتن ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ فه‌رموون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست