کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كه‌ركوك و ئێمه‌ كه‌ركوك و ئه‌رشه‌د ساڵحی

Monday, 22/11/2021, 15:10


هه‌ر به‌ڕاستی كه‌ركوك ئه‌مانه‌ته‌ ، كه‌ركوك ئه‌مانه‌ته‌ تا له‌ سه‌ر ده‌ستی هه‌ندێك هه‌رزه‌ی سیاسی به‌ ده‌ردی ساڵی 1959 نه‌چێت و كوردو توركمان نه‌كرێن به‌ گژ یه‌كترا ، كه‌ركوك ئه‌مانه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی داهاتوی توشی شه‌ڕو بشێوی نه‌بن ، چه‌ند ناشرینه‌ كه‌سێك خۆی له‌ و په‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا بێت و بیه‌وێت مناڵی ره‌ش و ڕووتی نیشتمان بكات به‌ گژ یه‌كترا ، چه‌ند ناشرینه‌ مرۆڤ هێنده‌ شۆڤێنی بێت جیاوازی و دیرۆك و هه‌قیقه‌ت نه‌بینێ‌ ،له‌ نێوان قسه‌كه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی و خلوسی ئاكاردا هه‌فته‌یه‌ك تێنه‌په‌ڕیوه‌ ، تۆ بڵێیت ئه‌م " كارداشانه‌" بۆ وا بكه‌ن ، ما خۆ ئێمه‌ نه‌وت و خاك و ئازادی سیاسی و هه‌موو شتمان پێشكه‌شكردون هێشتا داوای زیاتر ده‌كه‌ن .
ئێ‌ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌رچی ڕووبدات ئه‌رشه‌د خوێن له‌ په‌نجه‌ی نایه‌ت ئیدی چ ده‌بێت بۆ ئه‌و كێشه‌ نیه‌ ، ساڵی 2008 هه‌وڵێكی زۆر هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كه‌ركوك  كورد و توركمان بكه‌ن به‌ گژ یه‌كتردا بۆ ئه‌وه‌ میتیش له‌ سه‌ر هێڵ بوون ، دوو هه‌رزه‌كاری كورد یه‌كی به‌ چه‌كه‌ شڕێك و یه‌ك فیشه‌كچنه‌وه‌ به‌ره‌و موسه‌ڵا هه‌ناسه‌ بڕكێیان بوو ، رێم پێگرتن و وتم ئه‌وه‌ بۆ كوێ‌ وتیان شه‌ڕی كوردو توركمانه‌ دامنان و به‌ قسه‌ی خۆش خاومكردنه‌وه‌ ، دیار بوو بۆ كوشتن هاندرابوون ، ئێ‌ له‌ كوردیشا بیركه‌ره‌وه‌ی وه‌ك كاكه‌م ئه‌رشه‌د هه‌یه‌ ، كه‌ من دڵنیام ئه‌گه‌ر پشكنینی " دی ئێن ئه‌ی " بكات توركمانه‌ كورد ده‌رده‌چێت ،سه‌یره‌ خلوسی ئاكار ده‌ڵێت  كوردستان نیه‌و ئه‌رشه‌ده‌كه‌ش كه‌ركوك به‌ ئه‌مانه‌تی ئه‌تاتورك ده‌زانێت ، لیره‌ی توركیش شڵپ و شۆی ده‌رچووه‌.
من ئه‌وه‌م پێخه‌مه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد وه‌ڵامی له‌سه‌ر خۆو ئاوه‌زیانه‌ی ئه‌مانه‌ ناده‌نه‌وه‌ ، له‌ كاتێكا بێده‌نگ بوون لێیان خوێندنه‌وه‌ی ترس و لاره‌ خواری و بێشكۆیی لێدێت ،ده‌كرێت ئاوه‌زیانه‌ وه‌ڵامبده‌نه‌وه‌و له‌ دنیاشدا ئه‌و ئاوه‌زه‌ شۆڤێنیه‌ له‌ قاو بده‌ن ، چونكه‌ ئه‌رشه‌دیش و ئاكاریش بۆ كاردانه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و بۆ له‌ ژێدانی سۆزی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن و خۆیان هه‌قیقه‌ته‌كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س باشتر ده‌زانن ، به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ی لۆژیكی و ده‌مكوتكردنی ئاوه‌زی شۆڤێنیانه‌ كابه‌ كه‌چ نابێت ، ناكرێت به‌ بیانوی "خۆمان به‌ تڕبه‌نین" هه‌روا كه‌چ و كه‌وی دانیشین .
ئه‌و كه‌ركوكه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت ، بریتیه‌ له‌ شارێك چوارپێنج نه‌ته‌وه‌ ، چوار پێنج زمان ، چوار پێنج ئاینزا و گۆرانی و شیعرو میوزیك و هونه‌ری هه‌مه‌چه‌شن و هه‌مه‌ جۆری تیایه‌ ، شارێكه‌ له‌ رابردودا به‌ دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌وترا چوار مه‌وج ، شارێك دیرۆك و جوانی  و پێكه‌وه‌ ژیان و هاوبه‌شی خه‌م و خۆشی یه‌كتری تیایه‌ ، ئه‌و كه‌ركوكه‌ی ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت زۆر جیاوازه‌ له‌و كه‌ركوكه‌ی ئه‌رشه‌د ساڵحی خه‌وی پێوه‌ ده‌بینێ‌ ، ئه‌و كه‌ركوكی ململانێ‌ و شه‌ڕو ئاژاوه‌ی ده‌وێت ، ئێمه‌ش كه‌ركوكی ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان ، لای ئێمه‌ كه‌ركوك موڵك و ئه‌مانه‌تی كه‌س نیه‌  خاوه‌نه‌كه‌ی نه‌بێت ، لای ساڵحی ئه‌مانه‌تی ئه‌تاتوركه‌ ، ئه‌و پیاوه‌ی جوانترین شاعیری تورك ئاماده‌ نه‌بوو له‌ سایه‌ی ئه‌ودا بمرێت و له‌ مۆسكۆو له‌ تاراوگه‌ سه‌ری نایه‌وه‌ ، ئه‌تاتورك بسته‌ گۆڕێكی به‌ نازم حیكمه‌ت ڕه‌وا نه‌بینی ، بیرو بۆچون  و فه‌لسه‌فه‌ی تاریكی ئه‌تاتورك بووبه‌ هۆكاری كۆچ و له‌ تاراوگه‌ مردنی جوانخاسی وه‌ك ئه‌حمه‌د قایه‌ ، یه‌ڵماز گوینه‌ی و زۆری تر ، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌تی ئه‌و بێت به‌ر له‌ هه‌ركه‌س ئه‌رشه‌د ساڵحی ناتوانێ‌ تیا پشوو بدات و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات چونكه‌ هیچ توركمانێكی كه‌ركوكلی ئه‌و شه‌كر شكاندنه‌ له‌ ساڵحی قه‌بوڵناكات و به‌ر له‌ كوردو ئه‌وانی تر پێی ده‌ڵێن " ئه‌نكه‌ره‌ نیوه‌ی رێگات بێت ".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە