ده‌سه‌ڵات و ئاكار
Thursday, 30/07/2020, 22:55
ئه‌ڵێن سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان ئه‌مه‌ریكا به نیازی دانوستان له ته‌ك شۆڕشگێڕه ڤێتنامیهكان ، پاریس‌یان بۆ گفت و گۆ دیاری كردووه،ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا باشترین هۆتێلی بۆ ڤێتنامیهكان گرتوه ، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له فڕگه بڕیاریان داوه له گه‌ڵ لیژنه‌ی پێشوازی نه‌چن و بچنه لای ئه‌و قوتابیه ڤێتنامیهی له پاریس ده‌خوێنێ ، سه‌رۆكی وه‌فدی ئه‌مه‌ریكی پێی وتون ئێمه باشترین شوێنمان بۆ گرتون ، ئه‌وانیش ووتویانه خه‌می ئه‌وه‌تان نه‌بێ له كاتی كۆبونه‌وه‌كه دواناكهوین ، به‌ڵام ئێمه له شه‌ڕداین له گه‌ڵ ئێوه له‌و ده‌شت و ده‌ره له سه‌ر به‌رد ده‌خه‌وین و گژو گیا ده‌خۆین نامانه‌وێ سروشتمان بگۆڕین چونكه ده‌ترسین سروشتمان گۆڕی ویژدانیشمان بگۆڕێ .
وه‌فدی دانوستان بۆ وه‌رگرتنی ماف به‌و جۆره ده‌بێت ، هه‌ر میله‌تێك وه‌فدی وای هه‌بێت هه‌ڵبه‌ت ئایندهی رونتره له‌وانه‌ی نازانن بۆ وهفدن ، ده‌ڵێن چیچانیه‌كان كه له گه‌ڵ روسیا دانیشتن رازی نه‌بوون به‌وه‌ی كه روسه‌كان له سه‌رو ئه‌وانه‌وه دانیشن و وتیان ده‌بێت به‌رانبه‌ر بین ، ئه‌مه كاتی خۆی گرته ڤیدیۆیه‌كه‌شی بڵاو بوه‌وه ، چیرۆكی ئه‌و كورده بابانیهش ده‌گێڕنه‌وه خۆڵی بردووه له گه‌ڵ خۆی تا له ژێر پێی بێت و ئه‌و ده‌م قسه له گه‌ڵ والی به‌غدا بكات ، وایه یان نا نازانم .
ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری و نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت ده‌كه‌ن ده‌بێت خاوه‌نی به‌رزترین ئاكاری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بن ، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتی مه‌له‌كی پێیان ده‌وترا " میلله‌ت فرۆشان " بۆ راستگۆی له گه‌ڵ گه‌ل و نیشتمان پێویست ناكات سوێندی شه‌ره‌ف و قورئان بخورێ ، بۆ راستگۆی له گه‌ڵ نیشتمان و گه‌ل هه‌ر ئه‌وه به‌سه كه وه‌ك ئه‌وان بژیت ، درۆیان له گه‌ڵ نه‌كه‌یت ، فریویان نه‌ده‌ی ، خیانه‌تیان لێنه‌كه‌یت و به ته‌زویرو ساخته نه‌بیته سه‌رداریان ، كه قسه له ئاكار ده‌كرێت قسه له‌م ورده كاریانه ده‌كرێت ، وه‌ك غاندی بوون ئه‌وه‌یه خۆت پێت په‌تی بێت ، به‌ڵام میله‌ته‌كه‌ت نا ،له بری داوای لێبوردن كردنی ده‌سه‌ڵات له‌وه‌ی كاوهیهك له هه‌ڵه‌بجه خۆی ده‌كوژێت دێن سیناریۆیه‌كی ناجۆر دروست ده‌كه‌ن ، پارله‌مانتاره له بری ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ قوتی خه‌ڵك بكات ، پاساو بۆ گه‌نده‌ڵكاران به‌وه دێنێته‌وه كه گوایه ئه‌مه له سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فانه‌وه هه‌یه ، كچێكی به‌د به‌خت راده‌ستی ده‌وڵه‌تێكی سته‌مگه‌را ده‌كرێته‌وه، راكردویهكی زیندان پێشكه‌ش كۆمارێكی خاوه‌ن سێداره ده‌كرێت ، له بری ئه‌وه‌ی بڵێن ببورن دێن حه‌كایه‌ت دروستده‌كه‌ن .
له دنیا له سه‌ر بچوكترین هه‌ڵه به‌رپرسان به چۆكا دێن بیرتانه مونا سالین چۆن له‌به‌رده‌م گه‌لی سویدیدا به چۆكدا هات ، لێره‌ش له بانگه‌شه‌ی دروستكردنی ده‌وڵه‌ته‌وه له شهوورۆژێكا نیوه‌ی خاكه‌كه راده‌ستی ده‌وڵه‌تی عیراق ده‌كاته‌وه‌و ئه‌وه‌ش ناكات كه خۆی به‌ڵێنی دا ئه‌گه‌ر سه‌ری نه‌گرت سه‌ری خۆی هه‌ڵبگرێ ، له مه‌ودای حه‌وت مانگدا دوو موچه ده‌دات و ئاماده‌ش نیه به راشكاوی داوای لێبوردن بكات و منه‌تی ئه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ده‌كات كه چاكسازی ده‌كات ، ئاكار له شكستا جێهێشتنی كورسی ده‌سه‌ڵاته ، حكومه‌تی هه‌رێم له ئیداره دانی وڵاتا شكستی خواردووه ، له دابین كردنی موچه‌دا شكستی خواردووه ، له پاراستنی سنوره‌كانی هه‌رێمدا شكستی خواردووه، له فرۆشتنی نه‌وتا شكستی خواردووه، له دانوستان له گه‌ڵ عیراق شكستی خواردووه، له پێكه‌وه بوونی ناوخۆییدا شكستی خواردووه ، لێ نه‌داوای بوردن ده‌كات نه كورسی حوكم به جێدێڵێت .
ئاكار له به‌ڕێوه بردن و ده‌سه‌ڵاتداریدا ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵیت ئه‌مڕۆ له دوێنێ خراپتر‌و سبه‌ی له ئه‌مڕۆ خراپتر بێت ، كه‌چی هه‌موو رۆژه‌كانی دواتر له رۆژه‌كانی پێشتر خراپترن و زیاتر له بیست ساڵه ده‌ست له ناو ده‌ستنان و كۆبوونه‌وه به موژده‌و جه‌ژنانه به خه‌ڵك ده‌فرۆشن و شه‌رمیش نایانگرێ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست