بارزانى به‌رپرسیارى یه‌كه‌مه
Sunday, 05/07/2020, 2:39
وێنه‌گشتیه‌كه ئاوهایه ، له ساڵى 1991 ه‌وه كه‌س به بێ پرسى پارتى و یه‌كێتى و له ناو پارتى و یه‌كێتیشدا كه‌س بێ پرسى بارزانى و تاڵه‌بانى په‌نجه‌ى نه‌كردوه به ئاودا ، له‌و رۆژه‌شه‌وه تاڵه‌بانى كۆچى دواى كردووه ، بارزانى به‌رپرسیارى یه‌كه‌مى هه‌موو ئه‌و بار‌و دۆخه‌یه كه هه‌یه ، شه‌ڕى ناوخۆ بێبڕیارى بارزانى و تاڵه‌بانى نه‌كراوه ، ده‌رهێنانى نه‌وت بێ پرسى ئه‌وان نه‌كراوه ، هێنانى سوپاى توركیا‌و ئێران و عیراق بێ پرسى ئه‌وان نه‌بووه ، ئاشتیش بێ پرسى ئه‌وان ده‌سته‌به‌ر نه‌بووه ، بارزانى و تاڵه‌بانى دوو كه‌سى یه‌كه‌مى ئه‌م كه‌وشه‌نه بوونه ، هه‌رچى چاك و خراپى ئه‌م هه‌رێمه‌یه له ئه‌ستۆى ئه‌وانه ، بارزانى 13 ساڵ سه‌رۆكى هه‌رێم بوو نه‌یتوانى كۆكه‌ره‌وه‌یه‌كى ته‌واو بێت ،نه‌یتوانى ببێته چه‌تر ، من نازانم چۆن كلیلى چاره‌سه‌رى هه‌موو كێشه‌كان لاى ئه‌وه‌و چۆن وه‌ك ئه‌وه‌ى خاتونێك ده‌بێژێ هه‌موو رێگه‌كان ده‌چنه‌وه سه‌رى ڕه‌ش ، " ئه‌م سه‌رى ڕه‌شه كراوه به سه‌ریبڵند ، له كاتێكا سه‌دان ناوى توركى هه‌یه ده‌ستى بۆ نه‌براوه " .
بارزانى تا تاڵه‌بانیه‌كه‌ى مابوو ، ته‌نانه‌ت سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراقیش ده‌بوایه له هه‌ولێره‌وه ئۆكه‌ى وه‌ربگرێت ، هه‌موو بیرتانه چۆن مالكى بۆ ئه‌وه‌ى ببێته سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌هاته هه‌ولێرو رێكه‌وتنى واژوو ده‌كرد ، دواتریش هه‌ر ئه‌و مالكیه چونكه وتى نه‌وته‌كه‌تان هه‌ڕاج مه‌كه‌ن كرایه دوژمن و به‌رنه‌فره‌تى خودا خرا ، ئه‌مه ماناى ئه‌وه نیه مالكى پیاوێكى زه‌ریف و ده‌وڵه‌تمه‌دار بووبێ هه‌ر ئه‌و پیاوه له‌مپه‌رى به‌رده‌م یاساى نه‌وت و گاز ، ماده‌ى 140و زۆر بابه‌تى دیكه بوو .
بارزانى زۆر دڵنیایه به‌شێكى بار‌و دۆخى ئێستاى هه‌رێم به‌رهه‌مى ئه‌و پێداگرى و سور بوونه‌یه له سه‌ر ریفراندۆم ، ئه‌و ریفراندۆمه‌ى جگه له به دوژمن كردنى دۆسته‌كان نێو ماڵى كوردیشى به شێوه‌یه‌ك شێواند تا ئێستاش ئاساى نه‌بوه‌ته‌وه ، راستى له ریفراندۆما ،راسته كه‌سى یه‌كه‌م بارزانى بوو ، به‌ڵام حزبه‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ش شه‌ریك و به‌شدارن كه چه‌پڵه‌یان بۆ ده‌كوتاو به ده‌وریه‌وه بون ، كه‌س ئازایه‌تى ئه‌وه‌ى نه‌بوو پێى بڵێ " ئه‌زبه‌نى ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌یه " ئه‌وه‌ى سه‌رنج و تێبینیشى هه‌بوو ، ئه‌وه‌ى نه‌خێریشى كرد ، به خائین و خۆ فرۆش له قه‌ڵه‌م درا ، من ئێستاش ئه‌و كوراسه بچوكه‌م لایه كه ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بڵێى به‌ڵێ چى ده‌بێت و ئه‌گه‌ر بڵێى نه‌خێر چى ده‌بێت ، ئه‌رێ ئه‌وانه‌ى به‌ڵێیان كرد یه‌كجار ئه‌و كوراسه‌یان خوێنده‌وه ؟.
یه‌كێتى كه هاوپه‌یمانى بارزانى و هه‌ره نزیكى ئه‌و بوو به‌راده‌یه‌ك تاڵه‌بانى ده‌یگوت "به كوێراى چاوى ئه‌وانه‌وه پێیان ناخۆشه بارزانى هه‌ر سه‌رۆكه " وكۆسره‌ت ره‌سوڵیش له كوردستانى نوێ ده‌یگوت" ده‌نگدان به بارزانى ده‌نگدانه به تاڵه‌بانى " ده‌كۆمێنته‌كان هه‌ن ، یه‌كجار به بارزانیان نه‌وت ریفراندۆم ئه‌وه مه‌ترسیه‌كه‌یه‌تى ، له سه‌ر پرسى كه‌ركوكیش كه له خواره‌وه له گه‌ڵ ئه‌وه نه‌بوون له كه‌ركوك بكرێ دواتر واكه‌وته‌وه بێ كه‌ركوك نه‌كرێ ئه‌وه‌ش كاره‌ساتێكى تر .
ئێستا كه دۆخه‌كه ئاوایه هه‌رچى به‌سه‌ر میلله‌ت هاتووه پارتى و یه‌كێتى و له ناو پارتى و یه‌كێتیشدا كه‌سانى یه‌كه‌م به‌رپرسیارى بار‌و دۆخه‌كه‌ن ، له سوك كردنى میلله‌ت ، له لاره خواركردنى بۆ موچه ، له خانه‌نشینكردنى به كۆمه‌ڵى پێشمه‌رگه‌و كادیر‌و خه‌ڵكانى تر ، له دروستكردنى جیاوازى و ره‌هه‌ندى نێوان موچه‌ى خواره‌وه و سه‌ره‌وه ، له شێواندنى دۆخى گشتى ، هاووڵاتى به‌رپرسیار نیه ، له ته‌شیڕێسه‌كه بپرسن ، كاتێ گۆڕانیش هات خه‌ڵك ئومێدى ئه‌وه‌ى په‌یدا كرد كه مادام كه‌سانى وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا ، قادرى حاجى عه‌لى ، عوسمانى حاجى مه‌حمود ، عومه‌رى سه‌ید عه‌لى و كوردۆ قاسم و زۆرى تر دركیان به‌و نادادى و سته‌مه كردوه‌و له ریزه‌كه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه گۆڕانێك رووده‌دات ، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌وه‌ش نائومێدى لێكه‌وته‌وه ، ئێستا هه‌موو پڕۆژه‌ى چاكسازى گۆڕان له گۆڕینى سیستم و نه‌هێشتنى ده‌سه‌ڵاتى ویراسى و باشكردنى ژیانى خه‌ڵكه‌وه بووه به چاكسازى له بڕینى قوتى خه‌ڵكدا ، جێى سه‌ر سوڕمانه هێزێك بێت باسى باشكردنى ژیانى خه‌ڵك بكات ، ئێستا هه‌وڵى شێواندنى ئه‌و ژیانه بدات به ناوى چاكسازیه‌وه ، له كاتێكا قوربانى ئه‌م جۆره چاكسازیه خه‌ڵكى خواره‌وه‌ن نه‌ك نه‌هه‌نگه‌كان .
هیچم له سه‌ر لایه‌نه‌كانى تر نیه ، یان هه‌رچیشم هه‌بێت نایڵێم ، قسه‌ى من له سه‌ر ئه‌و سێپێكهێنه‌ره سه‌ره‌كیه‌یه ، وێڕاى ئه‌وه‌ى هه‌رسێ لا چاویان له ده‌ستى بارزانیه ، ئه‌و بارزانیه‌ى له كه‌ڕه‌نایان ده‌داو خه‌ڵكیان ده‌هێنایه سه‌ر ئه‌وه‌ى سته‌مكارو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ناشه‌رعیه ،نه‌ك له‌م دۆخه‌دا هیچ قسه‌یه‌كى نیه بگره له دوره‌وه‌و به بێده‌نگى سه‌یرى هه‌ره‌سى خه‌ونى كورد ده‌كات ، كه خۆى رۆڵى هه‌بوو له‌و هه‌ره‌س پێهێنانه‌دا .
هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆى بار‌و دۆخه‌كه له نوسینێكى كورتا و به‌و روكه‌شیه ته‌واو نابێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌گوزه‌رێت به‌رهه‌مى ئه‌و سیاسه‌ته هه‌ڵه‌و سه‌رسه‌ختیه‌یه‌كه حسابى بۆ كه‌س ناكرد ، ئه‌مه هه‌ركێ كردبێتى هه‌ق نیه به دوو قسه‌و دوو هه‌ڵنان له بیر خه‌ڵك ببرێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست