کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


"مەودایەك بۆ هەناسە"

Sunday, 06/02/2011, 12:00


كورد قسەیەكى هەیە دەڵێ شەڕت كرد بەشى ئاشتى بهێڵەوە، ئەوەى ئێستا لەمیسر ڕووئەدات هێچ شتێكى بۆ ئاشتى تیا نەماوەتەوە ،چ لەوەدا كە دەست گەیشتە سوتاندنى دامو دەزگاكانو تاڵانكردنیان ،چ لەوەدا كە سەرۆكى مسر حوسنى موبارەك نایەوێت كورسییەكەى بەجێ بهێلێت توندو تیژى، جگە لە توندو تیژى هیچى تر بەرهەم ناهێنێ ، ئەوەى لێرەدا گرنگەو پێویستە كارى لە سەر بكرێت ، مەوداكانى گفتو گۆو پێكەوە كاركردنو پاراستنى ئاسایشى جیاوازییەكانە، ڕاستە ئەوەى لەمیسرو تونس ڕووى دا كاریگەرى بۆ سەر ناوچەكە بە گشتى هەیە ، بەڵام ئەمە ناكاتە ئەوەى هیچ بوارێك بۆ هەناسەدان لەنێوان نەیارەكاندا نەمێنێ ، هەڵبەت زۆر ئاساییە هەڵوەستە لەسەر ڕووداوەكان بكرێتو قسەیان لەبارەوە بكرێت، ئەمە نەك بەو جۆرەى هەڵوەستە لەسەر كردنەكە بۆ ئەوە بێت كە ئیدى دەرگاكانى گفتوگۆ دابخەین ، ئەو زمانەى ئێستا لە كوردستان قسەى پێ دەكرێت لەنێوان ئۆپۆزسێۆنو دەسەڵات، زمانێكە بە ئاراستەى داخستنى هەموو دەرگاكان بەڕووى یەكتردا ، ئەوەى ئێستا قسەى پێدەكرێت ، هەمان ئەو زمانەیە كە لەسەردەمى شەڕى ناوخۆدا قسەى پێ دەكرا ، باشە خێرە دواى زیاتر لە 13 ساڵ هێشتا نەمانتوانیوە زمانێك بدۆزینەوە بۆ ئەوەى پێكەوە گفتوگۆى پێ بكەین ، لەڕاستیدا سەرەتای ترین مافى دیموكراسى مافى قسە كردنە واتە قسە كردن یەكێكە لە مافە سەرەتایىو بنەڕەتییەكانى دیموكراسی ، بەڵام ئەمە لەكاتێكدا كە لایەنى بەرانبەریش لەوە تێبگات ، ئەمە لە لایەك لەلایەكى دیكەشەوە هەركاتێ ئەو مافە سەرەتاییانە لە كاتى جێبەجێ كردنیدا بوو بەهۆى ئەوەى كە خوێن لە پەنجەى كەسێك بێت، ئەوە ئیدى هیچ مانایەك بۆ دیموكراسى نامێنێتەوە ، قوڵكردنەوەى دیموكراسىو جیاوازىو پێكەوە ژیان، ئەركى هەموو لایەكە بە ئۆپۆزسیۆنو دەسەڵاتەوە ، بە مەرجێك كەس ئەوى دیكە وەك دوژمن تەماشا نەكات ، لەوە دەچێت بۆ ئەمەیان ئێمە هێشتا لەسەرەتادا بین ، بە نمونەى ئەوەى زۆر جار قسەیەكى ساكار وەك ئەوەوایە بەنزین بكەین بە ئاگرا ، با ڕاستگۆبین لەوەدا كە لە كوردستان نادادىو گەندەڵىو نایەكسانى هەیە ، بە قسە كردن لەسەر ئەم دیاردانە دنیا وێران نابێت ، بێدەنگ بوون لێیان مایەى هەڕەشەیە بۆ سەر ئایندەى هەرێمەكەمان، كاتى ئەوە هاتووە پێكەوە بەگفتوگۆو قسە لەسەر كردن كار بۆ چارەسەریان بكەین ، هیچ ڕژێمێكى دیموكراسى لە دنیادا بە قسە لەسەر كردن نە ڕووخاوە نمونەى بەرچاو دەسەڵاتى ئەمریكایە كە لەناوخۆو دەرەوە زۆر ترین ڕەخنەى لێ دەگیرێت ، بەڵام قسە لەسەر كردنەكانیش بە شێوەیەكن كە هیچ هاوڵاتییەكى ئەمەریكى ئامادە نییە وڵاتەكەى خۆى بكات بە قوربانى وڵاتێكى دیكە ، هەر ئەوەى كە " نوام چۆمسكى " پاش ئەو هەموو ڕەخنەیەى لە ئەمریكاى دەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا ئامادەنییە ئەمریكا بە هیچ وڵاتێكى دیكەى ئەم دنیایە بگۆڕێتەوە ، بە هیواى ئەوەى ڕۆژ بەڕۆژ دیموكراسیەت لە وڵاتى ئێمەدا زیاتر گەشە بكاتو ڕۆژێك بێت ئێمەش خاوەنى تاجوتەختو بەختى خۆمان بین ،تا ئەوە ڕۆژە با ڕێز لەوانە بگرین كە لەڕێگەى قسەكردنەوە دەیانەوێت بارو دۆخى وڵاتەكە باشتر بێت لەوەى كە هەیە ، هەر ئەمەش مەودایەكى باشە بۆ هەناسە دان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە