بۆ رای گشتی كوردستان حزب ولایه‌نه ‌سیاسیه‌كان

Saturday, 26/06/2010, 12:00


روونكردنه‌وه‌یك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان
رۆژی 21/6/2010 كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا به‌ پشت به‌ستن به‌ خالی (1،2) له‌ مادده‌ی بیسته‌م له‌ په‌یره‌وی ناوخۆهاورێ (عیمادعه‌لی) ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر بیئیلتیزامی‌و خروقاتی دارایی رووبه‌رووی سزای حزبی كرده‌وه‌ " دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ سزا حزبیه‌كه‌ی پی راگه‌یه‌ندرا له‌ كاردانه‌وه‌یه‌كی نا حزبیانه‌ هه‌لساوه‌ به‌ ده‌ركردنی بەیانامه‌یه‌ك بەمێژووی ٢١/٦ كه‌ ده‌یه‌ویت له‌ ریگه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌ راستی سزادانه‌كه‌ی بشیوینیت گوایه‌ ئه‌و وازی له‌ ریزه‌كانی حزب هیناوه‌ هۆكاری وازهینانه‌كه‌شی گیراوه‌ته‌وه‌ بۆ گومانی له‌ سیاسه‌تی حزب بۆیه‌ ئیمه‌ له‌لای خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بریاربوو سزادانی (عیمادعه‌لی) بلاونه‌كه‌ینه‌وه‌ چونكه‌ به‌ شتیكی ناوخۆی حزبمان زانیه‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بده‌ینه‌ ئه‌و هاورییه‌مان تا خۆی راست بكاته‌وه‌ به‌لام روونكردنه‌وه‌كه‌ی (عیماعه‌لی) ناچاریكردنین بلیین كه‌ ناوبراوه‌ له‌وماوه‌ی كه‌ بۆته‌ كۆمیته‌ی ناوه‌ندنی حزب له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی به‌شداریكردوه‌ بۆ ته‌نیا جاریكیش تیبینی له‌سه‌ر سیاسه‌تی حزب نه‌داوه‌ كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ واژۆی خۆی له‌به‌رده‌ستمانه‌ "بۆیه‌ جاریكی تر به‌هه‌موولایه‌كی راده‌گه‌ینین كه‌ ئه‌وه‌ی (عیمادعه‌لی) له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسیویه‌تی قسەی بێبنەمان‌و كاردانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ شاردنەوەی ئەو سزایه‌ی ده‌رهه‌قی كراوه‌ .


مه‌كته‌بی سیاسی
حزبى زەحمەتكێشانى كوردستان
2٤/6/2010



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە