گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەکە بە ڕێژیمی کۆماری ئسلامی ئێران
Sunday, 29/05/2011, 12:00
سمکۆیەزدانپەنا
سكاڵانامەیەكی كراوە
ئاراستەی سەرۆك و یاسا
به‌ڕێزان، گرتنی من تەنیا خۆشخزمەتییەكە بە ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران و هیچی دیکه، لە ساڵی1986وە بووم بە پێشمەرگە، لەم25 ساڵەدا ئەوەی لە دەستم هاتووە لە دژی كۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ر ئه‌نجاممداوه، لەم ڕێگایەشدا وەك دوو برا شەهیدەكهم و هاوڕی شەهیدەكانم لە هەموو شتێك بێ منەت بووم.
دەزگا سیخوڕی و تیرۆریستیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان جار، بەتایبەتی لە ساڵی1992وە، بەردەوام لە هەوڵی گرتن و تیرۆر و كوشتنی مندا بوون، ئەمە ڕاستییەكی حاشا هەڵنەگرەو ئەو بەڕێزانەی كە لە دەزگا ئەمنییەكانی پارتی دیموكراتی کوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا كاریان كردووە، شاهیدن چونكە زۆرجاران هەر خۆیان بوونەتە هۆكاری پوچەڵكردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە من، ئەگەر پێویستی كرد ناوی ئەو بەڕێزانە كە لە كاتی خۆیدا یارمەتیان كردووم و گیانیان پاراستووم ده‌هێنم و دهیخهمهبهر دیدی خوێنه‌ران و هه‌موو تاکێکی شۆڕشگێڕی کورد.
لە وەتەی بەمەبەستی خزمەت و پێشمەرگایەتی لە باشووری كوردستان ده‌ژیم، جا چ لە شاخ و گوند و چ لە شارەكاندا، وێڕای ئەوەی كە ئەركی من گورز وەشاندن لە داگیرکه‌ران بووە و دەشبێت، لە باشووری كوردستانیش ئەوەی لە دەستم هاتبێت لە دژی دەسەڵاتی حیزبی بەعسی ڕووخاو و له‌پێناو گه‌له‌که‌مدا بهئهنجامم گه‌یاندووه، لەساڵی1987دا و لە شاروچەكەی چوارتا، بە گەیاندنی ده‌واو و دەرمان وکه‌لووپه‌لی پزیشکی و ...هتد، بۆ هێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان، داوتریش هەتاوەكوو ساڵی 2000، بە هۆی بەرپرسیاریهتیم لە ئۆڕگانە جیاجیاكانی حیزبەكەمدا، چ لە بەغدا و چ لە كەركووك، بە پێی ئیمكان زەربەم لە حیزبی بەعسی ڕووخاویش داوە، زۆرن ئەوكەسانەی كە ئێستاش زیندوون و خەڵكی شاری كەركووكن و دڵنیاشم كە ئه‌و ڕۆژانه‌یان لە بیرماوە، لە بەغداش یەكێک لە شێعرەكانی مامۆستا جەلال مەلەكشا، لە ژێرناوی" من و سمكۆ و ئەبوونەواز" كە ئەو شاعیره‌و چەند هاوڕییەكی دیكەم زیندوون و شاهیدی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كە لە ساڵی1999دا، چلۆن تەقەم لە یەكێك لە كۆشكەكانی سەدام حسه‌ینی گۆڕبەگۆڕ كرد و حیسابی گه‌لم به‌رزتر له‌کۆشکی زۆرداران زانی و وزه‌ش، خهیانهتکارهو هه‌ر ده‌م له‌جه‌سته و سه‌ردا، ئه‌م وزه‌یه نامێنێت و تا ماوه‌م له‌ژیاندا خزمه‌ت به‌نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌که‌م و وزه‌ش به‌فیڕۆ ناده‌م .
بەڵام سەرەڕای ئەو شەهامەت و شەجاعەتانەم، هیچكاتێك بە دەستی به‌کرێگیراوان و ناپیاوانی ڕێژیمەكانی حیزبی بەعس و كۆماری ئیسلامی نەگیراوم، هیچكات دوژمن نەیتوانی دەستگیرم بكات و بە دیلی ڕاپێچی بەندیخانەم بكەن.
بەڵام مخابن، ئەمە جاری یەكەم نییە كە بە دەستی دۆستەكانم ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێم، هاوینی ساڵی 1993و لەپاش سزادانی چەندین جاشی بە ناوبانگ كە جاشایەتیان بۆ رێژیمی ئێران دەكرد و ده‌توانم ئاماژە بەناوی دوو جاشی به‌ناوبانگ، لهوانهفایق مەردانی که بكوژی 13 پێشمەرگەی حیزبه‌کانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوو، و یەكێك لەو پێشمەرگانەی که به‌ده‌ستی ناوبراو شەهید بوو، کاک عەبدووڵا بەهرامی ئەندامی كومیتەی ناوەندی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران بوو، كە بە دەستی خودی جاش فایق مەردانی شەهید كرا، ئەو جاشە لە ساڵی1993دا، بە دەستی هێزی پێشمەرگەی قارەمانی یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان، سزای مەرگی بە سەردا سەپێندرا و بەڕێزان كاوە بەهرامی و شاهۆ حوسێنی كە ئێستا لە بەرپرسانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانن لە نزیكەوە ئاگادارن.
جاشێکی دیکه و به‌ناوبانگ، ئەحمەد خانالی لە بەكرێگیراوە بە ناوبانگەكانی ڕێژیمی ئێران بوو كە لە پاش ده‌ستگیرکردن و دانپێدانان به‌تاوانه‌کانی له‌لای خۆیه‌وه، له‌لایه‌ن هێزە قارەمانەكانی یەكێتیمانهوه، سزایاندا و دیارە ئێستاش لە ئارشیڤی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، بهدەنگ و ڕەنگ ئێعترافەكانیان هەر ماوە.
بەڵام به‌داخه‌وه، زۆری نەخایاند كە من لە لایه‌ن"هیوا ئەحمەد مستەفا"كە ئەو كات بەرپرسی ئاسایشی شاری ڕانیە بوو دەعوەت كرام و لە سەر میزی دەعوەت دەستگیر و ڕاپێچی بەندیخانەی شاری سلێمانی كرام.
بەڕێزان كەریم سنجاری و قادری حەمەجان كە ئەو كات بەرپرس و جێگری ئاسایشی گشتی بوون لە هەولێر ئه‌م ڕووداوه‌یان له‌بیر ماوه، كە خودا هەڵناگرێت ئاگاداری گرتنی من نەبوون و كاتێكیش كە بەڕێز"شازاد ئەنوەر"ئاشكرای كرد كە من گیراوم و ڕۆژنامەی" وڵات" كە ئه‌و کات PKK دەری دەكرد، هه‌والێ ده‌ستبه‌سه‌رکردنی شه‌خسی منی بڵاو کرده‌وه‌و ڕایگه‌یاندبوو: "سمكۆ یەزدانپەنا رفێندراوە"، له پاشان بەڕێزان كەریم سنجاری و قادر حەمەجان لە سلێمانی فریام كەوتن، دیارە لە دوای 20 ڕۆژ لهدەستبەسەر بوونم.
ئەوەی كە مەبەستهو ده‌خوازم لێرەدا بیدركێنم، ئەوەیە كە وێڕای ئەوەی گیرانی من، لە لایەن دەسەڵاتی باشوورەوە خۆشخزمەتییەكە بە كۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەمانكاتیشدا ئەو كاتانە من دەگیرێم كە جۆرێك لە جۆرەكان، بشێوی لە باشووری كوردستان دروست دەبێت و سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌وڵی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ده‌دات، ئینجا تۆبه‌کارانی دوێنێ و نان به‌نرخی ڕۆژخۆرانی ئه‌مڕۆ دەكەونە خۆ و بۆ خزمەت بە عەجەم و داگیركەر، به‌ده‌رهێنانی سیناریۆی سه‌یر و سه‌مه‌ر، وه‌ک خه‌یاتێک نه‌خشه‌ی خه‌ته‌رم بۆ داده‌ڕێژن، ناوه‌ستن و ده‌ست له‌خۆم و هاوڕێیانم ناپارێزن و به‌ده‌یان و سه‌دان درۆ و بوختان، ده‌یانه‌وێت یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به‌چۆکدا بێنن، به‌ڵام له‌شه‌یتانی کۆماری ئیسلامییهوهتا وه‌کوو نۆچهخۆفرۆشهکانی، هەنووكە كە من بەندكراوم و ڕێزدار مەسعوود بارزانی سەرقاڵی چاكسازی و خاوێن كردنەوەی نیشتمانە لە گەندەڵی و گه‌نده‌ڵکاران، بەم بابه‌ته‌شه‌وه زۆر یه‌ک لە بەرپرسانی نیشتمانپەروە سەرقاڵن، لەم كاتانەدا له‌بچووکترین ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ڕێن بۆ ناشیرین کردنی که‌سایه‌تی من و شه‌ڕی له‌ته‌ک یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، به‌ڵام وزه، لهخۆیهوهبهفیڕۆ ده‌چێت.
بەڵام با هەموو لایەك ئاگاداربن ئەمجارەش وەك ڕابردوو، من سەربەرز دەگەڕێمەوە باوەشی حیزبەكەم، سەرشۆڕی بۆ بەكرێگیراوان دەمێنێتەوە، دڵنیابن بە بەندكردنی من پڕۆسەی بەرەو قەندیل چون ڕاناوەستێت، لە نە بوونی منیش‌دا هاوڕێیانم لە ڕیزەكانی یەكێتی شۆڕشگێرانی كوردستان، ئەركە شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی و نیشتمانیەكانیان وەك هەمیشە بە باشی ڕادەپەڕێنن.
سمكۆ یەزدانپەنا
سكرتێری یەكێتی شۆڕشگێڕانی كوردستان
بەندیخانەی ناوه‌ندی پێتەختی باشووری كوردستان هەولێر
2011
تێبینی کوردستانپۆست:به‌ڕێز کاک سمکۆ گرتنی تۆ و کوشتنی پێشمه‌رگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و باکوری کوردستان و ڕۆڵه دڵسۆزه‌کانی کوردستان ، دوژمنانی کورد له ڕێگه‌ی به‌کرێگیراوه‌کانی یه‌وه جێ به‌جێیان ده‌کات ، که ئه‌وانیش هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانین.بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و له ژێر بڕیاری ڕاسته‌وخۆی مه‌سعوودی و مه‌سروری تیرۆریست دا ئه‌و کارانه ئه‌نجام ده‌درێن. بۆیه لێپرسراوی یه‌که‌م ئه‌م بنه‌ماڵه کورد فرۆش و بهکرگیراوهی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران و تورکیای فاشیسته.مه‌سعوود بارزانی خه‌ریکی چاکسازی و خاوێن کرنه‌وه‌ی کوردستان نی یه له گه‌نده‌ڵه‌کان ، به‌ڵکو خه‌ریکی خۆسه‌پاندنی دیکتاتوریانهی زیاتره به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دا و به‌رزکردنه‌وه ی پله وپایه‌ی پیاوکوژه‌کان و تاوانبارانه...ده‌زگا به‌دناوه‌که‌ی پاراستن به سه‌رۆکایه‌تی مه‌سروری تاوانبار و تێرۆریستی بکوژی شۆرگێر و ئازادیخوازه‌کانی گه‌له‌که‌مان هه‌موو کات له جێ به‌جێکردنی پیلانه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئێرانی ئیسلامی و تورکیای فاشیست دایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست