کاتێک سه‌رکرده‌کانمان ده‌مرن.
Monday, 18/07/2011, 12:00
ئه‌و بابه‌تەی که ئستا من ده‌مه‌وێت قسەی لەسەر بکەم، پیا هه‌ڵا گوتنی مردوه‌کانمانە!! تا ئستا گوی بستی وتاریک یا بابه‌تێکم نه بووین‌و!! که کاتێک که‌سه دیاره‌کان کۆچ دەکەن، له‌سه‌ر خراپه و که‌موکوره‌کانیان بنوسریت، هه‌میشه وایان لیکردون که په‌پوله‌یه‌ک بن و له ئاسمانه‌وه هاتونەتە خوارەوە. ئه‌گه‌رچی که له‌ژیاندان هه‌زارانی وه‌کو من و کاکی نوسه‌ر بێزاری خۆی له‌ده‌ستیادا نیشانداوه ، دیاره ئه‌و وتیه‌یه جیبه‌جی ده‌که‌ن که (که که‌سێک مرد شه‌یتان ده‌ستی لێ هه‌ل ده‌گری) ده‌قاو ده‌ق کورد ئه‌مه جیبه‌جی ده‌کات ، ئه‌گه‌ر سه‌یری خه‌باتی هه‌ره زۆری سه‌رکرده‌کانی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورد بکه‌ین ئه‌وانه‌ی که‌نه‌ماون هه‌ندیکیان جه‌نده گرفت ونه‌هامه‌تی شه‌ری براکوژی و تا ئاستی خیانه‌تیش قسه‌و باسیان له‌سه‌ر هه‌بووه ده‌یان جار بابه‌تیان لاسه‌ر نوسراوه که به خوین رێژ‌و خیانه‌تکار ئاماژه‌یان بۆ کراوه ،،که‌چی هه‌ر به مردنی ئه و گوناهانه‌ی له‌سه‌ر لاده‌چیت و ده‌بێته قاره‌مان و فریشته‌یه‌ک که تا ئستا وێنه‌ی نه‌بوووه!!! هه‌رچی کاری چاکه‌و ئازادی خوازیه ئه‌نجامی داوه. ئه‌وه له‌کاتێکدا تا زندو بوو، به پیچه‌وانه بوو. نەخۆشی سه‌ره‌کی ئێمه‌ی کورد ئه‌ه‌یه که که‌سایه‌تی و حیزبایه‌تی وسیاسه‌تی رۆژمان پێ گرنگتره له مه‌سه‌له‌ی نێشتیمانی و هاوڵاتی بوون ، ئه‌گه‌ر بپرسین کی بوون ئه‌وانه‌ی بریاریاندا ئەو هه‌موو شه‌ڕه ناو خۆییە ئه‌نجام بدرێت وهاوڵاتی کوردی سه‌روماڵی تێدا بچێت؟ ئه‌وان نه‌بون سه‌رکرده‌ی مه‌یدانی داستانه قاره‌مانیکه‌ی براکوژیان ده‌کردو به‌تۆماری سه‌روه‌ری مێژوویان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا ؟باشه با بێن شه‌ره‌ناوە خۆییه‌کانی نێوان پارتی وحیزب دیموکرات و حزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه ، یه‌کیه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جود و یه‌کیه‌تی و پارتی له‌گه‌ل په‌که‌که ، یه‌کیه‌تی له‌گه‌ل ئسلامی و یه‌کیه‌تی له‌گه‌ل پارتی.... هه‌مو ئه‌وانه‌و زۆرانی تر که ناکرێ ناووی هه‌موان بێنین، چه‌ند لە سه‌رکرده‌کان به‌شداری مه‌یدانیان هه‌بوه له کوشتنی به‌نا هه‌قی خه‌ڵکی خۆیان که به برا کۆژی ناوی ده‌به‌ن ؟ئایا هه‌موویان به‌شدار نه‌ببون له دارشتنی ئه‌م شەرە مالوێرانیە ؟ ئه ی ئه وخیانه‌تانه‌ی که به‌رامبه‌ر میله‌تت و نیشتومان کراوه که بۆته هۆی نسکۆی گه‌وره‌گه‌وره و په‌ڵه‌ی له‌که‌دار ئائا له و‌تاوانانەدا به‌شی شێر به‌ر هه‌ندێ له‌و سه‌رکرده قاره‌مانانه نا که‌وێ؟ ئایه کا تی ئه‌وه نه‌هاتوه کورد دادگایه‌کی سه‌ر به‌خۆ بۆ هه‌موو ئه‌وانه دابنیت که تاوانیان ئه‌نجام داوه و مردون و به مردویی حوکمی عادیلانه‌یان به‌سه‌ردابدرێت و هیچ نه‌بێ ئه و هه‌م شایسته‌یه پێ نه به‌خشرێت ؟ ئنجا سه‌ره بێته ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماوون بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یاسایه‌کی بنه ڕه‌تی بۆ هه‌تا هه‌تای ئه‌و دیارده دزێوه‌ی خیانه‌ت و پیهه‌ڵا گوتن و شاردنه‌وه‌ی راستیه‌کان بکرێت و ببیته کلتورێک که هه‌رگیز ئه‌م روداوه ناخۆشانه دوبارە نەبنەوە..؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست