رووره‌شیی ده‌سه‌ڵاتی کوردییه یاخو ناکوردی که‌رکوکیه‌کان؟
Sunday, 28/03/2010, 12:00
ده‌نگدانی 2005 کاریگه‌ریکی گه‌وره‌ی هه‌بوو له سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وایه‌تی میلله‌تی کورد له که‌رکوك. ده‌سه‌ڵاتی کوردی رایانگه‌یان که گه‌لی کورد پێویسته به‌شدارییه‌کی گه‌وره بکات له‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌وه‌ی کورد که‌رکوکی له ده‌ست نه‌چیت و کوردایه‌تی شاره‌که بپارێزێ. کورده‌کانی که‌رکوك به‌شالاۆیکی گه‌وره‌وه چوون به‌ره‌وپیری ئه‌و بانگه‌شه‌یه بۆ پاراستنی کوردستانی کرکوك.
ئه‌وه‌بو کوردان زۆرینه‌ی ده‌نگه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کرکوكیان دابینکرد. به‌لام ئه‌م دوو حزبه له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌ریکی شاره‌که‌بن و خزمه‌تی که‌سوکاره‌که‌ی بکه‌ن، خه‌ریکی دزی و جه‌رده‌یی خۆیان بوون به‌شیوه‌ی شه‌رعیی و ناشه‌رعی. ئه‌رزه ته‌وزیع کردن و داگیرکردنی ئه‌رزی خه‌لك به شێوه‌ییه‌کی رۆژانه بێجگه له دزیی و ده‌ستدرێژکردن له سه‌ر حورمه‌ت و ژیانی خه‌ڵکی کاسبکار.ئه‌شکه‌نجه و ئازاردانی ئه‌وانه‌ی که باسیان ئه‌که‌ن و دژی کرده‌وه ناره‌واکانیان ئه‌وه‌ستن، ئه‌شکه‌نجه‌دانی په‌یامنێران، کوشتنی سۆرانی مامه حه‌مه و شیخ ستار شاهدی ئه‌و کاره ناره‌وایانه‌ن.
بێجگه له‌وه راو و رووتێکی زۆریان له شاره‌که دروست کرد. له رفاندنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان و مناڵه ده‌وڵه‌مه‌ندیش ده‌ورێکی باڵایان هه‌بوه به‌داخه‌وه. رفاندنی خه‌ڵکی کورد بۆ پاره، به‌زۆر سیاره له خه‌لك سه‌نن، بوو به کارێکی رۆژانه‌ی چه‌کدارانی ئه‌م دوو حزبه بێجگه له قه‌چاغچێتی نه‌وتو بانزینو غازی هاوڵاتیان. به‌ناره‌وای ئه‌زانم خه‌لك تاوانبار که‌م بێ ئه‌وه‌ی له نزیکه‌وه گۆم له‌چه‌ند حاله‌تێکی له‌م بابه‌ته نه‌بوبێ، ئێستاش ئه‌م چه‌ند دێره‌ی خواره‌وه بخۆیننه‌وه.
سێ لاندگرۆزه‌ری کوردی، دوو زلامیان رفاند له ره‌حیمئاواو به‌سه‌یته‌ره کوردیکانا تێپه‌ربوونه وه به ووشه‌ی به‌خێربێن، به‌خێربێن پیشوازیان لێ کراون له لایه‌ن سه‌یته‌ره کوردێکانه‌وه وه‌دوای چه‌ند حه‌فته‌ییك ئه‌و دوو براده‌ره‌یان به‌ره‌ڵاکرد به 8 ده‌فته‌ر.
سه‌یاره‌کیان له دوو گه‌نجی کورد به‌زۆر سه‌ند هه‌ر له رحیمئاوا له کاتێ که وه‌ستاون له‌سه‌ر ئه‌و ریێوو بانه‌ی که به‌ره‌و هه‌ولێر ئه‌روا. دوو لاندکرۆزه‌ر پڕ له چه‌کدار پێشوو پاشیان لێ‌گرتوون و چه‌کیان لێ راکێشن و داوایان لێ ئه‌که‌ن به‌کوردی که نه‌جولێنه‌وه دوو گه‌نجه‌که‌ش واده‌زانن که ئه‌مانه ئاسایشن و به‌دوای خه‌ڵکیکی تایبه‌ت ئه‌گه‌رین به‌ڵام بۆیان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌مانه چه‌ته‌ن. ده‌ست ده‌به‌ن بۆ ده‌مانچه‌کانیان به‌ڵام ده‌مانجه‌کانیان لێ ده‌سێنن و یه‌کێك له گه‌نجه‌کان بریندار ده‌که‌ن و ئه‌وی تریان له ده‌ستیان هه‌ڵدێ و ته‌قه‌ییه‌کی زۆری به‌سه‌رداده‌که‌ن. سیاره‌که و دوو ده‌مانجه له که‌نجه‌کان ده‌ستێنن. پاش حه‌فته‌یی خه‌به‌ریان بۆ ئه‌نێرن بۆ ئه‌وه‌ی سیاره‌که‌یان بده‌نه‌وه به‌نرخێکی دیاریکراو.
زۆر که‌س پرسیاری ئه‌وه ده‌کات که ئه‌م کرده‌وه‌یه علاقه‌ی چیی بێ به‌م دوو حزبه‌وه؟ من پرسیارتان لێ ئه‌که‌م کێ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که سه‌عات 8ی ئێواره به دوو لاندگرۆزه‌وه وه به 10 چه‌کداری کوردزمان بسوڕێتوه له شاری کرکوك بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك رێگریان بێت، ئه‌گه‌رئه‌مانه چه‌کداری لایه‌نیکی کوردی نه‌بن گه‌ره کێبن؟ کێ ده‌توانی دوو زه‌لام له ناو جه‌رگه‌ی کورده‌وارێوه برفێنێ وه به سه‌یته‌ره کوردێکانا ده‌ربازبێت به‌چه‌که‌وه بێ ئه‌وه‌ی که‌سێك رایبگرێت ئه‌گه‌ر سه‌ر به لایه‌نییه‌کی چه‌کداری کوردی نه‌بێت .
ئه‌مه‌ی که لێره‌دا باس ده‌کری به‌شێکی زۆر که‌مه له‌وه‌ی که له کرکوك روو ده‌دات. ئه‌وه‌ی له‌م شاره روو ده‌دات زۆر له‌م دوو حادسه‌یه گه‌وره‌تره، با نه‌چینه ئاستی نه‌وتوو شاره‌وانی که له ژێر فه‌رمانی یه‌کێك له حزبه‌کانه و گرێدراوه به سه‌ره‌کانێوه بۆ مه‌به‌ستی دزیی و جه‌رده‌یی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌و شۆینانه‌ی که‌پاره‌ی تیدایه به سوودفه نییه که‌وتۆته ژێر ده‌ستی ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته وه شه‌ڕێکی زۆری له‌سه‌ره له‌ناو ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه.
کرکوك کورد حوکمی ده‌کات و هه‌رچی داموده‌زگای هه‌یه به‌ده‌س کورده‌که‌وه‌یه. هه‌رچی شۆێنی حه‌ساس و گرنگ هه‌یه به‌ده‌ست کورده‌وه‌یه. پارێزگا، شاره‌وانی، منتوجاتی نه‌وت بێجگه له ده‌یان دوائری تر به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که پاره‌یان لێ ئه‌دۆشرێ، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌وه داموده‌زگاییه‌کی پاراستن و ئاساییشی زۆر به‌هێزیان هه‌یه بۆ سه‌رکوتکردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی به‌رژه‌وه‌که‌ندێکانیان کار ده‌که‌ن.
کرکوك زیاد له 100 ساڵه عراق به‌خێو ده‌کات و کوردستانیش به‌شێکی بچووك بوه له‌و مه‌سره‌فه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م شاره. ئیستاش هه‌ر یه‌که له‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه چه‌ند که‌سێکی ئه‌م شاره‌یان ته‌عیین کردوه له کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی و ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ته‌هدید و وه‌عیدی ئه‌م دوو بنه‌ماڵایه دژ به‌م نه‌بوونانه و بووه به‌مایه‌ی ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسنه سه‌ریان و پێیان ده‌لێن ئیمه به‌خێوتان ده‌که‌ین، ئه‌م ته‌هدید و وه‌عیده هه‌ر روبه‌رووی کورده‌که ده‌بێته‌وه نه‌ك عه‌ره‌ب و تورکمانه‌که.
ئه‌مه‌ش بۆته باسی سه‌ر زمانیان وه‌ك ئه‌وه‌یی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه کار بکه‌ن و کرکوکی بیخۆین، نه‌خییر کرکوکی له‌سه‌ر ئیوه ناژیین وئیوه به‌خییویان ناکه‌ن، به‌لکوو به پێچه‌وانه‌وه ئیوه‌ن له‌سه‌ر خه‌ڵکی کرکوك ئه‌ژین، خۆتان و داموده‌زگاکانتان.
ئیستاش پاش 4 ساڵی حوکم رانینی پارتی و یه‌کیتی له‌م شاره‌دا، دوو باره ئه‌م شاره چووه به‌ره‌و ده‌نگدان له 7/3 به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان شکستییه‌کی زۆر گه‌وره‌یان هێنا له رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی که به ده‌ستیان هێناوه. ژماره‌ی هه‌ردوو حزبه‌که و به هاوپه‌یمانی 11 لایه‌نی تری 6 کورسیان به‌دیهێنا له په‌رله‌مانی عراقی، هه‌ر به‌قه‌د ئه‌و کورسیانه‌ی ئه‌یاد علاوی له هه‌مان شار.
ڕیژه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌م شاره نزیکه‌ی 800 هه‌زار ده‌نگده‌ره. هاوپه‌یمانی کوردستان 206 هه‌زار ده‌نگی هێناوه، علاویش 211 هه‌زار ده‌نگی هێناوه. ئه‌وه‌ی ده‌نگی کوردییه نزیکه‌ی نیوه‌ی ده‌نگه‌کانی شاره‌که‌یه که‌واته نزیکه‌ی 400 هه‌زار ده‌نگ، هه‌ر لێره‌وه بۆمان ده‌ره‌که‌وێ که نیوه‌ی کوردی شاره‌که ده‌نگی نه‌داوه ئه‌وه‌شی که 206 هه‌زار ده‌نگه پێویسته ئاماژه‌ی پێبدری که رێژه‌ییه‌کی زۆری ته‌زویر بوو نه‌وه‌کو ده‌نگی راسته‌قینه‌ی ده‌نگده‌رانبێت. به‌مه‌ش بۆمان دووپات ده‌بێته‌وه که ئه‌وانه‌ی چوونه بۆ ده‌نگدان ڕیژه‌ییه‌کی زۆر که‌مبوونه له کوردی شاره‌که.
ئه‌مه‌ش یه‌ك شتێکی گرنگی دووپات کرده‌وه، ئه‌ویش ناره‌زایی خه‌ڵقی کورده له هێزی ده‌سه‌ڵات له شاره‌که‌دا. به‌رهه‌می حوکمرانینی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه له کرکوك ئه‌وه ده‌رده‌خا که کورده‌که زۆر نارا‌زیه له‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه، واشی لێکردوه که هیچ متمانه‌ییه‌کی نه‌بێ به کورد و حوکمرانینی کورد. لێره‌ش بۆمان ده‌رده‌که‌وی که نه گۆران نه که‌سی تر به‌رپرسیارنین له‌م شکستیه. ئیستاش ئه‌وه‌ی به‌رپرسیاره له‌م شکستیه له شاری کرکوك ته‌نانه‌ت هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه.
27 / 3
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست