ئۆپه‌راسیۆنی 'مسته‌کۆڵه‌ی ئاسنین' ی تاڵه‌بانی بۆ ڕاماڵینی یه‌کجاره‌کی سه‌رای ئازادی
Saturday, 12/03/2011, 12:00
به پێێ دوا زانیارییه‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کتی نیشتیمانی ئه‌م شه‌و یان سبه‌ی په‌لاماری سه‌رای ئازادی ده‌درێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش یه‌کێتی هێزێکی له پۆلیس و لایه‌نگرانی خۆی کۆکردۆته‌وه که بڕیاره به دار و زنجیر و ده‌مانچه‌ی کاره‌بایی هێرشکهنه سه‌ر مه‌یدانی ئازادی و به یه‌کجاری کۆنتڕۆڵی بکه‌ن. سه‌رچاوه‌که ڕونی کرده‌وه که ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی تاڵه‌بانییه‌و له لایه‌ن هه‌ریه‌که له لاهوڕ وحاکم قادره‌وه جێبه‌جێده‌کرێتو کۆدناوی 'iron fist ' واته 'مسته‌کۆڵه‌ی ئاسنین' ی لێنراوه که به پێی کاره‌کانی دژه‌تیرۆر هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێک ناوێکی لێده‌نرێت..
هه‌مان سه‌رچاوه سه‌باره‌ت به ئامانج له‌م ئۆپه‌راسیۆنه ڕایگه‌یاند که بهردامبوونی خۆپیشاندانه‌کان تاڵه‌بانی ته‌واو هه‌راسان کردووه، چونکه ئه‌و خۆپیشاندانانه له ده‌ڤه‌ری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتییه‌و پێگه‌ی تاڵه‌بانی له ئێراق و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌واو لاواز کردووه. هه‌ر بۆ کڕینه‌وه‌ی ئابڕو و پێگه‌ی خۆی تاڵه‌بانی له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا فشارێکی زۆری خستۆته سه‌ر مه‌کته‌بی سیاسی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی که دژی لێدانی سه‌رای ئازادین و پێیان وایه که به خراپ به سه‌ر یه‌کێتیدا ئه‌شکێته‌وه. به پێی هه‌مان سه‌رچاوه تاڵه‌بانی سوره له لێدانی مه‌یدانی ئازادی و ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ش بۆ ڕاماڵینی به‌یه‌کجاری سه‌رای ئازادی سلێمانییه.
سه‌رچاوه‌که‌ی ناو یه‌کێتی ڕه‌شبینی خۆی بۆ ئه‌م پلانه ڕاگه‌یاند و وتی یه‌کێتی له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا ته‌واو ڕه‌ش بووه و گرته‌ی ته‌قه‌کردنی دژه‌تیرۆری یه‌کێتی و خه‌ڵکان به جلکی مه‌ده‌نیه‌وه زۆر له سه‌ر یه‌کێتی که‌وتووه به ڕاده‌یه‌ک که ئێستا هه‌ندێک پارتی ئه‌وروپی نێو ڕێکخراوی سۆسیالیست ئه‌نته‌رناسیۆنال وه‌ک ناڕه‌زایی له ڕه‌فتاری نادیموکراسیانه‌ی یه‌کێتی داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامێتی یه‌کێتیان کردووه له‌و ڕێکخراوه‌و پێدانی ناونیشانی 'ئه‌ندامی چاو‌دێر'
سه‌رچاوه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی ڕایگه‌یاند که سه‌رنه‌که‌وتنی ئه‌م پلانه گورزی که‌مه‌رشکێنه بۆ یه‌کێتی نیشتیمانی و ئه‌م پلانه‌ی به "قومارێکی سیاسی" گه‌وره له لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه وه‌سفکرد که باجه‌که‌ی به بۆچونی ئه‌و زۆر گه‌وره ده‌بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست