کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەڕێوەبەرە تازە كۆنەكەىKNN ...!

Sunday, 09/01/2011, 12:00


ماوەیەكە پرسى چاككردنى رەوشى ناوخۆى كەى ئین ئین بۆتە یەكیك لەپرسەكانى كۆمپانیایى وشە و كارمەندەكانى ئەو كەناڵە بەهیواى چاككردنى رەوشى شێواوى ئەو كەنالە بوون بەو هیوایەى كارەكانى كەى ئین ئین بەدامەزراوەی بكریت و دەرباز بكرێت لە مەزاجى شەخس و بێ بەرنامەیى و مەرامە تایبەتییەكانى كەسانى دەستڕۆشتوى ئەو كەناڵە، بەڵام پاش هینانى (كوردە حسن) بەریوەبەرە تازە كۆنەكە هەمان تاس و هەمان حەمام لەبەریوە بردنى ئەو كەنالەدا جیبەجى دەكرێت و جگە لە بۆێەكردنى هێلكە پیسەكانى رابردوو شتیكى نوى بەدی ناكریت و ئەوكەسانەى كەكیشەى سەرەكى كەنالەكە بوون لەئیستادا بەباشتر و بەتواناى زیاترەوە هاتنەوە سەر سەكۆى خراپتركردنى كەنالەكە بە ئاراستەى دیداری چەند دەموچاوێكى دیار لەسەر حسابى فەرامۆشكردن و بێ ڕۆڵ كردن و راونان و وەدەرنانى كەسانى بەتوانا و لیوەشاو ەو دلسۆزى پەیامەكانى وشە و بزوتنەوەى گۆران، بەلام بەداخەوە سەرانى دەسترۆشتوى كۆپانیاو بزوتنەوە گۆران دەستەوسان و بیهەلویستن و كەسیك نییە سنوریك بۆ كارەخراپەكانى كەسە دەست ڕۆشتوەكانى كە ئین ئین دابنێت.
مەبەستى سەرەكى ئەم نووسینەى ئێمە باسكردنى كارەخراپ و نیوە ناچڵەكانى ناو (كەى ئێن ئێن) نییە لە جیگایەكى دیكەدا بەوردى دینەوە سەر كارە چەوتەكانى ناو كەناڵەكە و خەلەلە دیارەكان و هۆكارە سەرەكییەكانى بەلارێدابردنى (كەى ئین ئین) باس دەكەین دەست دەخەینە سەر خەلەلەكان و خاڵ دەخەینە سەر پیتەكان
ئەو شەرەى ده‌بوو بەرپرسانى كەناڵەكە و بەتایبەت كاك كوردەى كۆنە بەرپرسى تازە بەریوەبەر لەناو كەناڵە بیكات و سیستەم و دەسەڵاتى نیو كەناڵەكەى رێك بخستایە بەڵام بەبڕیارێكى چەوتى مەرام ئامیز و وەك سزایەكى سیاسیى و پەردە پۆشكراو نیشتەجیبوونیان لە شوقەكانى كۆمپانیا كردووتە (پارە) و وەك فشارێك بۆ راونانى كارمەندانى دلسۆز و هینانى كارمەندى ئەلقە لەگوێ و كۆیلە لەجیگاى ئەوان. من لە كوردە حسن دەپرسم ئەو كاتەى ململانێكان تۆخ بونەوە.
تۆ بۆ ئەم كارمەندە دڵسۆزانەت جێهیشت و لە پێناو دیدارى سوك سەرۆكێكى وەك جەلالدا مالئاوایت كرد و لە پیناو چەند دەفتەر دۆلارێكدا بوویتە دەسەنەخۆرى كوڕەكانى ماڵى خیانەت و لە سەر میزەكەى كۆسرەتى عەبدى پارەى بێمۆرال سەرت لەزەوى نا و ئیستا هاتوى وەك هەوڵى چاككردنى كەى ئین ئین بەحساب كار دەكەیت! بەهاوكارى بەدكاریكى وەك هۆشیار عبداللە كەخۆى یەكێكە لەپایەكانى خراپكردنى كەى ئین ئین گەر ئیوە دەتانەویت ئەو كەنالە چاكبكەن پیش هەموو كەس با كوردەو هۆشیار دوربكەنەوە ئەوكات چاككردنى كەى ئین ئین وەك خواردنەوەى و ئاو ئاسان دەبیت
داواكردنى پارە لە كارمەندەكانى شوقە بۆ بەلاریدابرنى ئەركە راستەقینەكەیەو بۆ لەبیربردنەوەى خراپەكانى ناو كەناڵەكەیە بۆئەوەى كارەكان بەباشى بەریوەبچن تكایە تەنها با كەى ئین ئین بەعەقلى كۆڵى هۆشیارو كوردە بەڕێوە نەچێت و خزمەتگوزارى ناوشوقەكان ئاسایى بكەنەوەو دەست لەم فشارە ناعەقلانى و نائەخلاقیانەهەلبگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە