كاندیدێكى یەكێتى چەندین مانگە لە دادگا قاچاغەإإإ.
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
ئێژن ئەندام پەرلەمان لە پەرلەمانى عێراقدا كاروكاسبى سەرەكى وەرگرتنى نزیكەى سى ملیۆن دینارە هەموو مانگێك زائدا موچەى برێكى زۆر لە پاسەوان زائدا یاسادانان بۆ دەوڵەمەندەكان و خوا پێداوەكان. ئەمە تەعریفى سیاسەت و پەرلەمانە لەم جەنگەڵخانەدا، دەبێ سەرەڕاى هەموو ئەمانەش ئەندام پەڕلەمانى یەكێتى و پارتى بێ، ئەندام پەڕلەمانێكى یەكێتى لەسەر لیستى كوردستانى لە گەرمیان كە ناوى حەسەن جیهادە ئەوە چەند مانگێكە بڕیارى گرتنى لە دادگاى كەلارەوە بۆ دەرچوە كەچى هەر حسابى بۆ دادگا نەكردووەو نەچوەتە دادگا، ئەمە كاندیدى یەكێتیە لە پارێزگاى دیالە بۆ خانەقین و ئەو ناوچانە، كارى ئەم كاندیدە دانانى ئەو یاسایانە دەبێ كە خۆى و برادەرەكانى دوایى هەر خۆیان جێبەجێى ناكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست